١٥\٨\١٩٩٤ ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌یه‌کی له قه‌له‌می ئازاد له کوردستانی باشوور کرده‌وه
مه‌هدی کاوانی به‌ڵێ 13ساڵ به‌ر له ئێستا له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ به ده‌ستپێشخه‌ری چه‌ند قه‌له‌مێکی ڕووناک‌بیری شاخ و شار ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک له قه‌له‌می ئازاد به‌ر ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ که‌وت .
قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نیه که بڵێم له به‌ر چی ته‌مه‌نی ئه‌و ڕۆژنامه کوردیه ئازاده به‌رده‌وامی به خۆوه نه‌دیت یانه‌کینێ تێکڕای ژماره‌کانی تا وه‌ستانی که‌وته ناو خانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد، یاخود بڵێم ڕۆژنامه‌یه‌کی ئازادی فرهمینبهرو دوور مه‌ودا بوو،یانه‌کینێ نه‌ی توانی ئه‌و ئامانجانه‌ی که له پێناوی دامه‌زرابوو بپێکێ . ڕه‌نگه قسه‌کانم بچیته خانه‌ی ڕاستی وه‌ک بڵێم ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی که ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ توانی قه‌له‌می ئازادی بگه‌یه‌نیته ناو دڵ و ده‌روونی نیشتمان په‌روه‌ران و عه‌شقی ئازادی ، له گۆڕێ نه‌بوو نه‌ک هه‌ر بۆ ڕۆژنامه‌ی ناو براو به‌لکو بۆ هه‌رده‌نگێکی تری ئازاد،پێم وانیه له توانای دابووبێ جێ پێ شوێنی خۆی له جیهانی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و کات قایم بکات . به‌ڵام وشه‌ی ئازاد له هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا بیت ،پڕووشکه جا چ جای ڕؤژنامه‌ی ئازاد بێ. ههلبهته له پڕووشکیش گڕ هه‌ڵده‌ستێ . ئه‌و گڕه‌ش ئه‌و هه‌موو سایت و ڕۆژنامه‌و گۆڤاره ئازادانه‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردستان و ده‌ره‌وه ده‌رده‌چن و له ڕێگه‌یانه‌وه خه‌ریکه بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری له ته‌واوی کوردستان زیاتر به‌ر ڕۆژنامه‌ی ئازاد بکه‌وێ . گومانیشت له‌وه دانهبی په‌ره سه‌ندنی ڕۆژنامه‌ی ئازاد له هه‌ر وڵاتێکا بێت وه‌ک ژێرخانی ڕۆشه‌نبیری پایه‌کانی خۆی له‌و شوێنه قایم ده‌کات و به دوایه‌وه زه‌مینه‌ی له‌بار له گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته پێشه‌وه بۆ زیاتر سه‌قامگیر بوونی پڕۆسه‌ی دیموکراتی و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتنی وڵات له هه‌موو ڕوێکهوهو له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسووده‌و خۆش گوزه‌ران .به‌ڵام جێی خۆیه‌تی وه‌ستانێک له سه‌ر مه‌ودای ڕۆژنامه‌ی ئازادیش بکه‌ین . ئیمڕۆ له کوردستان ده‌یان ڕۆژنامه‌و سایتی ئیلیکتڕۆنی کوردی ههنهو ناویشیان له خۆیان ناوه قه‌له‌می ئازاد به‌ڵام مه‌رج نیه ئه‌و هه‌موو قه‌له‌مانه به فعلی ئازاد بن پڕ به پێستی مانای وشه‌که‌یه‌وه . زۆر جار له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئازاد له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری گره‌وی خۆی له ڕۆژنامه حیزبیه‌کان بردۆته‌وه ،بۆیه زۆر له ده‌زگا حیزبیه‌کانیش په‌نایان بردۆته به‌ر ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌ی تر جگه له حیزبیه‌کانیان و بانگێشه‌ی ئه‌وه‌شی بۆ ده‌که‌ن که ڕۆژنامه‌یه‌کی ئازاده‌و دووره له کاری حیزبایه‌تی .به‌ڵام قه‌ڵه‌می ئازاد به شێوه‌یه‌کی وه‌ها ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی له ناو ڕۆشه‌نبیری کوردی کوتاوه ، ئاسان نیه هیچ ڕۆژنامه‌یه‌ک بتوانێ له ناو په‌رده‌ی ڕۆژنامه‌ی ئازاد شوێنی خۆی بکاته‌وه ،ئه‌گه‌ر فعله‌ن ئازاد نه‌بێت . دیسان چه‌نده‌ها رۆژنامه‌و سایتی ئیلیکتڕۆنیش هه‌نه ڕاسته وشه‌ی حیزبی نینه، به‌ڵام مه‌ودای کاره‌کانیان سنورداره‌و زیاتر له بهرژهووههندی ڕێچکه‌یه‌کی ته‌سکی ڕۆژنامه‌ی ئازاد تێ ناپه‌ڕێ. من وه‌ک که‌سایه‌تیه‌ک که خۆم بهقهلهمهکی ئازادحیساب ده‌که‌م و به حوکمی ئه‌وه‌ی 13 ساڵ به‌ر له ئێسته له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ به بابه‌تێکی ئازاد له ژێر ناونیشانی (دوێنی چی بوویت، ئه‌مڕۆ چیت ) له هه‌مان ڕۆژنامه‌ی ناوبراو هاتمه پێش که له خواره‌وه هه‌مان بابه‌ت به‌بێ ده‌سکاری کردنه‌وه ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی ئازاد که له‌و کاتیه‌وه تا وه‌کو ئه‌مڕۆ به بۆچوونی خۆم ڕێچکه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریم نه‌پساندووه و تا له تواناشم دابێت به هه‌مان ڕێچکه و به هه‌مان قه‌له‌م به‌رده‌وامی به‌خۆمه‌وه بده‌م وئه‌وه‌ش به خوێنده‌وارانی ئازاد ڕاده‌گه‌یه‌نم که ئیمڕۆ له جیاتی ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆی ئازاد ''سایتی ئه‌مڕۆ '' ی ئازاد وه‌ک درێژهدهرێک به رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆی13 ساڵ به‌ر له ئێستا به‌گوڕ و تینێکی به‌هێزتر هاتۆته مه‌یدان و داواشم له‌و سایته کوردیه هه‌یه که فعله‌ن ده‌بێ له لایه‌که‌وه ئازاد بێت وه له لایه‌کی تره‌وه جێی هه‌موو ئه‌و قه‌له‌مه ئازادانه بکاته‌وه که به بابه‌تی جۆراو جۆر‌و ئازاد لێی دێنه پێشه‌وه‌و هه‌ر ته‌نیا پابه‌ند نه‌بی به‌ڕێچکه‌یه‌کی بیر کردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌لکو فره مینبه‌ری بێت.
به‌ریتانیا/ 15/08/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk ________________________________________________________________
رۆژنامه‌ی ئەمڕۆ ژمارە(1) ناوەڕاستی ئابی 1994
دوێنی چی بووی و ئەمڕۆ چیت؟ مەهدی حه‌مید
