پێگه‌ی په‌رله‌مان له نێوان فه‌رمانی پارته‌کان و خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگای سڤێل.
سیروان بابه‌عه‌لی
ئه‌وه راسته که په‌رله‌مانی کوردستان، راسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ناکات و، هیچ پێوه‌رو پێناسه‌یه‌کی ته‌ندروستی، هه‌ماهه‌نگ به پێڕۆی په‌رله‌مانیی جڤاکه دێمۆکراسییه‌کان بۆ له‌مه‌حه‌کدانی ناگونجێت، وه له‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌زگایه‌کی بێڕه‌نگ و بێتام و بێبۆنه‌و، له‌پانتایی مشه‌خۆرییدا وه‌ك هه‌ر ناوه‌ندێکی کارگێڕیی، لێکچه‌سپانێکی زینده‌ڵی(ئۆرگانیکی) به ده‌سه‌ڵاتی زلپارته‌کانه‌وه هه‌یه‌و، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له چه‌مه‌ری ئومێد ده‌رچووه‌و (خێری به‌شراوه‌ته‌وه) و، ناووده‌نگ(پرێستیژ)ێکی پڕبه‌پێستی وشه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌رئاستی ناوخۆ وه‌ک ناوه‌ندی بڕیارچێکردن نییه... نه‌خاسمه له پرس و ئارێشه چاره‌نووسسازه‌کاندا... به‌ڵام ئه‌وه‌یش راسته که؛ به‌و پێودانگه‌ی دوو زلپارته‌که نوێنه‌رایه‌تی ژیانبینیی و ئاوزانی زۆرینه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن و په‌رله‌مانیش زاده‌ی بڕیاره به‌ڕووکه‌ش نوێگه‌ر(مۆدێرن)ه‌کانی ئه‌و پارتانه‌یه. ئه‌وا ده‌بێت بۆ قوتدانی ئه‌و مه‌رگه‌ژاره ملبده‌ین و بیسه‌لمێنین، که په‌رله‌مانی کوردستان به‌و هه‌موو خه‌سڵه‌ته سه‌یره‌وه ناڕاسته‌وخۆ ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تی گه‌له! که‌واته؛ ئه‌وه‌ی که په‌رله‌مانی کوردستان، بڕیاروه‌رگره‌و بڕیارده‌ر نییه.. ئاڕاسته‌کراوه‌و ئاڕاسته‌کار نییه.. خه‌مڵێنراوه‌و خه‌مڵێنه‌ر نییه.. ده‌ستاوێژه‌و ده‌ستهاوێژ نییه... یان ئه‌وه‌ی که به‌ڕێزان په‌رله‌مانتاران له باری (تێکڕا و ڕێژه‌یی)دا پۆله تووتی و کۆرالن، هه‌ر نامۆ‌و له‌نگ نییه... به‌ڵکه نه‌نگییه‌که له‌وێدایه که په‌رله‌مان، ناونراوه په‌رله‌مان!.. به‌داخه‌وه ده‌بوایه به‌وشێوه‌یه؛ گه‌مه به‌و ناوه پیرۆزه نه‌کرێت. وه ناوێکی وه‌ك (ئه‌نجومه‌نی پرسه‌گورگانه.. شورای چاووڕاو.. یانه‌ی گوێ‌گران...تاد) بوایه نه‌ک په‌رله‌مان ((ڕێزم بۆ چه‌ند ئه‌ندامێکی به‌ده‌نگی دڵسۆز))... به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده‌بوونێکی ره‌وشی باو(دێفاکتۆ)ی هه‌یه، ئه‌وا ئێمه‌یش پێیده‌ڵێین په‌رله‌مان!... جگه‌ره‌کێشان گه‌وره‌ترین نه‌گبه‌تی و دزێوترین دیارده‌ی سه‌رزه‌وییه؛ که پانوپۆڕترین پانتایی ژیانی ته‌نیوه‌و راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ کاریگه‌ریی چه‌وتانه له‌سه‌ر تێکڕای پنته‌کانی ژیان داده‌نێت و بۆ ته‌نها جارێکێش سوودبه‌خش نییه... وه جگه له زیانه هه‌میشه جه‌ختکراوه خودییه‌کانی