په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

پێکدادانى عەقڵیەتى نەوه‌ى نوێ و دژایەتى عەقڵى کۆن.

  
گەرمیانى حەمەى پوور


هەمیشە بە جۆرێک کێشە لە نێوان عەقڵى کەورەو نەوەکانیاندا هەبووە، نەوەى کۆن کە مە بەستم ئەو کەسانەیە کە عەقڵیەتیان پەروەردەى ئەو سەردەمەیە کە تێیدا ژیاون و خۆگونجیان لە گەڵ بەرەو پێشچوونەکانى کۆمەڵگادا زەحمەت دەبێ، ئینجا ئێستاش لەگەڵ بەرەو پێشچوونى کۆمەڵگا لە هەموو بوارەکانى ژیانەوە بە تایبەت لە بوارى کۆمەڵایەتییەوە گەورەترین کەلێن لە نێوان نەوەى ڕابردوو نوێدا دروست بووە.

 

نەوەیەک کە پەروەردەى کۆمەڵگایەکى داخراو بووە هەرگیز ئاسان نەبووەو نییە بتوانێت خۆى لەگەڵ ئەم هەموو بەرەو پێشچوونە بگونجێنێت کە بە هۆى شۆڕشى تەکنۆلۆژیاوە دروست بووە، هەربۆیە نەوەیەى نوێش کە لە حاڵ و گوزەران و هەروەها پێگەى کۆمەڵایەتى گەنجان لە هەموو جیهاندا بێ ئاگانییە لە سایەی پێشکەوتنەکانى شۆڕشى تەکنۆلۆژیاوە نایەوێت خۆى تەسلیمى عەقلییەتى کۆن بکات و لەم سەروبەندەشدا پێکدادانى عەقڵیەتەکان دروست دەبێت پێکدادانى عەقڵیەتێک کە تا هەنووکە بڕیاردەر بووە لە دیارى کردنى چارەنووسى منداڵەکانى و ژن و منداڵ بۆى نەبووە هەرگیز لە قسەکانى ئەو دەربچن و تەنانەت لە هەڵبژاردنى ژیانى داهاتووى منداڵەکانیشی تاکە بڕیاردەر بووە، هەڵبەتە ئەویش پەروەردەى هەمان کلتوربووە.

 

پێکدادانى ئەم عەقڵیەتە لەگەڵ عەڵیەتێک کە لە سایەتى شۆڕشى تەکنۆلۆژیادا لە ڕێگەى سەتەلایت و فیلمى دۆبلاژکراوو بەرنامەو تێکەڵ بوونى گەنجان بە کلتوورى وڵاتانى ڕۆژئاوا لە ڕێگەى کۆچى ساڵانى ڕابردووى گەنجان و گواستنەوەى نەریتەکانیان بۆ کۆمەڵگە داخراوەکەى کوردستان و هاتنى ئامێرى مۆبایل و بڵاوبوونەوەى خێراى ئینتەرنێت و دەیان شتى تر خۆسەپاندنى کۆمەڵگاى پێ قەبووڵ ناکرێ.

 

کەواتە لێرەدا کێشەیەک ڕوودەدات کە ڕۆژانە گوێ بیستى خۆسوتاندنى کچان و خۆکوشتنى کوڕان و شەڕو کێشەکانى خێزان دەبین کە تەنها سەرچاوەشى نەبوونى لێک تێگەشتنە لەنێوان ئەو دوو عەقڵیەتەدا، ڕێگە چارەش تەنها ئەوەیە کە عەقڵیەتى کۆن بتوانێت دان بە پێشکەوتنى ژیان و گۆڕانە خێراکان و بچووکبوونەوەى جیهاندا بێنت بەشێوەى یەک کۆمەڵگاو ئەوەشى پێ قەبوڵ بکرێت کە کچ بڕیار لە چارەنووسى خۆى بدات و چاودێرى جل پۆشن و خوێندن و هەموو سانسۆرەکانى ترى کەلەسەرى بوون بەسەو، ناکرێت نەوەى نوێ بۆ عەقڵیەتى کۆن بگەڕێتەوە بەڵکو ئەمرى واقعە کە گەورەکان پێشکەوتنەکانیان پێ قەبوڵ بێت.
 

 

garmyan86@gmail.com