٢٤\١١\٢٠١٠
پێکدادانی هونه‌ر
و ئاین له کوردستان.

هه‌مووان ئالان
گه‌رچی دیارده‌یه‌کی نوێ نییه، که‌ڕای زۆرێک له‌زانایانی ئیسلام وایه
په‌یڕه‌وکردنی(شه‌رع) له‌ئاینی ئیسلامدا، به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک له‌لایه‌ن
زۆرینه‌ی موسوڵمانانه‌وه به‌ڕێوه‌ناچێت. به‌نده، نامه‌وێت له‌هۆکاره‌کانی
بکۆڵمه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که دیارده‌یه‌کی نوێی ناشارستانی ده‌رباره‌ی
پێکدادانی هونه‌ر و ئاین، ڕوون ده‌که‌مه‌وه. ئه‌ویش، ئه‌و چمکه به‌ناڕه‌وا
گرتنهدهستهیه که هونه‌رمه‌ندانی کوردستان له‌لایه‌ن هونه‌ر و
ئاینه‌وه لێکیانداوه و به‌ته‌واوی ڕووهجوانهکهی داپۆشیوه و
پێکدادانێکی ئاوه‌ژوویان لێ به‌رهه‌م هێناوه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گه‌نده‌ڵبوونی
هه‌ردوو چمکی هونه‌ر و ئاین.
زۆرێک له‌نوسه‌ران و ڕوناکبیران، ئه‌م دیارده‌یه‌یان ئاشکراکردووه، لێ
ترس له‌وه‌دایه که به‌ته‌واوی ته‌شه‌نه‌بکات و ڕووهڕاستهقینهکهی
هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی تێک بدات و له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌نده، له‌و باوه‌ڕه‌دام، دیارده‌که، ڕۆژ به‌ڕۆژ له
گه‌شه‌کردندایه و ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریه‌کی خراپی هه‌یه له مه‌ڕ به‌ها
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئاراسته‌که به‌م شێوهخێراییه هه‌نگاو
هه‌ڵبهێنێته‌وه ، ئه‌وا ئه‌نجامێکی خراپ، چاوه‌ڕوانی پاشه‌ڕۆژ و ئایندهی
هونه‌ر و که‌لتووری کوردی ده‌کات.
مۆریس میترلینگ، له‌کتێبه‌که‌یدا، ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی نوسه‌ران و
ڕوناکبیران ئه‌ینوسن، ئێمه‌ش ئه‌یزانین. به‌ڵام جیاوازیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه،
ئه‌وان، پهنجهئهخهنه سه‌ری". بۆیه منیش پێم وایه، خه‌ڵکی
کوردستان، هه‌ست به‌بوونی دیارده‌ی( پێکدادانی هونه‌ر و ئاین) ده‌که‌ن.
بۆیه ئه‌رکی ئێمه‌یه که تازووه، خاڵه زه‌ق و لاوازه‌کانی ئه‌و
دیارده‌یه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌نده‌وه که‌له‌ژێر ناوی هونه‌ر
و که‌لتووری کوردی‌دا ئه‌و دیارده نه‌شیاوه فه‌راهه‌م ده‌که‌ن، بخه‌ینه
ڕوو. ئه‌وه‌ش نابێت بشاردرێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕێخۆشکه‌ره بۆ
ده‌رکه‌وتنی وه‌ها دیارده‌یه‌ک. ئه‌مه‌ش ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیاندا
یه‌کده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌کی به‌رچاو بهێنینه‌وه که ڕۆژانه ڕووده‌دات، ئه‌وا
به‌ته‌واوی زیندوێتی و بوونی ئه‌و دیارده ناله‌باره هه‌ستپێده‌که‌ین.
سینه‌ماکارێک، له‌هۆڵی سینه‌ما و پاش په‌خشی فیلمه‌که‌ی، یان شانۆکارێک
پاش پێشکه‌شکردنی شانۆگه‌ریه‌که‌ی، یان مۆسیقاژه‌نێک پاش نمایش‌کردنی
پارچه مۆسیقاکه‌ی، یان سه‌ماکه‌رێک پاش نمایش‌کردنی سه‌ماکه‌ی، یان ...هتد،
ڕاسته‌وخۆ ڕووده‌کاته مزگه‌وتێک و ده‌ست ده‌کات به نوێژکردن.