دوێنی شۆڕشگێڕێکی رووناک‌بیر بووی ، زانستیانە قۆڵی شۆرشگێڕیت لی هەلکردبوو بە قسەکانت ئەوەت بە هاوڕێکانت ڕادەگەیاند شۆڕش و خەبات و تێکۆشان بە بیری نوی ببەسترێتەوە (واتە بەیەکەوە بەستنەوەی خەباتی نیشتمانی و چینایەتی ) پێت لەسەر ئەوە دادەگرت کە رزگار بوونی نەتەوە بی رزگار بوونی ڕەنجدەران و کرێکاران شتێکی بی ناوەرۆکە هەردەم قسەت لەسەر شۆڕشی کۆمەلایەتی و نوێکرنەوەی کۆمەل بە بیری زانستیانە دەکرد ، ئاراستە کردنی خەبات. تێکۆشانت لە دژی بیری کۆنەپەرستی و بۆرژوای ناوخۆ ..بە کەمتر نەدەزانی … لە خەبات کردن لە دژی رژێم قسەکانت بۆ ئەواەی گوێیان لی بوایە ،جۆشدانی خەبات بوو ، پتەو بوونی بیروباوەڕو متمانە بە خۆ بوون بوو . خۆ تەقاندنەوە بوو!. لە بیرمە بەڕێزت بە ڕا لە خۆ بوون و بڕوایەکی پتەو بە خۆتەوە دەتویست پارێزگاری لە ئایدۆلۆژیایکەت بکەی خۆت کردبوو بە چاوەدێرێک بەسەرمانەوە …خۆ نەماندەوێرا خۆمان لە هەمان ئایدۆلۆژیەتی بەرێزت بدەین …بە بۆ چوون و تێڕوانینی ترەوە رۆژنامەت تەرخان کرد بۆ تیر‌و توانج تێگرتنمان ئەدی کاکی برا هەر بەڕێزت نەبووی بە نامیلکەیەکی بە قەبارە گەورەتر وەلامی نامیلکەکەی برادەرانی ئێمەت دایەوە ، ئی چی تێدا بوو ؛ خۆ ئەوانیش وەک ئێوە مانان ئەوەیان لە نامیلکەکەیان راگەیاندبوو کە پەیامی نوێیان بۆ بەرژەوەندی رەنجدەران و کرێکاران پێیە! ئیدی با لە دیدو بۆ چوونەکانی بەڕێزیشت نەبی …با کەمکوڕی لە بەرنامەکەشیانەوە هەبی ؛ بەلام خۆ هەر نەبی لایەنیکی چاک بووینە لە بزاڤی شۆڕشگێڕیمان ..مێژوی پێشویان بەوە ناسرا بوو کە بەری شتی چەوتیان گرتووە و خاوەن هەلوێست بووینە .. جگە لەمەش ئەو حزبەی ئەو کاتی بەڕێزت کارت لە نێودا دەکرد بە گوڕ‌و تینینَکی بە هێزەوە بەرەو پیری ئەو کارە چاکەیان دەچوو… ئەوەشین قەیدی ناکا ..با دەمە تەقێیەکەی بەڕێزت بەوە داخەین کە هەق بەلای تۆوە بی لەسەر ئەو بنچینەیەی کە وەکو بەڕێزت گۆتەنی (نابی شتی چەوت بەسەر بیری شۆڕشگێڕی تێپەڕی ) .هەروا داوای چاکەی زیاترت بۆ دەخوازین.. کات هات و کات رۆیی ، ئەو برادەرەی کە دوێنی تیروتوانجی لە نەیارەکانی و هەمان بیر دەگرت ئەوا ئەم جارە تیروتوانجەکانی ناوەرۆکی نامیلکەکەی خۆی و حیزبەکەی خۆی گرتەوە !رۆژنامەکانی "ئاڵای ئازادی و برایەتی و هەندی جار کوردستانی نوی ی بە چەندین بابەت لە دژیان رازاندەوە ، کە گوایە ئەوەی بە ناوی سۆسیالیستی و کۆمۆنیستی بینا کراوە شتی نابووتن و لە گەوهەرەوە بە هەلە سەریان هەلداوە..لۆژیکی نوی لەوە دایە کە بابەتیانە بیر بکەینەوە ،شتی نوی بینینە کایەوە و مژدەی نویی ئاوا بە زەحمەتکێشانی وولاتەکەمان ڕابگەیەنن کە شتی نوێمان پێیەو دورین لە گۆشەگیرری و نا واقیعیەت. برای بەڕێز من تەنیا یەەک پرسیارآ ئاراستەت دەکەم ئەویش ئەوەیە جاری یەکەم دژمان وەستای با هەق بە دەست تۆ بێت مادەمەکی ناوت لی نابوو(باشتی چەوت بەسەر بیری شۆڕشگێڕی تێنەپەڕی!)جاری دووەمیش کە دژی بیری پێشووی خۆت و.. حیزبەکەت و ئێمەش وەستای ..ئەم جارەش هەر خۆت(سەلامەت) بی..هەر خۆشت ناوت لێنا بوو (جیهان گۆڕاوەو کۆمۆنیزم نابوت بووە) …و ئێمە بەبیری پتەوتر بیری شۆڕشگێڕی دادەمەزرێنین،) ئەدی قسەت بۆ جاریسێیەم چی دەبی؟ کە گەڕایتەوە بۆ ئەو دەفرەی ئاوت لی نەخواردەوە ، بەڕێزت بە بۆرژواو کۆنەپەرستی ناوخۆ ناوت دەبردن..
