١٥\٨
رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و بێلایه‌نی کوردی.
١٥ساڵ
له‌مه‌وبه‌رو له ١٥ی
ئابی ساڵی ١٩٩٤
یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی بێلایه‌ن‌و ئازاد به‌ناوی (رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ)له
شاری هه‌ولێر دامه‌زراو سنووری سه‌ختی رۆژنامه‌گه‌ریی حیزبی و حکومیی
تیێکوپیک شکاند و یه‌که‌مین به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی بێلایه‌ن
و ئازاد و سه‌ربه‌خۆی له کوردستان دانا.
هه‌ڵبه‌ته سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و رۆژنامه‌یه وه‌ک رووداوێکی گرنگ‌و
پڕبایه‌خ بۆ ووشه‌ی ئازاد‌و رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌و به‌رانگژبوونه‌وه‌ی
ره‌هه‌نده رامیارییه‌کانی ئه‌وکاتی بارودۆخی
کوردستان بێ‌گرفت و هه‌ر وا به‌ئاسانی جێگای خۆی نه‌گرت به‌ڵکه
به‌خه‌بات و تێکۆشانێکی پڕ سه‌خت و پێشمه‌رگانه‌ی کۆمه‌ڵێک نووسه‌رو
رۆژنامه‌نووسی دوای راپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١ که
زۆربه‌یان به پێنووس و به چه‌ک پێشمه‌رگه‌ی پێش راپه‌ڕین بوون سه‌ریگرت
، هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌نێو گه‌رمه‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
نێوخۆ و دیموکراسییه سه‌یروسه‌مه‌ره‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتیی‌و
باری بێسه‌روبه‌ریی و نه‌بوونی
یاسا و ته‌نانه‌ت
یاسایه‌کی دواکه‌وتووانه‌ش سه‌ریهه‌ڵداو نه‌یانهێشت رۆژنامه‌که وه‌کو
خۆی درێژه به‌ره‌وتی ئازادانه‌ی خۆی
بدا و پێویستیی
و بواره‌کانیتری گه‌شه‌کردنی خۆی فه‌راهه‌م
و ده‌سته‌به‌ر بکا به‌ڵام وه‌ک گوتمان ئه‌و
رۆژنامه‌یه سه‌ربه‌رزانه یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌که‌ی دانا و
ئیدی له‌پاش ئه‌و زۆر رۆژنامه‌ی تر هاتن و به‌ردی تریان خسته‌سه‌ری تا
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ته‌لاری رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و بێلایه‌نی
کوردی گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که ئیتر ترسی رووخانی نه‌مێنێ‌و تا دێ به‌رزو
به‌رزتر ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تیش له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا که‌ماڵپه‌ڕه‌کان
ده‌رفه‌تێکی فراوانتریان له‌لایه‌نی ئازادیی و لایه‌نی مادیی و ته‌کنیکیی‌و
ئاسانکارییه‌کانیتر له‌به‌رده‌مه گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنێکی به‌رچاویان
به‌خۆوه دیتووه .. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که دلسۆزانی ووشه‌ی
ئازادی کوردی به شێوه‌یه‌کی له خۆبووردووانه له‌نێو گۆڕه‌پانی ئه‌نته‌رنێت
رۆلی پێویستی خۆیان بگێڕن و جله‌وی رۆژنامه‌گه‌ریی و ته‌واوی میدیای
کوردی له‌ده‌ست حیزب و حکومه‌ت ده‌ربهێنن
و ئیدی رووبه‌ری ئازادیی نووسین و
راده‌ربڕین له‌نێو رۆژنامه و میدیاکانی تر
فراوان و فراوانتر بکه‌نه‌وه‌و کاروانی رۆشنبیریی به‌ره‌و ئاقاری
ئاوات و ئامانجه‌کانی مرۆڤ ته‌کان‌پێبده‌ن که سه‌ره‌تا و پێش‌هه‌رشتێک
ئازادیی و یه‌کسانییه بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵی مرۆیی.
ئێمه لێره‌دا جگه‌له‌وه‌ی به‌یادی ئه‌و رۆژه مه‌زنه له مێژووی ووشه‌ی
ئازاد‌و بێلایه‌نی کوردی به ناوی ستافی ( ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ ) که خۆمان
به درێژه‌پێده‌ری ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌زانین
پیرۆزبایی له‌تێکڕای نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه
ئازادیخوازه‌کان‌و تاک‌به‌تاکی خه‌ڵکی
کوردستان ده‌که‌ین ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریی و
جه‌ربه‌زه‌ییه‌ی ئه‌و پۆڵه نووسه‌ر و
رۆژنامه‌نووسه ئازادیخوازه‌ش به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین که له رۆژێکی
وا ره‌شدا له‌ژێر مانشێتی یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌که‌یان:
( ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی ، هه‌ر ته‌نیا مۆڵه‌ت‌پێدانی
ده‌رکردنی رۆژنامه نییه، به‌ڵکو ده‌بێ ئازادی راسته‌قینه‌ی راده‌ربڕینیشی
له‌گه‌ڵدابێ .. که رێگاخۆشکه‌ره له‌به‌رده‌م داهێنان و کاروانی
رۆشنبیرییدا) یه‌که‌م چرای‌گه‌شی ئازادکردنی ووشه‌ی‌کوردیان له‌نێو
زیندانه تاریکه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ریی و میدیای حیزبیی و حکومیی
داگیرساند.
ئیدی هه‌ر ئازاد و ئازادتر بێ ووشه‌ی کوردی.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
١٥\٨\٢٠٠٩
له‌نده‌ن - به‌ریتانیا
|