١٥\٨ رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و بێلایه‌نی کوردی
١٣ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌١٥ی ئابی ساڵی١٩٩٤یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی بێلایه‌ن‌و ئازاد به‌ناوی (رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ)له شاری هه‌ولێر دامه‌زراو سنووری سه‌ختی رۆژنامه‌گه‌ریی حیزبی و حکومیی تیێکوپیك شکاند و یه‌که‌مین به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی بێلایه‌ن و ئازاد و سه‌ربه‌خۆی له کوردستان دانا. هه‌ڵبه‌ته سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و رۆژنامه‌یه وه‌ک رووداوێکی گرنگ‌و پڕبایه‌خ بۆ ووشه‌ی ئازاد‌و رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌و به‌رانگژبوونه‌وه‌ی ره‌هه‌نده رامیارییه‌کانی ئه‌وکاتی بارودۆخی‌کوردستان بێ‌گرفت و هه‌ر وا به‌ئاسانی جێگای خۆی نه‌گرت به‌ڵکه به‌خه‌بات و تێکۆشانێکی پڕ سه‌خت و پێشمه‌رگانه‌ی کۆمه‌ڵێک نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی دوای راپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١ که زۆربه‌یان به پێنووس و به چه‌ک پێشمه‌رگه‌ی پێش راپه‌ڕین بوون سه‌ریگرت ، هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌نێو گه‌رمه‌ی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوخۆ و دیموکراسییه سه‌یروسه‌مه‌ره‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتیی‌و باری بێسه‌روبه‌ریی‌و نه‌بوونی‌یاساو تانانه‌ت یاسایه‌کی دواکه‌وتووانه‌ش سه‌ریهه‌ڵداو نه‌یانهێشت رۆژنامه‌که وه‌کوخۆی درێژه به‌ره‌وتی ئازادانه‌ی خۆی‌بداو پێویستیی‌و بواره‌کانی‌تری گه‌شه‌کردنی خۆی فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر بکا به‌ڵام وه‌ک گوتمان ئه‌و سه‌ربه‌رزانه یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌که‌ی دانا و ئیدی له‌پاش ئه‌و زۆر رۆژنامه‌ی تر هاتن و به‌ردی تریان خسته‌سه‌ری تا وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ته‌لاری رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و بێلایه‌نی کوردی گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که ئیتر ترسی رووخانی نه‌مێنێ‌و تا دێ به‌رزو به‌رزتر ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تیش له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا که‌ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌رفه‌تێکی فراوانتریان له‌لایه‌نی ئازادیی و لایه‌نی مادیی و ته‌کنیکیی‌و ئاسانکارییه‌کانیتر له‌به‌رده‌مه گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنێکی به‌رچاویان به‌خۆوه دیتووه .. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که دلسۆزانی ووشه‌ی ئازادی کوردی به شێوه‌یه‌کی له خۆبووردووانه له‌نێو گۆڕه‌پانی ئه‌نته‌رنێت رۆلی پێویستی خۆیان بگێڕن و جله‌وی رۆژنامه‌گه‌ریی و ته‌واوی میدیای‌کوردی له‌ده‌ست حیزب‌و حکومه‌ت ده‌ربهێنن‌و ئیدی رووبه‌ری ئازادیی نووسین‌و راده‌ربڕین له‌نێو رۆژنامه‌و میدیاکانی تر فراوان و فراوانتر بکه‌نه‌وه‌و کاروانی رۆشنبیریی به‌ره‌و ئاقاری ئاوات و ئامانجه‌کانی مرۆڤ ته‌کان‌پێبده‌ن که سه‌ره‌تا و پێش‌هه‌رشتێک ئازادیی و یه‌کسانییه بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵی مرۆیی . ئێمه لێره‌دا جگه‌له‌وه‌ی به‌یادی ئه‌و رۆژه مه‌زنه له مێژووی ووشه‌ی ئازاد‌و بێلایه‌نی کوردی به ناوی ستافی ( ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ ) که خۆمان به درێژه‌پێده‌ری ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌زانین پیرۆزبایی له‌تێکڕای نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسه ئازادیخوازه‌کان‌و تاک‌به‌تاکی خه‌ڵکی‌کوردستان‌ده‌که‌ین ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریی‌و جه‌ربه‌زه‌ییه‌ی ئه‌و پۆڵه نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسه ئازادیخوازه‌ش به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین که له رۆژێکی وا ره‌شدا له‌ژێر مانشێتی یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌که‌یان: ( ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی ، هه‌ر ته‌نیا مۆڵه‌ت‌پێدانی ده‌رکردنی رۆژنامه نییه، به‌ڵکو ده‌بێ ئازادی راسته‌قینه‌ی راده‌ربڕینیشی له‌گه‌ڵدابێ .. که رێگاخۆشکه‌ره له‌به‌رده‌م داهێنان و کاروانی رۆشنبیرییدا) یه‌که‌م چرای‌گه‌شی ئازادکردنی ووشه‌ی‌کوردیان له‌نێو زیندانه تاریکه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ریی و میدیای حیزبیی و حکومیی داگیرساند . ئیدی هه‌ر ئازاد و ئازادتر بێ ووشه‌ی کوردی. دارا ئه‌حمه‌د له جیاتی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
'' ١٥\٨\ ٢٠٠٧ - به‌ریتانیا
|