په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

پێکەنینەکەی مریەم و چادرنشینانی بێ حکومەت!

سەلام عەبدوڵا  


لەم رۆژانە نزیکەی90خێزان لە ئێرانەوە گەڕاوەنەتەوەو وەک پەنابەری بێ نیشتمان و رەگەزنامەو فۆرمی خۆراک وخانوو و کارەباو ئاو وموچە لەناو چادرو لەلای کەسوکارە بێچارەکانیان لە باشووری"بەختیاری"ی سەر بە شاری خانەقین"دەژێن". ئەم مرۆڤانە لەسەر پروپاگەندەی بەرپرسانی ئیراق، بۆ زێدی باوباپیرانیان گەڕاونەتەوە، بەڵام حکومەتی ئیراق خۆی بە خاوەنیان نازانێ و ئیدارەی خانەقینیش ناتوانێ لەئاستی داراییدا ژیان و گوزەرانی شایەن بە مرۆڤیان بۆ دابین بکات، بۆیە دەبێ بۆ پێناسەیەکی نوێ بۆ ئەم جۆرە مۆدێلە لە قوربانیانی یاری"گەورەکان"بدۆزینەوە. ئەم لانە شێواوانە تازە دەبێ هەر بەخۆیان فریای خۆیان بکەون!

بۆ دڵنیایی هەموو لایەک ناوی هەندێ لەو بێکەس و بێ خاوەنانە بڵاودەکەینەوە کە لەماوەی مانگی1-10)لە ماڵان و کابینەی بیری ئەرتوازی دەژێن:

محمود عەلی ئەمین(7سەر خێزان،07708693681)، کەریم حەمزە ئەسکەندەر(4سەر خێزان، 07701059087)، عەلی فڵامەرز(5سەر خێزان، 07701080662)، جەعفەر عەدنان، حوسین(2سەر خێزان، 07708938075)، عەباس موراد کەرم(2سەر خێزان، 077010247877)، جەلیل خەلیل عەلی،(2سەر خێزان، 07708920938)، کامل شوکور نەزەر عەلی(2سەر خێزان، 07507080527)، جاسم عەبد عۆن(5سەر خێزان، 07708996750)، حوسین جوامیر داود(3سەر خێزان)، رەحمان محەممەد حەسەن(4سەر خێزان، 077010238493)، زوبێر کامل شوکور(4سەر خێزان، 07507080527)، سەڵاح محەممەد حەسەن(9سەر خێزان، 0771051658)، سەباح لەتیف عەلی موراد(4سەر خێزان، 077010105982)، سادق هەواس عەلی(4سەر خێزان)، عەباس حوسین محەممەد(5سەر خێزان)، حوسین محەممەد شەمس(1کەس)، مەهدی جومعە محەممەد(6سەر خێزان)، عەلی شاە محەممەد(4سەر خێزان)، ئەحمەد فەرەج عەسکەر(9سەر خێزان)، عادل کەریم حوسین(4سەر خێزان)، کامل کەریم حوسین(6سەرخێزان)، محەممەد مەهدی جومعە(3سەر خێزان)، شاە موراد محمود عەلی(3سەر خێزان)، باسل محەممەد ئەمین(3سەر خێزان)، حەسەن عەلی(5سەر خێزان)، فاتمە وەهاب حەسەن(1کەس).

لانەوازو هەژار و قەرزارو لەشفرۆش و بێکارو چادرنشین، شاری خانەقینیان تەنیوەتەوە، بەڵام کۆمپانییەکانی مۆبایل بە ملیونان دۆلار لە هاوڵاتیان دەدزن، زۆرینەی سودی کێڵکەی نەوتی سەنگاو بۆ کۆمپانیای(ستێری لینگ ئینەرژی)دەبێت و پشکی کۆمپانیای(گالبرێس)لە نەوتی کوردستان دەگاتە115ملیون دۆلارو بێگۆمان چەندین گرێبەستی هەرزانفرۆشکردنی سەروەت و سامانی کوردستان لەگەل کۆمپانیا بیانییەکان مۆرکراوەو رێژەی ملیونێرەکان تەنها لە شاری سلیمانی گەیشتووەتە1013کەس و ئەم رێژەیە لە هەلێرو دهۆک زۆر لەوە زیاترەو ژمارە راستەقینەکەیان هەر بەشاراوەیی دەمینێتەوە: ئەمانە بەری رەنج و خوێن و ئەشکەنجەی سەدان هەزار خەباتگێر بۆ خۆیان قوتدەدەن و سەرو بنی زمانیان بریتییە لە بازارٍی ئازاد، بۆرسە، بۆربۆرینی ئازادو کەرتی تایبەت. نەگبەتییەکە لەوەیە قوڕەکە بۆ سەری چەوساوەکان لە ساڵی داهاتوو خەستتر دەبێت، چونکە ئەنجومەنی وەزیرانی ئیراق"پشتیوان بە خوا"لە ئێستاوە بڕیاری داوە باجێکی زیاتر لە هاوڵاتیان وەربگرن!

بەرپرسە گەندەڵەکان ناسراون و بەڵگەکان لەبەردەستی هەندێ بەرپرسە، بەڵام لەبەر عەیبە، هەوڵ دەدرێ بیانشارنەوە یان جارێ بۆ بەردەم دادگا راپێچ نەکرێن!

لەنێو چادرەکان منداڵێکی قژزەردو چاو کاڵ، جانتای پشتی لەسەر شان بوو و بە پێڵاوی لاستیقەوە پیاسەی دەکرد. دایکەکەم هەر لە خۆیەوە لەناخەوە پێدەکەنی و دەیگوت(وێنەم بگرە....یەکی تر...ئیسە...)و منیش لە دڵی خۆمەوە دەموت: "خودایە"با ئەم منداڵە هەر وا خۆشحاڵ و لێو بە پێکەنین بێ، نان و ئازادی و کەرامەتی بەسەر ببارێنە، بەڵام نەعلەتی پرسیارکردن لەم ئان و ساتە کە دڵی منداڵێک خۆش دەکەم، داگیری کردم:

ئایا خواوەندی پێکەنین، هۆی بوونی ئەو چادرو جووتە پێڵاوە لاستیقینەکەی پێی و جلوبەرگە شڕەکەی، تێدەگا؟!

کێ دەتوانێ منداڵی دەم بە پێکەنین، دڵ سارد بکات؟ منیش لەبەردەم چادرەکان بە پێکەنینەوە دووپاتی خۆشحاڵی ئەو منداڵە کرد کە پاش پرسیارکردن بۆم دەرکەوت ناوی(مریەم)ە.

رۆژگارێکی تەڵخ و نابوت و رەش بەسەر عالەم سەپاوە....خۆزگە دەخوازم مریەم هەروا پێبکەنێ، پێش ئەوەی گەورە ببی و پێکەنینەکانی سەربیڕن...ئەوە نییە خاوەنە راستەقینەکانی ئەم چەوساوانە، لەپێناو پلەوپایەو پارەپوول و خیتابە بێتام و لەزەتەکانیان کە هەموو شتێک دەگرێتەوە، تەنها عەدالەتی کۆمەڵایەتی نەبێت و هەموو رۆژێک بە کردەوە حاشایشی لێ دەکەن!

چادرەکان وەک ئەم سەردەمە رەنگیان زەردە و مرۆڤ هەر دەبێ سەرقاڵی سەرخستنی ئەو عەدالەتە کۆمەڵایەتییە بێت کە کەرامەت بۆ مرۆڤ دەگەڕێنێتەوەو تا ئەو کاتە هەر لەگەلتانم، لەگەلتانم و لە گەلتانم!