٣٠\١٠\٢٠٢٢
پایزی
تەمەن.

دڵکەش قادر
ئەم هاوارەی نێو
رۆحم بەم ئێوارەی پایزە
ساڕێژ نابێ
ئەوەی خەندەم نابینێ
ئەوەی خەنەبەندانم نابینێ
خەزانی کەوتنتە
پایزی من
پرە لە نەشونمای بێدەنگیی
زستانێک دەچمەوە نێو
خەڵوەتی حەوشەی تەنیایی و
وەک دەروێشیکی ئاشوفتە خەیاڵ دەمباتەوە سەر
شەپۆلێک لە جاویدانیی
چ موناجاتێکە ئێوەی دابڕان بۆ پایزی تەمەنت.
سلێمانی
ماڵپهڕی دڵکەش قادر
|