٢٩\١٠\٢٠١٠ پێكهاته‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان.
ئارام جه‌لال
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین و له قورئان رِابمێنین، ده‌بینین به‌شى هه‌ره زۆرى قورئان پێك هاتووه له‌م به‌شانه:
1- وته‌كانى محه‌ممه‌د 2- كاریگه‌رى كه‌لتورى عه‌ره‌به بت په‌رسته‌كان 3- وته‌ى شاعیره جاهیلییه‌كان 4- قسه‌ى عومه‌رى كورِى خه‌تاب 5- قسه‌ى شه‌یتان 6- قسه‌ى كه‌سانی نه‌ناسراو كه به شێوه‌ى نادیار وتراون.
1- وته‌كانى محه‌ممه‌د:
محمد دوونووسه‌رى سه‌ره‌كی هه‌بوو بۆ نووسینه‌وه‌ى قورئان ( عثمان كورِى عفان و على كورى أبی طالب)، كاتێك ئه‌وان له‌وێ نه‌بوونایه (زید كورى ثابت) و ئه‌گه‌ر ئه‌ویشى لێ نه‌بوایه ئه‌وانه‌ى نووسینیان باش بوو، قورئانیان ده‌نووسیه‌وه كه زۆر بوون، له‌وانه ( ابو بكرصدیق و عمر كورِی خطاب و عبدالله ى كورى أرقم و ثابت كورِى قیس) (ئه‌وه‌ى ده‌زانرێت كه معاویه و زیدی كورِى ثابت هیچ كارێكیان نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ ئه‌و شتانه‌یان نوسیوه‌ته‌وه كه محه‌ممه‌د وتوێتی)[1] محه‌ممه‌د 26 نووسه‌رى هه‌بووه، كه ده‌بوو به دڵى ئه‌و ئایه‌ته‌كان بنووسن و هه‌موو گۆرِانكارییه‌ك كه ده‌یكا بینووسن. چل و پێنج ساڵ قورئان له‌سه‌ر پێسته و له‌ناو دڵى مسوڵمانه‌كاندا مایه‌وه، تا عثمانى كورِى عفان كۆیكرده‌وه‌و ئه‌وه‌ى به دڵى نه‌بوو له‌ناوى، برد له‌كاتى كۆكردنه‌وه‌ى قورئاندا عثمانى كورِی عفان پێی وتن: ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كتان بوو له‌سه‌ر وشه‌یه‌ك، به زمانى قوره‌یش بینووسن، چونكه قورئان به زمانى قوره‌یش نووسراوه[2]. ئه‌مه‌ش ئاشكرایه كه قورئان وته‌ى محه‌ممه‌ده چوونكه محه‌ممه‌د قوره‌یشى بووه و ته‌نها شێوه‌زمانى ئه‌وكاته‌ى قوره‌یشى زانیوه.
2- كاریگه‌رى كلتورى عه‌ره‌بی به‌سه‌ر قورئانه‌وه.
محه‌ممه‌د هه‌وڵیداوه له كه‌ره‌سته و بیرى قورئانه‌كه‌یدا، په‌نا به‌رێته به‌ر كه‌لتورى عه‌ره‌بی كۆن و كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌رى و زۆرێك له‌و كه‌لتوره‌ى دووباره كردۆته‌وه، به‌تایبه‌تى سه‌رده‌می ئیبراهیم كه ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌رى و وشه‌ى (الله) ى هه‌ر له‌و كه‌لتوره وه‌رگرتووه، چونكه ئه‌و وشه‌یه زۆر به‌ربڵاو بووه له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا ئه‌م ئایه‌تانه به‌ڵگه‌ن كه محه‌ممه‌د كه‌لتورى عه‌ره‌بی كۆنی دووباره كردۆته‌وه و به‌شێك له قورئانی له‌و كه‌لتوره وه‌رگرتووه.
((وَمَنْ أَحْسَنُ دِيناً مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لله وَهُوَ مُحْسِنٌ واتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفاً وَاتَّخَذَ اللّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلاً))[3]
واته: كێ هه‌یه ئایینى جوانتر و په‌سه‌ند تر بێت، له‌و كه‌سه‌ى كه رِووى كردۆته خوا و خۆى ته‌سلیمی ئه‌و كردووه، له‌كاتێكدا كار جوان و كار په‌سه‌نده و شوێنی ئایینى ئیبراهیمى مل كه‌چ و فه‌رمان دار كه‌وتبێت، كه خوا ئیبراهیمی كردۆته خۆشه‌ویستى خۆى و رِێزدارى كردووه.
((قُلْ صَدَقَ اللّهُ فَاتَّبِعُواْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفاً وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ))[4]
واته:ئه‌ى محه‌ممه‌د پێیان بڵێ: خواى گه‌وره له هه‌موو فه‌رمایشته‌كانیدا رِاستی فه‌رمووه، كه‌واته شوێن ئایین و به‌رنامه‌ى ئیبراهیم بكه‌ون، كه پاك و دروست و فه‌رمانداره و هه‌رگیز له هاوه‌ڵ په‌یداكه‌ر بۆ خودا و هه‌ڵگه‌رِاوه‌كان نییه.
((قُلْ إِنَّنِي هَدَانِي رَبِّي إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ دِيناً قِيَماً مِّلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفاً وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ))[5]
واته: ئه‌ى محه‌ممه‌د پێیان بڵێ: به‌رِاستى من په‌روه‌ردگارم هیدایه‌ت و رِێنموێنی كردووم بۆ رِێگه‌و رِێبازى رِاست و دروست، ئایینێك كه رِاگرى ژیانى خه‌ڵكه، ئه‌ویش كه ئایینى ئیبراهیمه كه دووره له هه‌موو لادان ونارِێكییه‌كه‌وه، ئه‌و هه‌رگیز له رِیزى هاوه‌ڵ په‌یداكه‌ران بۆ خودا‌و هه‌ڵگه‌رِاواندا نه‌بووه.
ئه‌م بابه‌ته زۆر له خۆ ده‌گرێت، هه‌موو كلتورى عه‌ره‌بی كۆن سه‌باره‌ت به شه‌فاعه‌ت و ته‌وه‌سول، ته‌نانه‌ت خه‌ته‌نه‌كردن و زۆربه‌ى ئه‌و كلتورانه‌ى له ئیسلامدا بوونیان هه‌یه، كاریگه‌رى كلتورى عه‌ره‌بی كۆن بووه له‌سه‌ری.
3- شیعرى شاعیره جاهیلییه‌كان.
تێكه‌ڵبوونى شیعرى شاعیرانی عه‌ره‌بی جاهیلی، یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه ده‌بێت به‌شى تایبه‌تى بۆ دابنرێت . نووسه‌رو ئه‌دیبی گه‌وره‌ى عه‌ره‌ب دكتۆر (طه حسین) له كتێبه‌كه‌یدا (الشعر الجاهلی) ده‌ڵێت: (یاخود ئه‌وه‌تا ده‌بێت بڵێین شیعرى جاهیلی بوونى نییه، یاخود قورئان بوونى نییه) قورئان زۆرێك له ئایه‌ته‌كانى وه‌رگیراوى ئه‌و شیعره جاهیلییانه‌ن كه پێش هاتنی محه‌ممه‌د، شاعیره عه‌ره‌به‌كان وتویانه، ئه‌و شاعیرانه زۆربه‌یان پێش هاتنی محمد مردوون. ده‌مه‌وێ لێره‌دا ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك به‌م بابه‌ته بكه‌م و له دوایدا له به‌شى تایبه‌تدا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین به به‌ڵگه‌و نموونه‌ى زۆره‌وه.
4- وته‌ى عومه‌رى كورى خه‌تاب له قورئاندا:
عومه‌رى كورى خه‌تاب یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه له شوێنى زۆر گرنگدا بیروبۆچونه‌كانى بوونه‌ته ئایه‌ت و موحه‌ممه‌د له قورئانه‌كه‌یدا كردونى به ئایه‌ت، كه ده‌توانین له‌م نموونانه‌دا باسیان بكه‌ین:
· وعن عبد الرحمن بن أبي ليلى أن يهودياً لقي عمر بن الخطاب فقال: إن جبريل الذي يذكر صاحبكم عدوٌ لنا، فقال عمر: من كان عدواً لله وملائكته ورسله وجبريل وميكال فإن الله عدوٌ للكافرين.[6] قال نزلت على لسان عمر.[7]
كاتێك جووله‌كه‌كان به عومه‌ر ده‌گه‌ن پێی ده‌ڵێن جوبرائیل دوژمنی ئێمه‌یه، دوایى عومه‌ر ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێ دوژمنى خوا‌و فریشته‌كانى و پێغه‌مبه‌ر و میكال بێت، ئه‌وا خواش دوژمنێتى. كاتێك محه‌ممه‌د ئه‌م قسه‌یه ده‌بیستێته‌وه ئه‌م ئایه‌ته ده‌ڵێت: ((من كان عدواً لله وملائكته ورسله وجبريل وميكال فإن الله عدوٌ للكافرين))[8]
واته: هه‌ركه‌سێك دوژمن بێت به خودا‌و فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ره‌كانى به تایبه‌ت جبره‌ئیل و میكائیل، ئه‌وه بزانن كه خوا دوژمنى كافر و بێ برِواكانه.
هه‌روه‌ها له‌م فه‌رمووده به ناوبانگه‌شدا، عومه‌ر به شانازییه‌وه سىَ قسه‌ى خۆى ئاماژه پێ ده‌كات، كه قورئان وته‌كانى ئه‌می دووباره كردۆته‌وه.
روى البخارى وغيره عن عمر قال: وافقت ربى فى ثلاث، قلت يارسول الله لو اتخذت من مقام إبراهيم مُصلى؟ فنزلت { وَاتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى } وقلت يا رسول الله أن نساءك يدخل عليهن البَرّ والفاجر فلو أمرتهن أن يحتجبن، فنزلت آية الحجاب { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلا أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَى طَعَامٍ غَيْرَ نَاظِرِينَ إِنَاهُ وَلَكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانتَشِرُوا وَلا مُسْتَأْنِسِينَ لِحَدِيثٍ إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنكُمْ وَاللَّهُ لا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلا أَن تَنكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِن بَعْدِهِ أَبَدًا إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمًا }[9] . واجتمع على رسول الله ـ ص ـ نساؤه فى الغيرة، فقلت له عسى ربه إن طلقكن أن يبدله أزواجًا خيرًا منكن، فنزلت الآيى. وله طرق كثيرة منها أخرجه ابن أبى حاتم وابن مردويه عن جابر قال: امل طاف النبى ـ ص ـ قال عمر: هذا مقام أبينا غبراهيم؟ قال: نعم، قال: أفلا نتخذه مُصلى؟ فأنزل الله { وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِّلنَّاسِ وَأَمْناً وَاتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ }. [ البقرة 125 ][10] لێره‌دا عومه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه خودا له سێ شت‌دا له‌گه‌ڵ بۆچوونى ئه‌مدا بووه یه‌كه‌م:
به پێغه‌مبه‌رم وت خۆزگه پایه‌كه‌ى ئیبراهیم، واته كه‌عبه‌مان ده‌كرده قیبله و رِوگه‌ى خۆمان پاش ماوه‌یه‌ك ئایه‌ت دابه‌زى و وتى ((وَاتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى))[11] هه‌ر له شوێنێكى تردا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك عومه‌ر به محه‌ممدی وتوه بۆ كه‌عبه نه‌كه‌ینه قیبله‌ى خۆمان، عومه‌ر ده‌ڵێت شه‌وى به‌سه‌ردا تێنه‌په‌رِى ئایه‌ت هاته‌خواره‌وه، به هه‌مان ده‌قی قسه‌كه‌ى عومه‌ر وه‌ك لێره‌دا ده‌یبینین.
ما روى أنه ـ ص ـ مَرَّ بالمقام ومعه عمر فقال يا رسول الله: أليس هذا مقام أبينا إبراهيم؟ قال: بلى، قال أفلا نتخذه مُصلى؟ قال: لم أُمر بذلك فلم تغب الشمس من يومهم حتى نزلت الآية ).[12] دووه‌م:
وتم پێغه‌مبه‌ر تۆ خه‌ڵكی جۆراوجۆر، خراپ و فاجیر دێنه لات، ئه‌گه‌ر فه‌رمانت بكردایه به ژنه‌كانت حیجاب بكه‌ن و خه‌ڵك نه‌یان بینێت باشتر ده‌بوو، پاش ماوه‌یه‌ك ئایه‌ت دابه‌زی و وتى:
((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلا أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَى طَعَامٍ غَيْرَ نَاظِرِينَ إِنَاهُ وَلَكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانتَشِرُوا وَلا مُسْتَأْنِسِينَ لِحَدِيثٍ إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنكُمْ وَاللَّهُ لا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلا أَن تَنكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِن بَعْدِهِ أَبَدًا إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمًا)) [13] سێیه‌م: هه‌روه‌ها له كێشه‌ى ناكۆكی ژنه‌كانى محه‌ممه‌د دا هه‌موویانی كۆكرده‌وه و پێی وتن: ئه‌گه‌ر ئاوهابن خودا بیه‌وێ ئێوه ته‌ڵاق ده‌دات هه‌م له ژن و هه‌م له كچى له ئێوه باشترى بۆ ده‌هێنێت. پاشان محه‌ممه‌د ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ دابه‌زی ((عَسَى رَبُّهُ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُ أَزْوَاجاً خَيْراً مِّنكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُّؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَاراً))[14] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر ته‌ڵاقتان بدات، ئه‌وه نزیكه خودا هاوسه‌رانی چاكتر له ئێوه‌ى پێ ببه‌خشێت، مسوڵمان و باوه‌رِداربن و ملكه‌چى په‌روه‌ردگار بن و زوو له هه‌ڵه په‌شیمان ببنه‌وه، خودا په‌رست و دیندار و رِۆژووگر یان بیر‌و هۆشیان له‌كاردایه و سه‌رنجی دروستكراوانى خودا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه هه‌یانه بێوه‌ژنن و هه‌یانه كچن. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی سه‌ره‌وه رِاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، كه له ده‌می خۆیه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه رِێك ده‌قاوده‌ق ئایه‌ته‌كان له بیروبۆچونى ئه‌م و قسه‌ى ئه‌م وه‌رگیراون و له ساته‌وه‌ختى زۆر هه‌سیاردا كاریگه‌رى هه‌بووه. جگه له‌مانه له زۆر شوێنی تردا، ئایه‌ته‌كان زاده‌ى بیرى عومه‌ر بوون، كه ده‌توانین به شێوازێكى خێرا ئاماژه‌ى پێبكه‌ین
* له بابه‌تى پرسكردن و رِوخسه‌ت خواستن، پێش چونه هه‌رچ ماڵێك، كه عومه‌ر به محه‌ممه‌دى وتووه: قال ابن عباس وجه الرسول ـ ص ـ غلامًا من الأنصار يقال له مدلج بن عمرو إلى عمر بن الخطاب ـ رض ـ وقت الظهيرة ليدعوه، فدخل فرأى عمر بحالة كره عمر رؤيته كذلك، فقال يا رسول الله: لو أن الله تعالى أمرنا ونهانا فى حال الإستئذان، فأنزل الله تعالى : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلاثَ مَرَّاتٍ مِن قَبْلِ صَلاةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ الظَّهِيرَةِ وَمِن بَعْدِ صَلاةِ الْعِشَاء ثَلاثُ عَوْرَاتٍ لَّكُمْ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ طَوَّافُونَ عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ عَلَى بَعْضٍ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الآيَاتِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ } سورة النور 58 ،[15]
یان يروى أن مدلج بن عمرو ـ وكان غلامًا أنصاريًا ـ أرسله رسول الله وقت الظهيرة إلى عمر ليدعوه فدخل عليه وهو نائم وقد انكشف ثوبه، فقال عمر لوددت أن الله عز وجل نَهَى أبناءنا وخدمنا أن لا يدخلوا علينا هذه الساعات إلا بإذن، ثم انطلق معه إلى النبى ـ ص ـ فوجده وقد أُنْزِلَت عليه هذه الآية ).[16] كه له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك محه‌ممه‌د مناڵێكى ناردووه به‌دواى عومه‌ردا له‌كاتى نیوه‌رِۆدا، به‌بێ پرس چۆته ژوره‌وه، دوایی عومه‌ر به محه‌ممه‌دى وتووه بریا خودا سه‌ركۆنه‌ى له‌وه بكردایه، له‌م كاتانه‌دا به‌بێ پرس بچینه ماڵى یه‌كتر، بۆیه دواى ئه‌مه ئایه‌تى پرسكردن هاته خواره‌وه‌و هه‌مان بیروبۆچونه‌كانى عومه‌رى دووباره كرده‌وه.
• هه‌روه‌ها له مه‌سه‌له‌ى دیله‌كانى شه‌رِى به‌دردا، ئه‌بوبكر بۆچوونى وابووه، به (فیدیه)* به‌ریان بده‌ن، به‌ڵام عومه‌ربۆچوونی وابوو بیانكوژن، بۆیه دواى ئه‌وه‌ى كه به‌ریاندان، ئایه‌ت قسه‌كه‌ى عومه‌رى پشتگیرى كرد‌و چووه سه‌ر هه‌مان بیرورِای عومه‌ر، وه‌ك له زۆر شوێندا ئاماژه‌ى پێكراوه. (مَا كَانَ لِنَبِيّ أَن يَكُونَ لَهُ أَسْرَى .....إلخ } لما أخذ الأسرى يوم بدر أشار أبو بكر بحياتهم وأشار عمر بقتلهم فنزلت الآية عتابًا على استبقائهم[17] روى أحمد وغيره عن أنس قال: استشار النبى ـ ص ـ الناس فى الأسارى يوم بدر فقال إن الله قد أمكنكم منهم، فقال عمر بن الخطاب: يا رسول الله اضرب أعناقهم فأعرض عنه فقام أبو بكر فقال: نرى أن تعفو عنهم وأن تقبل منهم الفداء فعفا عنهم وقبل منهم الفداء، فأنزل الله الآية )[18] 5- قسەى شه‌یتان.
وه‌ك بینیمان زۆرێك له قسه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كانى ئه‌وكات تێكه‌ڵ به قورئان بووه، ته‌نانه‌ت محه‌ممه‌د خۆى قسه‌ى شه‌یتانى وتوه‌و خۆشى هه‌مان قسه‌ى شه‌یتانى له قورئاندا دووباره كردۆته‌وه، وه‌ك لێره‌دا ده‌یبینین:
((أَفَرَأَيْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّى{19} وَمَنَاةَ الثَّالِثَةَ الْأُخْرَى))[19] واته: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ى (لات و عوزا) كه دوو بتى مه‌ككه بوون، (مه‌ناتى) سێیه‌میش كه ئه‌ویش بتێكی تر بوو. لێره‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌كاتى وتنی ئه‌م ئایه‌ته‌دا، شه‌یتان هاتۆته سه‌ر زمانى محمد و وشه‌ى پێوتووه
عن أبي بشر ، عنه ، قال : قرأ رسول الله (ص) بمكّة ( والنجم ) فلمّا بلغ ( أفرأيتم اللاّت والعزّى ومناة الثالثة الأُخرى ) ألقى الشيطان على لسانه : ( تلك الغرانيق العلى وأنّ شفاعتهن لترتجى ) ، فقال المشركون : ما ذكر آلهتنا بخير قبل اليوم ، فسجد وسجدوا ، فنزلت هذه الآية ، وأخرجه البزّار وإبن مردويه من طريق أميّة بن خالد ، قال : في إسناده عن سعيد بن جبير عن إبن عبّاس فيما أحسب ، ثمّ ساق الحديث ، وقال البزّار لا يروى متّصلاً إلاّ بهذا الإسناد ، تفرّد بوصله أميّة بن خالد ، وهو ثقة مشهور [20] 6- وته‌ى نه‌زانراو كه تا ئێستا خاوه‌نه‌كانیان نه‌زانراوه
له ناو قورئاندا گه‌لێك قسه‌ى جۆراو جۆرى تێدایه، ناتوانرێت به ئاسانی ئاشكرا بكرێت، به‌ڵام من واى بۆ ده‌چم، رِۆژێك له رِۆژان به‌هۆى تێكه‌ڵبونى شارستانیه‌ته‌وه ئاشكراببن و قسه‌ى فه‌یله‌سوفه یۆنانییه كۆنه‌كانى چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش زایین دربچن. ئاشكرایه كه چه‌نده‌ها شارستانیه‌تى زۆر به‌هێز بوونیان هه‌بووه و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر بیر‌و بۆچوونى مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌بووه وه‌ك شارستانیه‌تى ئاشورییه‌كان و سۆمه‌رییه‌كان و یۆنانییه‌كان و لۆلۆییه‌كان و گۆتییه‌كان ..........هتد. ئه‌م شارستانیه‌تانه به‌دڵنیاییه‌وه پشكیان هه‌بووه له پێكهێنانى قورئاندا. یاخود ئه‌و یاسایانه‌ى حامورِابی دایناون، كه زۆر پێش ئیسلام دانراون، ئه‌گه‌ر سه‌یرى به‌نده‌كانى بكه‌ین هاوشێوه‌ى له قورئاندا ده‌بینرێته‌وه بۆ نموونه ( العین بالعین.........) له یاساكانى حامورِابین و له قورئانیشدا بوونى هه‌یه.
[1] عظمة محمد 2/351 [2] تاريخ سورية 5/16 [3] النساء 125 [4] ال عمران 95 [5] الأنعام 161 [6] البقرة:98 [7] رواه ابن المنذر وابن أبي حاتم كما في الدر 1/ / 224والطبري في تفسيره 1 / 435 [8] لبقرة:98 [9] سورة الأحزاب 53 [10] لباب النقول للسيوطى ـ طبعة الشعب ص 18 [11] البقرة 125 [12] مفاتيح الغيب ـ التفسير الكبير: للإمام فخر الدين الرازى ـ المجلد الثانى ـ الجز‌ء الرابع ـ ص 403 [13] الأحزاب 53 [14] التحريم 5 [15] أسباب النزول للواحدى ص 222 [16] غرائب القرآ‌ن ورغائب الفرقان: للقمى النيسابورى ـ المجلد الثامن ـ ص 237, * واته گۆڕینه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به پاره. [17] التسهيل لعلوم التنزيل: ـ الجز‌ء الثانى ـ ص 68 [18] لباب النقول للسيوطى ص 91 [19] النجم 19,20 [20] فتح الباري 8 : 333
|