براگیان لێم مەگرە بەم شێوەیە دەئاخفتم (ئەمە بە هۆی برادەرایەتی پێشوومە بۆت) ئاخر ئەدی هەر بەڕێزت نەبوو ئەم بناغەیەت بۆمان داڕشت کە برادەر بە تایبەتی برادەری بیر نابی لە شتی چەوت لەیەک ببوری ..ئێمەش بە هەمان هەق ئەوەی کە ماوە لە نەبووردن هەندێکی لی تەواو دەکەین ناهەقیشت ناگرم چونکە تەنیا تۆ نی لەم هەلگەڕانەوەو بەرەو دوا گەڕانەوەیەدا ، کەسانێکی زۆر لە حیزبەکەی بەڕێزت و بەڕێزمان بەم رێچکەیەی تۆدا رۆیشتوون و گەیشتونەتە ئەو شوێنەی کە تۆی لێگیرسایەوە ..یاخود هەندێکیان لە حیزبی لە بابەت حیزبی ئێستات شوێنیان بۆ خۆیان کردۆتەوە سەیرو سەمەرەتریش ،ئەوانە لێرەش واتە لە نێو ئەم دوو حیزبە دەست رۆیشتووە کۆنە قەوانی پێشوویان (لەسەر هەردوو نەزمی کلاسیکی و مۆدێرن)لە دژی یەکدی لێ دەدەنەوە .هەریەکەیان بە ناوی پێشکەوتوترین و باشترین کەوتونەتە سەر وێزەی یەکدی و لافی شۆڕشگێڕی و هەقناسی خۆی بە قازانجی حیزبەکەی ئیستای لە دژی نەیارەکانی لێدەدا ،خۆی بە شۆڕشگێڕ‌و شارستانی دادەنی و بەرامبەرەکەشی شەرخوازو کۆنەپەرست. کاکی براینە ،دەبوایە ئێوە لە جیاتی ئەمە هەندی شتی چاکتان لە قازانجی بزاڤی نەتەوایەتی بهێنایە..خۆ ئێوە لە روتان نەلێم زیرەکن و هەموو ئایدۆلۆژیایەکتان ئەزبەرەو لەڕووی رێکخستن و جۆشدانی خەباتیش لەبەر چاون ! ئێوە لە ناو ئەم دوو حیزبە-دەبوایە لە جیاتی ئەوەی بە بەرەی دژ بەکدی بمینینَنەوە هەولی ئەوەتان بدابوایە لە یەکتری نزیک ببنەوە … یان یەکێتیەک پێک بهێنن ..بروا بکەن جەماوەریش کارێکی وەهای پی چاکترەلە بەکوشت دانیان و برسێتی کردنیان (هەرچەندە دەشزانن!) دوایش هەر چاکە چاکە خراپە لە نائومێدی زیاتر هیچی لی وەبەر نایی ، ئەگەر راستیشتان دەوی ..بروا بکەن ئەگەر چی ئەم دوو حیزبە دژایەتیەکی لە مێژینەی یەکتریان کردوەو دەیکەن بەلام هەر مام و برازای یەکدین و وە لە یەک چاوگە سەرچاوەیان گرتووە ..لە دیدو بۆچوون.. ،لە بیر ئایدۆلۆژیا، لە بەرژەوەندی ، لە چاکەو خراپە هەر یەکن ،هەردوکیشیان وەک یەک کارتێکردنیان لەسەر بزاڤی نەتەوایەتی کوردستانی باشوور هەیە دلسۆزی ئێوە بۆ خۆتان لەوەدابوو کە ئەم مام وبرازایەتیە بپارێزن، ئەو ئاوەی پێتان روون ناکرێتەوە زیاتر لێڵی مەکەن.
