په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٩\٢٠٢٥

    پێ دانان.

فه‌رهاد کەریم

لە دەرەوەی زەوی پێت دامەنێ
تەڕ دەبێ پێ
دەزانم ژیان لە زەوی تەنگبووە
مرۆڤ لە مرۆڤ ونبووە
گیان ماڵی نییە
پێت لە دەرەوەی زەوی دامەنێ
ناتوانی مرۆڤ بی
نامۆیە مرۆڤبوون
مرۆڤ/ زەوی/ ژیان شوشتنی دەوێ
پێت دامەنێ
میژوو هەڵم
      تەنک تەمی
          برینی ڕوون
              باریک مووی
                  مرۆڤ ئاوا
              کورت ئاینی
          درێژی شەڕ
      نان ئاو
زام زا...
پێت دامەنێ
ڕۆی ڕێ
ڕێ ڕۆی
پێت دامەنێ
دەم برسیەتی خوا/ زەوی ئاسمان دەخوا
لە ئاین/ لە مرۆڤ/ لە ژیان/ لە زەوی هەڵاتووم
ماندووم هێندەی زەوی/ مرۆڤ/ ژیان بگۆڕم
خواش بەدەستمەوە گۆڕا
پێت دامەنێ
زەوی پڕە لە خوا
خوای لێدەڕژێ ژیان
مرۆڤ خوا رەنگ دەکا
خاوەن خودای زۆرە مرۆڤ..
دەترسم لە مردن/ لە مردن ترساوم
لە ناو مردنم/ پڕ مردنم/ مردنم دەڕژێ
پێت دامەنێ
لە خنکانی ئازادی نان/ نان لە خنکانی ئازادییەوە
رەش ڕابردوو/ ئەمڕۆ ڕەش/ دیوارە ئاو/ ئاوە دیوار
هەموو ساڵەکان وەک یەک و جیاواز
زەوی/ ژیان/ مرۆڤ/ تاریک/ برین/ ئازار
لە دەرەوەی خۆم ماندوو/ خراپ لە ناوەوەی خۆم
ساڵ کورت و رۆژ درێژ
مرۆڤی بچووک/ سێبەری مردن/ داهاتوو ون
پێت دامەنێ
مردنێک قەرزاری خۆمم
ژیان بێ پێم دادەنێم/ با تەڕ بێ پێم
تەڕبوون گۆڕیینە/ خۆم دەگۆڕم
مرۆڤ/ زەوی/ ژیان دەگۆڕێ
خوا دەگۆڕێ
پێم دادەنێم/ با تەڕ تەڕ تەڕ بێ پێم..
زەوی/ ژیان/ مرۆڤ
خوا
پێم دادەنێم/ با تەڕ تەڕ تەڕ بێ پێم..
مەڵ
    مەڕ
        مار
            ماسی
                مرۆڤ
            کەو
        کورد
    کەریم
کا
پێم دادەنێم با تەڕ بێ پێم
تەڕ تەڕ تەڕ وەک ئاو
وەک ئاو تەڕ، تەڕ
تەڕ، تەڕ، ئاو
ئاو، تەڕ
تەڕ...
...
..
.

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد کەریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک