٧\٨\٢٠١٣
پێکهاتنی
کۆنفرانسی سێیەمی ژنانی رۆژههڵات.

Saturday 26th & Sunday 27th
October 2013
London Metropolitan University
166-220 Holloway Road
London، N7 8DB
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفرانسی سێیەمی ژنانی
رۆژھەڵات، پێخۆشحاڵە کە پێکھاتنی کۆنفرانسی سێیەمی ژنانی رۆژھەڵات بە
جەماوەری کورد رابگەینێت.
کۆنفرانس لەژێر ناونیشانی "ڕۆڵی ژنانی کورد لە دابینکردنی گۆڕانکارییە
کۆمەڵایەتیەکان و بە دێمۆکراسی کردنی ئێران" لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی مانگی
ئۆکتۆبری ٢٠١٣ لە زانستگای مێترۆپۆلیتەن لە لەندەن پێکدێت. کۆنفرانسەکە
بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت، بەڵام پانێلی ٤ بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.
کۆنفرانس لە چوار پانێلی باس و لێدوانی تایبەت بە ژنی کورد لەسەر ئەم
خاڵانەی خوارەوە دەدوێت:
١- پێگەی ژنی کورد لە ئێران، ئێراق، تورکیە، سوریە و لە ھەندەران: ئەم
بەشە ھەوڵدەدات کە جەخت بخاتە سەر بارۆدۆخی ژنی کورد لە بواری سیاسی،
ئابووری و کۆمەڵایەتیدا.
٢- چۆنیەتی و گرنگیپێدان بە بەرزکردنەوەی پلەی وشیاری کومەڵگە لەسەر
بابەتی ژێندەر و پێگەی ژن لە کۆمەلگەی کوردیدا: ئەم بەشە تیشکدەخاتە
سەر پەرەسەندنی سەرنج و باس و لێدوان لەسەر مافی ژن و ئازادی ژن لە
کۆمەڵگەی کوردیدا.
٣- دیاربوون و نادیاربوونی ژنی کورد لە کۆمەڵگەی ئێراندا و لە
چوارچێوەی جووڵانەوەی دێمۆکراسیخوازی و بزووتنەوەی ژنان لە ئێراندا:
ئەم بەشە ھەوڵدەدات لە بابەتی 'بە ئەوانیتر کردنی' ژنی کورد بدوێت لە
چوارچێوەی جووڵانەوەی ژنان و دێمۆکراسیخوازی لە ئێراندا.
٤- 'ھاوخەباتی لەگەڵ ژنانی کورد': وتاربێژان لەم پانێلەدا چەن بابەتی
گونجاو لەگەڵ تێمای کۆنفرانس و لەسەر ھاوخەباتی لەگەڵ بزووتنەوەی ژنانی
کوردبۆ دابینکردنی مافیان پێشکەشدەکەن.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفرانس لەو بەڕێزانەی کە خوازیارن لەم
کۆنفرانسەدا وتار پێشکەش بکەن داوادەکات کە کورتەیەک لە باسەکەیان بۆ
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفرانس تا ٣١ی ئابی ٢٠١٣ بە ئیمەیل ئادرەسی
خوارەوە بەڕێ بکەن:
mail@kurdishwomensproject.org.uk.
تکایە کورتە باسەکە لە ٣٠٠ وشە زیاتر نەبێت
و درێژەی باسە سەرەکییە بۆ پێشکەش کردن لە ماوەی ١٠-١٥ خۆلەکدا بێت.
بەھۆی ئەوە وتاربێژان بۆ پانێلی ١ و ٤ لە لایەن کۆمیتەی بەڕێوەبەری
کۆنفرانسەوە بانگھێشت دەکرێن تکادەکەین باس بۆ پانێلانە ئامادەمەکەن.
ئەم کۆنفرانسە لە کۆتاییدا ھەوڵ دەدات کە بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک
ھەندێ پێشنیاربکات بۆ چۆنیەتی پێشکەوتن و سەرکەوتنی خەباتی ژنانی کورد
لە پێناو پتەوکردن و سەلماندنی مافیان لە کۆمەڵگەی کوردی و لە ئێراندا.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفرانسی سێیەمی ژنانی
رۆژھەڵات - لەندەن
تەمووزی
٢٠١٣
|