ئه‌م دیارده‌یه، بریتییه له پێکدادان، یان تێکهه‌ڵکێشانی دوو ته‌وه‌ر
یان که‌ره‌سته‌ی دژ به‌یه‌ک. هیچیان، ناتوانێت ئه‌وی دی له‌خۆیدا
بتوێنێته‌وه. هیچیان ناتوانن به‌یه‌که‌وه هه‌ڵ بکه‌ن. که‌چی نه وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری به‌ئه‌رکی هونه‌ری خۆی ده‌زانێت و نه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش
ده‌توانێت له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه ئه‌م لێکدانه باسبکه‌ن و
دیوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ئاشکرا بکه‌ن. نه‌ده‌توانن بڵێن" هونه‌ر
ئاوانابێت" و نه‌ده‌شتوانن بڵێن" ئاین به‌مه ڕازی نییه".
به‌نده، له‌وکاته‌وه که ماسته‌ره‌که‌م له‌بوواری سینه‌مادا ته‌واو
کرد، یه‌کسه‌ر ده‌ستمکرد به به‌دیهێنانی خه‌ونه‌که‌م، ئه‌ویش" گه‌ڕانه‌وه
بۆ کوردستان و گه‌یاندنی تواناکانم به‌خه‌ڵکی کورد". هه‌ڵبه‌ته ڕاسته‌وخۆ،
پاش به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌که‌م، گه‌ڕامه‌وه بۆ کوردستان و بهنهونیازهی
بتوانم به ئومێده‌که‌م بگه‌م.
گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان، که‌وته مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه. ئه‌وه‌ی بووه
مایه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره، کۆمه‌ڵێک سینه‌ماکار پێیان ووتم" تکایه، به‌و
شێوه‌یه باس له سینه‌ما و هۆڵیوودیش مه‌که، چونکه ئێمه به‌ڕۆژووین
و ڕۆژووه‌که‌مان به‌و قسانه‌ی تۆ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌شته‌وێت
باسی بکه‌یت، ئه‌وا شه‌وێک له‌دووای (فگار) داده‌نیشین و باسی بکه".
که‌واته، ئه‌م سینه‌ماکارانه، کاته‌کانیان دابه‌ش کردووه" ڕۆژ، بۆ (اگاعتی
خوا) و شه‌ویش، بۆ خزمه‌تکردنی هونه‌ری کوردی. بۆیه جێگای خۆیه‌تی
ناویان لێ بنێین" شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی هونه‌ری کوردی".
من، لێره‌دا چه‌ند سه‌رنج و ره‌خنه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده
شه‌رعناسانه ده‌که‌م، ئه‌وانیش:
1- ئاشکرایه له‌ڕووی ئابووریه‌وه گه‌شه‌پێدانی سینه‌ما له‌ووڵاتانی
ئه‌مریکا و ئه‌وروپا، ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه. به‌ڵام له‌ڕووی فکریه‌وه
به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی عه‌قڵی سه‌رمایه‌داری و خێڵه‌کی له‌ووڵاتانی
ڕۆژهه‌ڵات، که ئه‌مه‌ش هه‌لێکه بۆ کزبوونی بیری چه‌پخوازی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
بیروباوه‌ڕه مه‌زهه‌بگه‌راکان و ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی
سه‌رمایه‌داریدایه. له‌کوردستانیش ئه‌م دیارده‌یه به‌دی ده‌کرێت و
تاڕادده‌یه‌کیش بووه‌ته ته‌وه‌ری باسی فکری و ڕه‌خنه‌گرتن له پارت و
ڕێکخراوه چه‌په‌کان. که‌واتا، کورد سودمه‌ند نه‌بووه له‌سینه‌ما له
ڕووه باشه‌که‌یه‌وه که گهشیپێدانی ئابوورییه. به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه،
به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئابووری و فیکری و زۆربه‌ی بواره‌کانی تر چه‌ند هه‌نگاوێک
به‌ره‌و و دوواوه کشاوه‌ته‌وه. تاوانه‌که‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات.