جا براینە گەر وەلامی پرسیارەکەشم لای ئێوە نەبی ..خۆ خودی فەلسەفەی مارکسیزم -لینینزم وەلامی هاوڕیی لە بابەتی ئێوەی داوەتەوە کە دەلێن راستە فەلسەفەی ئێمە بۆ رزگار کردنی تێکڕای مرۆڤایەتیە لە جەورو ستەم و پێکهێنانی کۆمەلگایەکی یەکسان و پێشکەوتوو .. هەروا شۆرشگێڕترین و خۆڕاگرترین خەلکمان چینی کرێکاران و زەحمەتکێشانەو هەر تەنیا ئەوانیش تا کۆتایی کاروانی خەبات دەتوانن بەردەوام بن بەلام لەبەر ئەوەی ووردە بۆرژواش تا رادەیەک بەرژەوەندی لەو ئامانجانەی ئێمەدا هەیە ..لە هەندی باردا خۆ دەخزێننە رێزەکانمانەوە رۆڵی لێپرسراوەتیش دەبینن.. دانە دانە بۆرژواش هەیە خۆیمان تێدەئاڵێنی )هەروەها رێبەرانی مارکسیزم هۆشمەندانە پێناسەی ووردە بۆرژوا دەکەن کە راراو هەناسە سوارو بی ورەن و بەرگەی شتی قورس ناگرن و زیاتر شەیدای بەرژەوەندی تەسک و خۆپەرستانەی خۆیانن. سەردەمانێک کە مارکسیزم هێزێکی بەرچاو بوو لە جیهانو کارتێکردنێکی فراوانی لەسەر سەرجەمی بزاڤی نەتەوایەتی گەلان و گەلی ئێمەش هەبوو ؛ئێوەو خەلکانی لە خانەی ئێوەش بەرزتر نەیانتوانی نکوڵی لێبکەن و (رەدوی کەوتن!) هەر بۆیە ئێوەش بە هەر شیوەیەک بوو خۆتان گونجاند بوو و خۆتان کردبوو بە کوێخا بەسەرمانەوە ، کاتێکیش کە سۆڤیەت لەبەر یەک هەلوەشایەوە بیری سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم (لە ژێر پالەپەستۆی نەزمی نویی جیهان ) بە بەرچاوانەوە نەختی لاری تێکەوتووە ، با کاتیش بێت خۆتان پی ڕانەگیراو یەکسەر پەژیوان بوونەوە و چوونە خانەی دژی پێشوتان ،لەوانەش حوکمی گەڕانەوەی دوبارەی هەمان بیری پێشووشتان بدەن. بەلام بڵێن درێژە دەکێشی و سەردەمی ئێمە تێدەپەڕێت و خۆمان توشی دەردەسەری شەکەتی ناکەین بۆی!. کاکی براینە ..ئەو دوو حیزبەی کە ئێستا ئێوە خۆتانی تێدا دەبیننەوە لە سایەیاندا برسیەتی ،گرانی ، بێ‌کاری ، یەخەی بەرینترین کۆمەڵانی خەڵکی گرتۆتەوە .ئەم دوو حیزبە بە بەر چاوی ئێوەو کۆمەڵانی خەڵک ، دزی ،ڕاوو ڕوت ، چونە سەر ماڵان، ئۆتۆمۆبێل رفاندن ،تیرۆر،سوکایەتی کردن بە خەڵک،پێشێڵ کردنی مافی مرۆڤ، نەبونی سیاسا،ئاودیو کردنی سەروەت وسامانی گەڵ و دەیان کاری دزێو تر دەکەن، سەرەڕای هەموو ئەمانەش ئەمڕۆ شەڕێکی کۆنەپەرستانەیان لە نێوان خۆیاندا هەڵگبرساندوە، و سووتەمەنی شەڕەکەیان هەر خەڵکە رەشوو رووتەکەیە ،ئێستا جەماوەر لە دژیاندا گەبیشتۆتە سەر لێوان و خەریکە لێیان لە هەللا دەن..کەچی ئێوە نەک ناتوانن بە دەنگیانەوە بێن بەڵکو ئاغاکانتان ئێوەیان کردوە بە گیانەوەرێکی نامۆ، بە جۆرێک کە نەک نا‌وێرن فزەیان لە راستدا بکەن..بەلکە دەبی کارە سووک و چروکەکانیشیان بۆ پینە بکەن..ئەگینا لێتان رازی نابن و نان بڕاواتان دەکەن .
|