٥\١\٢٠١١
پێگه‌ی
ره‌وه‌ندی کوردستانی
له به‌رگریکردن و داکۆکیکردن له ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.

دلشاد خدر
بێگومان هه‌نگاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان،
ترسێکی گه‌وره‌ی خستۆته دڵی هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای
کوردستانه‌وه، ئه‌م ترسه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ئه‌وان
ده‌زانن داهاتووی کۆمه‌ڵگایه‌کی نائازاد چییه؟!، له‌لایه‌ک و ترسناکیی
هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ قۆرغکردنی ده‌سه‌لات به شێنه‌یی له‌لایه‌کی
تر. له ئه‌نجامی ئه‌م ترسه‌شه‌وه‌و له پێناو دواڕۆژی گه‌له‌که‌یان،
ئه‌م توێژه – نووسه‌ران- بوێرانه هاتوونه‌ته مه‌یدان و له رێگای
نووسینه‌وه، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیان له ترسناکیی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی
ده‌سه‌ڵات وشیارکردۆته‌وه‌و به رێگای هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌کانیش ناڕه‌زایی
خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م یاسایانه به ده‌سه‌ڵات راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی
ده‌سه‌ڵات نه‌بۆته ناڕه‌زاییه‌کی سه‌رتاسه‌ری له کوردستان، به‌ڵام
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می رژێمی دیکتاتۆردا له‌پێناوی ئازادی
تێکۆشاون، ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ویسته‌کانی ده‌سه‌ڵات که خۆی
له به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان ده‌بینێته‌وه، ئاشکرا کردووه.
پێویسته ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و نه‌وه‌ی
دوای راپه‌ڕین به تایبه‌تی، روونبێت که ئه‌م ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ له
کوردستان هه‌یه، ئه‌وه رێژه‌یه‌کی که‌می ئه‌و ئازادییه‌یه که خه‌ڵکی
کوردستان له راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 دا بۆخۆیان به‌ده‌ستیانهێناوه‌و (پ.د.ک)
و (ی.ن.ک) له ئه‌نجامی چوار جه‌وله‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و هێنانی هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌کان
بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیان و گۆڕینی هاوسه‌نگییه‌کانی نێوانیان،
هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو ئازادییه‌کانیان به‌رته‌سکتر کردۆته‌وه‌و ئه‌مڕۆش
له رێگای چه‌ند یاسایه‌کی ناسه‌رده‌مییانه، ده‌یانه‌وێت به‌رته‌سکتریشی
بکه‌نه‌وه‌و گۆڕه‌پانه‌که له هه‌موو ده‌نگێکی ناڕازی‌و ئازادیخواز به‌تاڵ
بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای داخه، ره‌وه‌ندی کوردستان له ده‌ره‌وه که رێژه‌یه‌کی
زۆریان له‌و تێکۆشه‌رانه‌ن که له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا ساڵانێکی
زۆر له‌پێناو ئازادییه‌کانی گه‌ل و نیشتیمان تێکۆشاون و قوربانییانداوه،
تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه ببنه هێزێکی کاریگه‌ر له‌سه‌ر رووداوه‌کانی
ناوه‌وه‌ی کوردستان به‌گشتی‌و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رته‌سک
کردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان ده‌یدات، له رێگای ده‌رکردنی ئه‌م یاسا نا سه‌رده‌میانه‌ی
که خۆی له به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کانی خۆنیشاندان و راکێشانی
رۆژنامه ئه‌هلییه‌کان و نووسه‌رانی ئازاد بۆ به‌رده‌م دادگا ده‌بینێته‌وه
به‌تایبه‌تی، ئه‌گه‌ر تا دوێنێ به پاساوی سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونی
باشووری کوردستان، چاو له هه‌موو که‌موکووڕییه‌کانی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات
ده‌پۆشرا، ئه‌مڕۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌نگاوه‌کانی خۆی له‌به‌رته‌سک
کردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان چڕکردۆته‌وه که ئه‌مه‌یان
ترسناکییه‌کی گه‌وره ده‌خاته به‌رده‌م پرۆسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی
نیشتیمانی له کوردستاندا، بۆیه پێویسته ئه‌مڕۆ ره‌وه‌ندی کوردستانی
له ده‌ره‌وه له بازنه‌ی چاوپۆشین له هه‌ڵه‌و که‌موکووڕییه‌کانی ده‌سه‌ڵات
به پاساوی ناواقعییانه بێته‌ده‌رێ و ببێته ئه‌و هێزه‌ی که بتوانێ
به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤانه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر رووداوه‌کانی نێو
کوردستان هه‌بێت، چونکه مێژوو ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی کورد ده‌رخستووه که
هه‌موو کاته‌کان هۆکاره ناوخۆییه‌کان زیاتر کاریگه‌رتر بوونه له سه‌رنه‌که‌وتنی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی نیشتیمانی له هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کان، که‌سیشمان
ناتوانین نکۆڵی له‌وه بکه‌ین که به‌رفراوانبوونی ئازادییه‌کان
وشیارییه‌کی زیاتر ده‌داته خه‌ڵکی کوردستان بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان
و پێشخستنیان.
بۆیه پێویسته‌و وا ده‌خوازێ که ئه‌مڕۆکه ره‌وه‌ندی کوردستانی رۆڵێکی
زیاتر‌و به‌رچاوتر له رووداوه‌کانی نێو کوردستان بگێڕێت، چونکه ئه‌مڕۆ
رۆشنبیران و ئازادیخوازانی کوردستان له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستییان
به پاڵپشتی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دڵنیاتر به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی
ده‌سه‌ڵات بوه‌ستنه‌وه که ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌و
رۆژه ره‌شه‌کان ببه‌نه‌وه. هه‌ر ئێستا پێویسته ره‌وه‌ندی کوردستانی
له هه‌موو وڵاتان لێژنه‌ی پاڵپشتی بۆ ئه‌و نووسه‌رو ئازادیخوازانه‌ی
کوردستان پێک‌بێنن که ده‌سه‌ڵات به بیانووی ناڕه‌وا به‌ره‌و دادگا په‌لکێشیان
ده‌کات و به یاساکانی به‌عس دادگاییان ده‌کات. با هه‌نگاوی یه‌که‌ممان
ئه‌وه‌بێت، گه‌یاندنی ئه‌م کێشه‌یه به‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له
ده‌زگاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و میدیاکانی ئه‌م ولاتانه‌ی تێیدا ده‌ژین
و ده‌زگاکانی داکوکی که‌ر له مافه‌کانی مرۆڤ..... هتد. هاوکات دامه‌زراندنی
سندووقێکی پاڵپشتی بۆ ئه‌و نووسه‌رانه بکه‌ینه‌وه که ده‌سه‌ڵات له
رێگای دادگا نا سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان سزای ماددییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت،
ئه‌م سندووقه بتوانێ ئه‌و قورساییه له‌سه‌ر نووسه‌ران که‌مبکاته‌وه‌و
هه‌لوێستێکی به‌هێزیش بێت بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی ده‌بنه
بنچینه‌ی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان له کوردستاندا.
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|