2- له‌وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا، که‌ئازادی تێیدا به‌رقه‌راره، بۆیه
بووه‌ته هۆی پێشکه‌وتن و په‌ره‌پێدانی هونه‌ره‌که‌یان به‌تایبه‌تی
سینه‌ما. له‌و ووڵاتانه‌دا، وابه‌سته‌گی به‌هیچ ده‌سه‌ڵات یان ئاینێکه‌وه
نییه بۆ به‌رگرتن له پێشکه‌وتنه‌کانی سینه‌ما. لێ هونه‌رمه‌ندی
موسوڵمان ناتوانێت به‌و پرۆسه‌ی ئازادیه‌دا، خزمه‌ت به سینه‌مای کوردی
بکات. ئه‌مه‌ش ڕوونه هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که هه‌موومان ده‌زانین ئاینی
ئیسلام بریتییه له قورئان. دیاره ده‌بێت که‌سی موسوڵمانیش ئه‌م
قورئانه‌ی به‌بێ گفتوگۆکردن قبوڵ بێت و هه‌ر که‌سێکیش لیی لابدات ئه‌وا
به‌پێی شه‌رعی ئیسلام، به(مونافق) له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. لێره‌وه هونه‌رمه‌ندی
موسوڵمان، کهشهرعێکی تایبه‌ت به ئاینه‌که‌ی هه‌یه، ناتوانێت به‌ئازادی
کاره‌کانی ئه‌نجام بدات. ئه‌مه‌ش ئه‌و جیاوازیه زۆر گه‌وره‌یه‌یه که
ڕێگره له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی سینه‌مای کوردی‌دا. هه‌ربۆیه له‌مانگی
ڕه‌مه‌زاندا، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده سینه‌ماکاره‌کانی کورد (به‌تایبه‌تی
هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان) له کوردستان، له‌ڕۆژدا، به‌ڕۆژووبوون
و شه‌وانه‌ش ڕوویان له‌مزگه‌وته‌کان ده‌کرد بۆ ته‌راویح و شه‌ونوێژ.
ڕۆژانه‌ش له بنکههونهریهکاندا کۆده‌بوونه‌وه و هه‌ندێکیشیان به‌نیازی(حه‌ج
و عه‌مره) بوون. هه‌ر که کۆڕێک یان کارێکی هونه‌ریش هه‌بوایه، ده‌چوون.
دیاره ئه‌م چونه‌یان به‌هۆی جێگه و مه‌قام و ناوبانگیانه‌وه بوو،
چونکه گه‌ر نه‌چونایه، ئه‌وا بۆ که‌سێتی و کارههونهریهکانیان باش
نه‌بوو. ئاخر، گه‌لۆ، ئه‌وانه وه‌کو هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌کانی
کورد ناسراون، ناکرێت نه‌چن.
3- له‌کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کاندا، دیاردهکۆنهکان، وه‌کو، ئاین و ڕه‌گه‌زپه‌رستی
و جیاوازیی نێوان نێر و مێ و ...هتد، باویان نه‌ماوه. به‌ڵکو ته‌کنه‌لۆجیا
بووه‌ته ئایدۆلۆجیا و جێگه‌ی به‌وانه له‌ق کردووه و هه‌مووی به‌خۆیه‌وه
ماشیوه و نهیهێشتوون. دیاره نه‌بوونی ته‌کنه‌لۆجیا و په‌ره‌سه‌ندنی
توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه و نایه‌کسانی له کوردستان، هۆکارێکی سه‌ره‌کین
بۆ سه‌رلێشێواندنی هونه‌رمه‌ندا. بۆیه وه‌کو ئه‌ڵته‌رناتیڤێک، په‌نایان
بردووه بۆ ئاین.
4- هیچ ( سورە یان آیە) تێکی قورئان، نه‌باسی هونه‌ریان کردووه و نه
پاڵپشتیشیان کردووه. به‌پێچه‌وانه‌وه، جۆرههونهرێکیش که باو بووه
له‌سه‌رده‌می پێش ئیسلامدا که (په‌یکه‌رتاشین) بووه، له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی
شۆڕشی ئیسلامدا، حه‌رام و قه‌ده‌خه کراوه. ته‌نانه‌ت ته‌واوی پهیکهرهکانیشیان
ڕوخاندووه و دروستکردنیشیان وه‌کو وتم قه‌ده‌خه و حه‌رام کراوه. هه‌روه‌ها
زانایانی ئیسلامیش، ئه‌وه‌یان دوپاتکردۆته‌وه و سه‌لماندویانه که
وێنه‌گرتنیش حه‌رامه. هه‌ڵنه‌واسینی وێنه‌ی مرۆڤیش له هه‌ندێ ماڵی که‌سانی
موسوڵماندا، ئاماژه‌یه‌که بۆ په‌یڕه‌وکردنی ئاینی ئیسلام. ئه‌مه له‌لای
ته‌واوی سینه‌ماکاران ئاشکرایه و چاک ده‌زانن که وێنه، دایکی سینه‌مایه
به‌تایبه‌ت و به‌گشتیش ڕه‌وانی هه‌موو جۆره هونه‌ره‌کانی دیکه‌یه.
