په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١\٢٠١٢

پەکەکە:

ئەو خوێنەی زستان لێمان ڕژاوە لە بەھار تۆڵەی دەکەینەوە.


دیاری محەمەد


ھێزی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت کە بە ھۆی شەڕێکەوە لەگەڵ سوپای تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو فەرماندەیەکی گەریلاکانیان لەئاکامی شەڕێکدا گیانی لەدەستداوە و بەھۆی سەختی وەرزی زستان نەیانتوانیوە لە کاتی خۆیدا ڕای گشتی لەزانیارییەکان ئاگاداربکەنەوە.
 

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزی پاراستنی گەل لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “لەئاکامی شەڕێکدا لەجودی فەرماندەیەکی گەریلا بەناوی ڕووبار فورات گیانی لەدەستداوە”.
 

ڕووبار فورات لەساڵی ١٩٧٣ لەماردین لەدایکبووە و لەساڵی ١٩٩٢ لەکاتێکدا خوێندکاری زانکۆ بووە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە.
 

بەختیار دۆغان وتەبێژی باڵی سەربازی پەکەکە بەسایتی ھاوڵاتی ڕاگەیاند کەتۆڵەی ئەو فەرماندەیە دەکەنەوەو خوێنی بەھەدەر ناچێت.
 

دۆغان وتی “تورکیا سودی لەسەختی وەرزی زستان وەرگرت بەڵام دوای زستان بەھاریش دێت ئەوکات ئێمە تۆڵەی ئەو خوێنە دەکەینەوە کەلەزستان لێمان ڕژاوە”.
 

شەڕوپێکدادانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لەساڵی ١٩٨٤ دەستی پێکردووە و تائێستا چەندین قۆناغی سەختی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەیەکی زۆریش قوربانی لێکەوتۆتەوە.
 

تا ئێستا ئامارێکی دروست لەبەردەستدانییە بۆ ئەوەی بزانرێت ژمارەی ئەوکەسانەی لەشەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا کوژران و برینداربوون چەندە.
 

 

diaryzana@ymail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک