پێکهێنانی لیژنه‌ی ئاماده‌کار بۆ یادی 20 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه.
له‌سه‌ر بانگهێشتی ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی سوێد، رۆژی 17/02/2008 له‌یه‌کێک له هۆڵه‌کانی ABF له‌شاری ستۆکهۆلم گفتوگۆیه‌کی کراوه سه‌باره‌ت به یادکردنه‌وه‌ی 20ساله‌ی تاوانی هه‌له‌بجه ئه‌نجام درا، که 34 که‌سایه‌تی، نوسه‌ر ،نوێنه‌رانی پارت و ڕێکخراوه‌کان ئاماده‌بون له‌وانه ( پارتی چه‌پی کوردستان ، فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ،پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک)، ئه‌نستیتیۆی کورد له سوێد ،یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان له‌سوێد ، ناوه‌ندی چاک ) .
سه‌ره‌تا ڕووناک شوانی به‌ناوی ناوه‌ندی(چاک) ه‌وه به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد‌و به کورتی له‌سه‌ر هۆکاری ئه‌نجامدانی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه دوا. ئه‌و ڕوونی کرده‌وه که ئامانج له‌م گردبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌ول بدرێت یادکردنه‌وه‌ی ئه‌مسال تایبه‌تمه‌ند بێت و له‌ئاستی 20 ساله‌ی ئه‌م تاوانه‌دا بێت دیاره به‌پێی ئه‌و توانایه‌ی له‌به‌رده‌ستمانه ،بۆیه بانگهێشنتی زۆرینه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانمان کرد‌و و به ته‌له‌فۆنیش قسه‌مان له‌گه‌ل کردون و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربریوه بۆ هاریکاریکردن له‌م باره‌یه‌وه. به‌لام به‌داخه‌وه به شێک له‌و پارتانه ئاماده‌نه‌بون.
دواتر له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئاماده‌بوانه‌وه گفتوگۆیه‌کی چڕوپر ئه‌نجام درا که نزیکه‌ی 3 کاتژمێری خایاند و 14پێشنیار خرانه ڕوو، که‌له‌رۆژانی داهاتوو کار‌و چالاکیه‌کانمان ڕاده‌گه‌یه‌نین .
له کۆتاییدا به شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خشانه لیژنه‌یه‌ک پێک هات بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌رجیبه‌جێکردن و هه‌ڵبژاردنی پێشنیاره‌کان. لیژنه‌که له‌م به‌ڕیزانه پێک دێت :
10 .شلێر نه‌جم 11.کاوه ئه‌مین 12 . قادر نادر 13. ڕووناک شوانی
لیژنه‌ی ئاماده‌کار بۆ یادی 20ساله‌ی تاوانی هه‌له‌بجه 20080218
|