شارۆچکەى مەخموور نوێنەرى نابێت لە کۆنگرەى یەکێتی قوتابیان .
لە چوارچێوەى ئامادەکاریەکانی یەکێتی قوتابیان بۆ کۆنگرەى (12) کە پێش ماوەیەک دەستی پێ کردبوو، شارۆچکەى مەخمووریش یەکێک بوو لەو ناوچانەى کە بە هەڵبژاردن نوێنەرى خۆیان هەڵبژارد بۆ کۆنگرە، بەڵام بە هۆى روودانی کێشەى لە نێوان ستافی پێشووى ناوچە و نوێنەرە هەڵبژاردنەکان بڕیاردرا کە شارۆچکەى مەخموور نوێنەرى نەبێت لە کۆنگرەى (12)، لە لێدوانێکی تایبەت بە سایتی ئەمرۆ یەکێک لە کارگێرانی ناوچە کە نەیویست ناوى بهێنرێت بەم شێوەیە باسی لەم رووداوەکرد: پێش ماوەیەک کۆنفراسی ناوچەیی لە نێو هۆلی چالاکی قوتابخانەکان لە مەخموور بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی یەکێتی قوتابیان بەسترا، کە تیایدا هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی کۆنگرە کرا کە تیایدا دوو لیست هەبوو کە یەکێکیان ستافی کۆنی ناوچەى قوتابیان بوو بە ناوەکانی (مەحەمەد قادر، بژار سەباح و عەلی) لەگەڵ دوو کاندید کە تەنها ئەندامی ئاسایی قوتابیان بوون بە ناوەکانی (سهدرهدین خدر و ئارام سهباح). لە ئەنجامدا بە چەپڵە رێزان ئەو دووکاندیدە نوێیە بە زۆرینەى دەنگ دەرچوون، بەڵام بەداخەوە ئەمە لەلایەن ستافی کۆن قەبوڵ نەکرا و بوو بە شەڕ کە بە پشتگیرى هەر یەک لەبەرێوەبەرى بنکەى ئاسایشی مەخموور (ملازم بەختیار ) و مفەوەزى ئاسایش (سامی ێباح کە براى بژار ێباح) لە گەل کارمەندێکی ئاسایش هێرشیان کردە سەر (سهدرهدین و ئارام) کە بە زۆرینەى دەنگ دەرچوون لەو کاتە سەرپەرشتیارى کۆنفراس (کۆڤان ) ئەم پەڵامارە بە نارەوا دەزانێت بۆیە لەویش ئەدەن، هەر چەند ئێمە (سۆران ئیسماعیل) کارگێرى لقی (23) لە پشت ئەم رووداوە دەبینین چونکە ئەو بە هەموو شێوەیەک لە پشت ستافی کۆنی قوتابیان بوو لە مەخموور. شایەنی باسە ئەمرۆ (23/9/2007) یەکەم رۆژی دوانزەمین کۆنگرەى یەکێتی قوتابیان بوو شارۆچکەى مەخمووریش نوێنەرى نابێت لەم کۆنگرەیە، بەمەش مەخمور دەکەوێتە دەرەوەى بازنەى یەکێتی قووتابیان و شەقامی قوتابیان لە مەخمووریش ئەم بێ نوێنەریەى خۆیان بە گرنگی نەدان بە مادەى (140) ئەزانن لە لایەن یەکێتی قوتابیان کە ئەویش بە پەراوێز خستنی مەخوور دێت بە بەشدار نەکردن لە کۆنگرە.
|