کوێستان‌عومه‌رزاده قه‌ده‌رێکه له‌ژێر نمه‌ی چاوه‌ڕوانی ئاوێنه‌ی ڕوانینمان شکاوه به‌کۆڵێ بێ هوده‌ی باوه‌شێ حه‌سره‌تی ڕه‌نگ سه‌وزه‌وه ڕوه‌و بیابانی شه‌قار شه‌قار به‌شوێن پێکانتان ، ڕاده‌که‌ین ئه‌وان له‌و هه‌رێمه فڕین بۆ ژێر سێ به‌ر ماڵی خوا ئه‌وان ، ئه‌نفال ڕوحی وه‌راندن ئێمه‌یش، له بی مروه‌تی دا چاوی باخچه‌مان پر کرد له‌بۆنی سێوی ڕزیو بیابان له‌ده‌نگی بئ ده‌نگی وڵاتمان ، شه‌ڵال کرد له‌مشتی گه‌ڕانه‌وه په‌نجه‌وه‌ی خه‌یالمان کرانه‌وه. ئه‌وان ئه‌نفال بردنی ئیمه‌ش حه‌سره‌تی گه‌رانه‌وه له‌ژیر سێ به‌ر ته‌مه‌ندا به‌ره‌و پیری هه‌لی گرتین ئێمه بۆ بینی دوا دڵۆپی ژیان له نیگای ئه‌واندا ده‌گه‌رێین، ئێمه دڵمان پڕه له گه‌ڕانه‌وه چاومان له چاوه‌روانی هه‌ناسه‌مان له له‌زه‌تی ئامێزی ، باوک ، برا، کۆڕپه‌له، ئه‌ویندار ده‌ده‌ین به ده‌م ده‌نگی باوه.
|