٩\٢\٢٠١٧
پەکەکە و رێبازی
خوێندن.

ئاسۆ کەمال
له بڕیارەکانی دووهمین کۆنگرهی تهڤگهری
ئازادی دەڵێ: ”٣-
پهرتوک و نوسراوهکانی رێبهر ئۆجالان وهک رێبازی
خوێندن سوودیان لێ وهربگیردرێت له
ناوهندهکانی خوێندنی.”.
پرۆگرام و رێباز (مەنهەج)ی خوێندن یەکێک لە
پێوەرەکانی سیستەمی بەڕیوەبردنە ، بۆنمونە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پرۆگرامی
خوێندنیاندا مرۆڤ ئامادە دەکەن تا بتوانێ بەدەستکەوتە زانستیەکانی
بایۆلۆژی ، فیزیا ، کیمیا، ماتماتیک ، پزیشکی ، دەروناسی و هتد ..بە
کۆمەڵگەی پێشکەوتوی پیشەسازی و تەکنولوژی ئەو وڵاتانە خزمەت بکا.
دەوڵەتە ئیسلامیەکانیش بە پرۆگرامی خوێندنی شەریعەتی ئیسلامی مرۆڤ
ئامادە دەکەن کە خۆی بێ ماف و ترساو و نەزان وگوێڕاڵ بۆ دەسەڵات بزانێ
و لەم سنورە دەرنەچێ . دەوڵەتە دیکتاتۆریەکانی وەک بەعسیش مێژوی بەعس و
عروبەیان کردبوە رێبازی خوێندن. ئەم بڕیارەی پەکەکەوە لە کوردستان کە
رێبازی خوێندن دەکا بە خوێندنی نوسراوەکانی ئۆجالان ناو بنێین چی؟ پێم
وانیە هێشتا هیچ سیستەمێکی تۆتالیتاری و دیکتاتۆری تا ئەم ڕادەیە بە
نەهلیزم و خۆپەسەندی نەگەیشتوە کە نوسینی سەرکردەکەی بکا بە رێبازی
خوێندن. بەپێچەوانەی بانگەشە و ئیدعای پەکەکە کە سیستەمێکی نوێی
“خۆبەڕێوەبەری” خەڵکی دۆزیوەتەوە، ئەم سیستەمە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەیە
بە پێی ئیدیۆلۆژی تاکە کەسی ،کە ئاپۆیە.
پرۆگرامی خوێندن واتە بنیاتنانی زانیاری و توانای کرداری مرۆڤەکان
لەسەر بنەمای زانستە بەدەستهاتوەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆ بەڕیوەبردن
و گەشەپێدانی کۆمەڵگە. بەڵام لەم سیستەمە ئاپۆییەی خوێندندا کۆمەڵگە
دەکرێتە قوتابخانەیەکی تاک حزبی کە مرۆڤەکان لەجیاتی بەهرەمەندبن لە
دەستکەوتی چەند هەزارساڵەی خەباتی ئینسان لەپێناو دۆزینەوەی زانستەکان
و لۆجیک و داهێنانەکان دەکرێنە کادرێکی حزبی کە خەریکی پەرستنی فکری و
سیاسی یەک تاکەکەسن و فێری چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیارە حزبیەکان دەکرێن.
ئەم میتۆدە لە بەڕیوەبردنی کۆمەڵگە هەمان میتۆدی ئیسلامی سیاسی و
دیکتاتۆریەتی فەردیە کە نمونەکانی لە ئێران و سعودیە و سەرجەم حکومەتە
عەسکەری و تاک حزبیەکاندا هەیە. هەربۆیە ئەمە تەنیا میتۆد و پرۆگرامی
خوێندن نیە ،ئەمە ڕەنگدانەوەی چۆنیەتی حوکمی تاک حزبی و تاک ئیدیۆلۆژیە
کە سەدەی بیست پڕبوە لەو جۆرە دەسەڵاتانەی بەناوی خەڵکەوە ، تاکەکەس و
گروپێکی بچوک و بیرۆکراتیەتێکی حزبی سەرجەم بوارەکانی ژیانی لە قسە و
بڕیار و فکری دیکتاتۆریەکاندا قەتیس کردوە.
کۆمەڵگەی ئازاد و یەکسان کە خەڵک خۆی بەڕیوەبەرێ تەواو بەپێچەوانەی ئەم
سیستەمەی پەکەکەوە یە ، کۆمەڵگەیەکە کە پێویستی بە ئۆتۆریتە فەردیە
موقەدەسەکان نیە، نوسراوەکانی ئەوان ناکاتە رێبازی خوێندن ، بەڵکو
خوێندن و پەروەردە لەدەسەڵات و ئۆتۆریتەکان جیادەکاتەوە و دەیسپێرێ بە
زانست و دەزگا زانستیە نا”دەسەڵات”دارەکان.
ماڵپهڕی ئاسۆ کهمال
|