5- ئه‌و پێکدادانه زه‌قه‌ی که له‌کوردستان به‌دی ده‌کرێت، هونه‌ری
گۆرانی ووتنه. گۆرانی بێژه بێ ڕێبازه‌کان له کوردستان، له‌پێش مانگی
ڕه‌مه‌زاندا، باشترین و سه‌رنجڕاکێشترین ڤیدیۆکڵیپیان بۆ گۆرانیه‌که‌یان
داده‌نا. له‌گه‌ڵ کچهشۆخه نهشمیلانهکاندا، لهڤیدیۆکڵیپهکهیاندا،
باوه‌شیان به‌یه‌کدا ده‌کرد و به‌ئاواز و شیعرێکی ڕۆمانسیانه‌ی پڕ جۆش
و خرۆشی سێکسی، سه‌رنجی پڕ حه‌زی بینه‌رانیان بۆلای خۆیان ڕاده‌کێشا.
به‌سه‌ما سیحراویهکی کچه سه‌ماکه‌ره‌کان، بینه‌رانیان ده‌خسته سه‌ر
هه‌له‌که‌سه‌مای ئه‌و حه‌زانه سێکسیانه. به‌مه‌ش زۆربه‌ی بینه‌رانیان
ده‌وروژاند و چێژێکی تایبه‌تی سێکسیان ده‌دایه گۆرانیه‌که‌یان. که‌چی
هه‌مان گۆرانیبێژ له‌هه‌مان که‌ناڵی (بێ سه‌رپه‌رشت) ی کوردیه‌وه که
هه‌ر پاش چه‌ند ڕۆژێک خرۆشاوترین به‌رهه‌می سێکسی سێ‌دا نمایش کردووه،
له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا، ده‌ست ده‌کات به ووتنی سرودی ئاینی و
بانهێشتکردنی خه‌ڵک بۆ په‌یڕه‌وکردنی ئاینی ئیسلام و تۆقاندنی خه‌ڵک به
گڕی ئاگره به‌تینه‌که‌ی جه‌هه‌نده‌م و ژیرکردنه‌وه و پێدانی مژده‌ی
گه‌یشتن به‌حۆری و شه‌رابه بێکۆتاییه‌که‌ی به‌هه‌شت. ئه‌م بانگه‌وازه‌شیان،
بۆ هه‌مان ئه‌و بینهرانهیه که پێش مانگی ڕه‌مه‌زان ڤیدیۆ کلیپ و
گۆرانییه ڕۆمانسیه‌که‌یان پێشکه‌ش کرد. هه‌رچه‌نده ئه‌م گۆرانیبێژانه،
ئه‌گه‌ر له‌مۆته‌که‌ی مانگی ڕیمهزان، ڕزگاریان بێت که به‌رۆکی گرتوون،
پلانی نوێ داده‌نێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی کلیپ و گۆرانی نوێ که ڕه‌ندانه‌وه‌ی
هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ی پێش ڕه‌مه‌زانیان هه‌بوو. ئه‌وان، ده‌زانن که هه‌ر
جۆره به‌رهه‌مێکیان هه‌بێت، ئیدی کوردی بێت یان تورکی، عه‌ره‌بی،
بیانی، یان هه‌ر سروودێکی یه‌زیدی و ئیسلامی و..هتد ، ئه‌وا یه‌کسه‌ر و
ڕاسته‌وخۆ له کهناڵهکوردیهکانهوه بۆیان په‌خش ده‌که‌ن. ئیدی ئه‌وان
ئه‌و خه‌مه‌یان نییه کۆڵی پێوه هه‌ڵبگرن له ناوه‌ڕۆک و شێوه و مه‌به‌ست
و سه‌رده‌می به‌رهه‌مه‌که‌یان. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه که
گۆرانیبێژه تازه‌کانی کورد، زۆربه‌یان خاوه‌نی ده‌نگی خۆش نین، که‌چی
زۆر به‌ئاسوده‌یی له‌که‌ناڵه‌کانه‌وه گۆرانیه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه.
6- جۆری ئه‌و پێکدادان و ناحاڵی بوونه زۆرن، کهئهکرێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و
جۆره هونه‌رمه‌ندانه ببێته‌وه. بۆ نمونه، ئه‌گه‌ر یه‌کێش له
خێزانه‌کانیان یان خوشکیان، یان که‌سێکی مێینه‌ی نزیکیان، حه‌زیانکرد
ڕۆڵی کاراکته‌رێکی ڕۆمانسی له فلمێکدا ببینن، یان به‌شداری له‌کلیپێکی
گۆرانیدا بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ڕازیبن، ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی ئیسلام (ناجایزه)
و ئه‌گه‌ر ڕازیش نه‌بن، ئه‌وا ڕاستگۆ نین و هونه‌رمه‌ند نین.