له‌سه‌ر نابوتکردنی مرۆڤ و ژه‌هراویکردنی ژینگه... له‌واری بابه‌تییشدا سه‌رمایه‌ی ده‌ستکه‌وتوو له‌وه‌به‌رهێنانی جگه‌ره‌و ئالووده‌کردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێی، بلێۆنه‌ها دۆلاری له‌پشته‌و ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌سه‌رزه‌وی برسیی ده‌کات... سه‌رباری زۆر خه‌وشی تری پێڕۆی بازاڕی ئازاد؛ ره‌شترین کینه‌ی من له چاوچنۆکییه‌کانی سه‌رمایه‌داریی ئه‌وه‌یه، که به‌ری بۆ ریکلامه ره‌نگاڵه‌و سه‌رنجراکێشه فره‌کانی ده‌یه‌ها ده‌ردی (ئابووری/کۆمه‌ڵایه‌تی/جڤاتیی) واڵا کردووه‌و به‌کاوه‌خۆ له‌سه‌ری ده‌له‌وه‌ڕێت. [بۆنموونه من ماوه‌ی حه‌ڤده‌ساڵه جگه‌ره‌م وه‌لاناوه، که‌چی ئێستاش که له‌ریکلامدا ده‌بینم (مارلبۆرو) به‌چیلکه‌و په‌نگره‌که جگه‌ره سوورده‌کات، به‌حه‌سره‌تی جگه‌ره‌یه‌کم!] له وڵاتێکی وه‌کو ئه‌لمانیا؛ که له‌پێشڕه‌وه‌کانی زانستی پزیشکیی و چالاکی ژینگه‌دۆستیی و ئه‌زموونه سه‌رکه‌وتووه‌کانی پلان(ستاتستیک)ی ئابووری و زانستیی و په‌روه‌رده‌یی و..تاد یه. ته‌نها له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ (2007) توانی یاسای جگه‌ره‌کێشان که چه‌ند مانگێك له‌وه‌وبه‌ر په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ردا بۆ چێشتخانه‌و شوێنه گشتییه‌کان به‌کاربخات... په‌رله‌مانی کوردستانیش هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی شانۆگه‌رییه‌کی به فۆرم جوانی کرۆك پوچه‌ڵ نمایش بکات، که‌سوور ده‌زانێت له‌سۆنگه‌ی کۆمه‌ڵێك راستیی(فاکت)ی "رامیاریی/ رۆشنبیریی/ کۆمه‌لایه‌تیی" یه‌وه؛ هه‌رگیز نالوێت، بڕیاری یاساخکردنی جگه‌ره‌کێشان له هه‌ندێك جێگا [به‌تایبه‌تی له شه‌قڵ(ستایل)ی بڕیاره پانئه‌وروپییه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان] ببێته رێکار... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دێ و کاتی پێده‌کوژێت! بیرمه؛ چه‌ندساڵێك له‌وه‌پێش، که (تۆنی بله‌یر) سه‌رۆکشالیاری پێشووی شانشیینی یه‌کگرتوو، به‌سه‌ردانێك چووه فه‌ره‌نسا، له کۆشکی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، وه‌ك توانج و ئامۆژگاری به‌رانبه‌ر ده‌نگۆی هه‌ندێك خواستی توندڕه‌وانه‌ی چه‌ند رامیارێکی (پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا) که ئه‌وکات شالیاردارییان له‌ده‌ستبوو، په‌ندێکی له‌به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی گێڕایه‌وه به‌زمانی فه‌ره‌نسی؛ ئه‌و ووتی: {که خوێندکاربووم له پاریس، بۆ دابینکردنی بژێوی له‌پاڵ خوێندن، شه‌وان له "بار" ێك کارمده‌کرد، یه‌که‌م شه‌و که‌ده‌ستم به‌کارکرد، پاترۆن بۆکسێکی بچووکی پیشاندام و ووتی؛ ئه‌وه خانه‌ی (به‌خشیی- به‌خشیش)ه، تۆ‌و هه‌موو هاوپیشه‌کانت ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆخۆتان ده‌ستانده‌که‌وێت ده‌یکه‌نه ناو ئه‌و بۆکسه‌و، کۆتایی هه‌فته به‌سه‌رتاندا دابه‌شده‌کرێت... که کۆتایی هه‌فته بۆکسه‌که کرایه‌وه، لێکمدایه‌وه که‌ته‌نها من پاره‌م تێکردووه، ئه‌وه یه‌که‌م وانه‌بوو له "سۆسیالیزمی جێبه‌جێکراو" که فێریبووم!}. هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات له‌کوردستان؛ به‌پێی دیتانه(تیۆر)ی دادوه‌ریی [ئه‌وروپی له ئه‌رك و قه‌ره‌قوش بۆ ماف]، ده‌یه‌ها بڕیار‌و یاسای رۆژئاوایی پشتشکێن و له‌په‌لوپۆخه‌ریان به‌کارخستووه، که نه‌ك هه‌ر سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ وتووێژ(دێبات)ی هۆڵی په‌رله‌مان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌کاتی بڕیاردانیان؛ که‌مترین لایه‌نی خه‌وش و کێماسییه‌کانی خزمه‌تگوزاریی و، ئاستی بژێوی و، ژێرخانی ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و، ده‌سته‌وه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و، سه‌رخانی رۆشنبیریی، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراون... بۆنموونه؛ [له‌وانه‌یه ئوتومبێلێک، تا ده‌گاته فه‌رمانگه‌ی هاتوچۆ، هه‌ر به‌هۆی ره‌وشی رێگاوبانه‌وه، چه‌ندین درز بکه‌وێته جامه‌که‌ی و توشی چه‌ندین کێشه‌ی ته‌کنیکی ببێت.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، له‌وێ به‌پێوه‌ره ئه‌وروپییه‌کان مه‌رجه‌کانی پشکنین و..تاد په‌یڕه‌وده‌که‌ن!]... له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌بینین که بۆنموونه (پشکنینی توانستی بینین) به چ رێکار(پرۆسێس)ێکدا ده‌گوزه‌رێت و چه‌ندی پێده‌وێت ((ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئاسایی بێت و سووڕی گه‌نده‌ڵیی نه‌یبزوێنێت!)). ناتوانرێت نکۆڵی له‌و راستییه بکرێت؛ که به‌داخه‌وه لای ئێمه ده‌سه‌ڵات مشه‌خۆره‌و [ئۆرگانی مشه‌خۆریش له‌جه‌سته‌ی داوه‌شیودا نه‌بێت ناژێ]، وه له‌سۆنگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌ئاکارو سروشتی هه‌ر رژێمێکی هه‌مه‌کیی(تۆتالیتا‌ر)، به‌رده‌وام و ئاسۆیی کار له‌سه‌ر به‌رینکردنه‌وه‌ی پانتاییه‌کانی گه‌نده‌ڵیی و بۆشایی په‌یوه‌ندی(کۆنتاکتی) نێوان خۆی و جه‌ماوه‌ر ده‌کات... لێ داخی گه‌وره له‌وێدایه که ده‌سه‌ڵات لای مه، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ر رژێمێکی هه‌مه‌کیی، بۆئه‌وه‌ی به‌ر به‌گۆڕان بگرێت، به‌ناوی چه‌ندین چه‌مکی باڵای وه‌ك دێمۆکراسیی و ئازادیی و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌چه‌پێنێت و ده‌پوچێنێته‌وه... په‌رله‌مانی کوردستان، پاش دردۆنگییه‌کی ماوه‌درێژ، بڕیاری وتووێژی پرۆژه‌یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی که سیندیکای ڕۆژنامه‌نووسان پێشکێشی کرد دا... من لێره‌دا پێویستم به‌وه‌نیه زیاتر دڵنیابم، که ئه‌گه‌ر خودی سیندیکا بدرێت له بێژه‌نگی پسپۆڕی و پرۆفیشنالی له بواره‌که‌ی خۆیان، چه‌ندیان له‌سه‌ره‌وه ده‌مێننه‌وه، چونکه ده‌زانم چه‌ندیان ده‌که‌ونه‌خوار... وه له‌وه‌دڵنیام که که‌مترین ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانیان رۆژنامه‌وانی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆن و، به‌و پێوه‌ره‌یش که سروشتی کار‌و ئاکاری لایه‌نداریی له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌کاته سه‌نگه‌رگرتن و لایه‌نگریی ده‌روێشانه‌و خودخواز... ئه‌وا ده‌زانم که وه‌ها پرۆژه‌یاسایه‌ک به‌ره‌واژ ده‌نووسرێت و له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك له جیهانی ته‌ندروستدا باوه (پرۆژه‌ی ماف بێت بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی)، پرۆژه‌ی ئه‌رك و پابه‌ندیی رۆژنامه‌گه‌رییه به‌خواسته‌کانی ده‌سه‌ڵات... گه‌ر کار به‌یاسا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی به‌عس بکرێت بۆ کاری رۆژنامه‌وانیی، به‌لای که‌مییه‌وه رۆشنبیران به‌خه‌وی خۆماڵیکردنه‌وه، ئاسۆیه‌کی گه‌ش بۆ یاساگه‌لێکی پێشکه‌وتوخوازی رۆژنامه‌وانیی به‌دیی ده‌که‌ن... به‌ڵام جه‌خار؛ که په‌رله‌مان ره‌وایه‌تی ده‌داته یاسایه‌کی به‌چکه‌به‌عسیی وه‌ها، که له‌نێو تاریکیی و لێڵیی و لاستیکیی و نادیاره‌کانییدا، زڕڕه‌ی چه‌ندین کڵۆم و که‌له‌پچه دێن... گومان له‌وه‌نییه؛ که فشار‌و هاواره خۆجێی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه پرۆژه‌یه‌کی تۆزلێنیشتووی نێو ره‌فه‌یان هێنایه سه‌رمێزی وتووێژ... ئه‌وه‌یش وه‌ك باوه‌ڕزا(پرنسیپ) راسته که وته‌بێژانی پرۆژه‌یاساکه ده‌ڵێن: {ده‌قی پیرۆز نییه‌و ده‌توانرێت گۆرانکاریی تێدابکرێت}، به‌ڵام نه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ی که له‌ئێستادا به‌کۆمه‌ڵێك که‌موکورتیی دیار‌و زه‌ق و پێله‌سه‌رداگیراو له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی زلپارته‌کانه‌وه بخرێته واری جێبه‌جێکردن و پاساوی وه‌هایشی بۆبێننه‌وه... ئه‌و وته‌یه که په‌یوه‌سته به‌گۆڕانکاریی و گونجاندنی پاشوه‌خت، ده‌بێت گۆڕانکاریی و ره‌وشه نوێ "خودی و بابه‌تییه‌کان" پاشان بڕیاریان له‌سه‌ربده‌ن... نه‌ك له‌ئێستادا یاساکه خواسته‌کان پڕنه‌کاته‌وه‌و به‌که‌موکوڕیی و نیشانه‌ی پرسیاره‌وه بخرێته‌کار... هاوساتی جێبه‌جیکردنی ئه‌و یاسایه، مه‌ترسی له‌گۆخستنی زاری گه‌ل که رۆژنامه‌گه‌رییه دێته گۆڕێ و ده‌بێت رۆژنامه‌وان وه‌ك (جوجه‌ڵه له‌نێو ده‌می رێوی)دا بڕیاربدات چۆن کارده‌کات... بۆیه پێویسته گشتمان دژی بوه‌ستین.
sirwanb@t-online.de
|