٧\١\٢٠٢٤
پایزی بێ تۆییم.

گەشاوە
لە کاتێکدا شنەبای
پایز بێ ئاگاداریی
لە باخچەی وەلانراوی گیانت هەڵدەکا
ئاە لەبەر خۆتەوە، دەڵێی
چۆن لە بێستانی جەستەیەکی وەلانراوی بێ ژوواندا
وەک گەردەلوول هەڵدەکەی و دەیشێنیەوە!
ئا
سەیرکە گوڵەپایزییەکانی بەر هەیوانی دییەکانم
بۆن و بەرنامەیان دەڕژێنە ژیانەوە، هەمیشە چاوەڕوانی هێنانەوەی تۆی
شەرابیی و ئەندشەکانتە.
تا جاریکی دی باخی گیانی ماندووم
بە ناوازترین سەمفۆنیای پایزیی
بسپێرێ.
تۆ دەزانی؟
پایز واتا وەرزی رووتبوونەوە!
هەروەک من چۆن رووتوڕەجاڵم.
رووتبوونەوەی سەرتاسەریی
رووتبوونەوە لە
دابڕان، لە ئازاری دووریی، نامۆیی
کە دەکاتە کەسێکی دی!
رووتبوونەوە لەو دەم و رۆژانەی
کە بە ساڵێک تێدەپەڕین
لەو تەنیاییەدا.
هەر جارێک هەوایەک، شنەبایەک هەڵیبکردایە
هەستمدەکرد گەردی جەستەی هاوڕای دادەماڵی
بەڵام ئەفسووس نەمزانی کە دەشێ جوانییت بنێژرێ! بە جیهانی لەناوچووی
بسپێرێ.
جا
تێگەیشتم!
هەموو هەڵکردنێک جوانیی نییە!
گەشانەوەی ژیانێک نییە
هەندێ جار دیسان سپاردنی
گیانێکە بە لەناوچوون، نەمان لە بووندا بێ ویست!
چەند جوانە
دەبێ دانیپێدابنێم و
بڵێم
پایز بێ تۆییم باش
بە جوانیی و خرۆشان و ئەفسوونبوونی
هەروا
بۆ منێکی تەنیای رووتوڕەجاڵ
پایزی وەرزی وەنەوهاتنەوە بەبەر خۆمدا باش
چی هەردوو لە ئەندێشەدا
رووت رووتین
وەک داماڵینی دانە دانەی گەڵایەکان
پایز و رووتبوونەوەت باش
لە هەر کونجێکی
جیهانن.
٢٤\١٠\٢٠٢٢
-
ئاڵینگسۆس
ماڵپەڕی
گەشاوە
|