7- له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، خه‌ڵکی کوردستان (لێبوونه‌ته‌وه).
به‌تایبه‌تیش ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که تۆزقاڵێک باوه‌ڕیان به ده‌سه‌ڵاتی
کوردی نه‌ماوه. سوکرات، له‌باره‌ی خۆناسینه‌وه ده‌ڵێت" به‌نده،
دووای چل ساڵ فێربووم بڵێم، نه‌خێر". لێ به‌داخه‌وه، به‌نده پێموایه،
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئه‌م هونه‌رمه‌نده موسوڵمانه خرۆشهاوهرانهی
کورد ببنه ڕێبه‌ری هونه‌ری کوردی، ئه‌وا پاش چل ساڵی تر نه‌ک ناڵێن نه‌خێر،
به‌ڵکو نهخێریشیان له‌بیرده‌چێته‌وه و ده‌ڵێن(نعم).
8- ئه‌وه‌ی حکومه‌تی کوردی لێی به‌رپرسیاره ئه‌وه‌یه، ئه‌و جۆره به‌ره‌ڵاییه
به ئازادی ده‌داته قه‌ڵه‌م. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه، ووشه‌ی ئازادی له
کوردستان مانای نییه. ئه‌وه‌ی بێڕه‌واج بێت ئازادییه. ئه‌وه‌ی
بێمانابێت ئازادییه. هه‌ر که‌سێکیش ده‌م له‌ئازادی بکوتێت، ئه‌وا وه‌کو
سه‌رده‌شت عوسمان ده‌یکه‌نه تاوانباری ده‌ستکاریکردنی شه‌ره‌فی سه‌رۆک
و ده‌یکه‌ن به‌قوربانی گولله‌یه‌کی زه‌رد، ئه‌مه‌ش به‌پێی دروشمه کۆنه‌که‌ی(
ڕلله ڕکبر وڕلیخسآ ڕلخاسۆن) ئیجراکرا. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له‌کوردستان،
کفرکردن و جنێودان به‌خودا و ئاینه‌کان هیچ لێپرسیهنهوهیهکی له‌گه‌ڵدا
ناکرێت.
9- به‌نده، وه‌کو که‌سێکی ئازادیخواز، به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه
بده‌م که هه‌ر تاکێک ئازاده هه‌ڵگری هه‌ر بیروباوه‌ڕێکی ئاینی بێت.
لێ باسه‌که‌ی من تایبه‌ت بوو به‌و به‌ریه‌ککه‌وتن و پێکدادانانه‌ی له‌نێوان
هونه‌ر و ئایندا ڕووده‌دات له‌کوردستاندا و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی
ئاینه‌که‌یان ڕێگایان پێنادات که کاری سینهکابکهن، لێ ئه‌وان
دوفاقیه له‌کاره‌کانیاندا به‌دی ده‌کرێت. ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی ژاوه‌ژاوی
هونه‌ر و ئاین ، ته‌نانه‌ت سه‌ر له کۆمه‌ڵگاش تێک ده‌ده‌ن که
ناتوانرێت به‌ڕوونی دیار بێگ، ئه‌مانه سه‌ر به ئاین و مه‌زهه‌بێکن و
کام لایه‌نی هونه‌ریان به‌ڕاستی گرتووه؟. بۆیه پێموایه کاتی ئه‌وه
هاتووه ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیری کورد، هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه
بخه‌ینه ڕوو که هۆکاری پیسبوون و به‌لاڕێدابردنی هونه‌ر و که‌لتووری
پیرۆزی کوردین. بێگومان تێکدان و پیسبوونی هونه‌ر و که‌لتوری کوردی هه‌لێکی
باشه بۆ دوژمنانی کورد له‌ڕووی سیاسییه‌وه، تاکو بتوانن به‌رده‌وامی
به کاره‌کانیان بده‌ن بۆ تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
به‌نده، داواکارم له‌ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران، به‌تایبه‌تی
ئه‌و جۆره هونه‌رمه‌ندانه، خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش تاکه‌ڕێگه‌ی
چاره‌سه‌ره، جا له‌نێوان هونه‌ر و ئایندا، یه‌کیان هه‌ڵبژێرن. یان
هونه‌ر و که‌لتووری کوردی، یان ئاینی ئیسلام.
alan.films@hotmail.com
|