په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٨\٢٠١٢

پەلاماردانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پەنابەران

لە لایەن کۆماندۆکانی حکومەتی هۆڵەندە بە توندیی سەرکۆنە دەکەین!

 


بەپێ ئەو هەواڵانەی کە پەنابەران بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە هۆڵەندە ڕایانگەیاند،ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣-٨ کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی کۆماندۆکانی حکومەتی هۆڵەندە بە شێوەیەکی ئەوپەری ناشارستانیانە هەڵیانکوتایە سەر کۆبونەوەی ناڕەزایەتی پەنابەرانی کوردو عێراقی کە لە حالی مانگرتندا بون لە پێناو مافەکانیاندا، پەنابەران کە لە شەوی پێشترەوە لە بەردەم باڵەخانەی کۆچ و کۆچبەرانی شاری زڤۆڵە بە شێوەیەکی مەدەنیانەو هێمن کۆبونەوەیەکیان سازدابوو لە پێناو داواکردن و بەرگریکردن لە مافی سەرەتایی خۆیان. بەڵام ناڕەزایەتی و کۆبونەوەی پەنابەران لەبری ڕێزگرتن و گوێگرتن لە داخوازیەکانیان بە پەلاماری کتوپڕی پۆلیس و بەزۆر ڕەوانەکردنیان بۆ بیرۆی پۆلیس و وەرگرتنی مۆرپەنجەیان کۆتایی دێت.


دوای پەلاماردانی پۆلیس، زانا کە یەکێک دەبێت لە سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتیەکەیە بەزۆر دەبەن بۆ بیرۆو پەنجەمۆری وەردەگرن و دواتریش هەریەک لە وەلید و موزەفەر بە ڕاکێشان و زۆرەملێ دەبەن، پۆلیس بەوەشەو نەوەستاو چوار چوار هەموو پەنابەرانیان ڕەوانەی بیرۆی پۆلیس کرد.


ئەم کارە ناشارستانیەی پۆلیسی هۆڵەندە لە دریژەی سیاسەتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردودا رێگاکانی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی لەلایەن هەردوو نۆێنەری حکومەتی عێراق و هۆڵەندە بە هۆی کەمپەینوفشارو نارەزایەتیەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و پشتیوانی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراق بەدژی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران و ڕێکخستنی زنجیرەیەک کەمپەین لەگەڵ ڕێکخراوەکانی بەرگری لە پەنابەران و کەسایەتی مرۆڤ دۆست لە وڵاتەکانی بەریتانیاو سویسراو هۆڵەندە بەشکستکێشراو توانرا لە ئێستادا بە زۆر ناردنەوەی کوردو عێراقی ڕابگیرێ تا ئەوکاتەی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی هۆڵەندە سەردانی عێراق دەکات.


ئەم هەنگاوەی حکومەتی هۆڵەندە لە کاتێکدا بەریوە دەبرێت کە عێراق بە هەڵومەرجێکی هیجگار سەختو دژواردا تیپەر دەبێت وسەرەتارین مافەکانی ئینسان کەوتۆتە ژیر پرسیارەوە. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردو بەهۆی سیاسەتی پشتگریکردنی حکومەتی هۆڵەندە بۆ سەپاندنی جەنگ بەسەرخەڵکی عێراقدا و سەرەنجام وێرانکردنی کۆمەڵگای عیراق گیرایەبەر، کەبوە هۆی ئاوەرەبونو دەربەدەر بوون و هەڵکەندنی بە شێکی بەرچاو لە دانیشتوانی ئەو وڵاتەو ڕوو هێنانی بە شێکی ئەو خەڵکی عیراق بۆ وڵاتی هۆڵەندە، ئێستا ئامادە نیە ئاکامە زیانبارەکانی ئەو سیاسەتە چەوتەی خۆیان قبوڵبکەن کە بەرەسمێت ناسینی مافی پەنابەری ئەو پەنابەرانەیە وەکو هاوڵاتیەکی ئاسایی.


ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە هۆڵەندە سەرباری ئەوەی ئەو کارە ناشارستانی و نا مەسئولانەیەی حکومەت و پۆلیسی هۆڵەندە بەتوندی سەرکۆنە دەکەین کە بەرامبەر بە کۆبونەوەی نارەزایەتی پەنابەران گیراوەتە بەر، هاوکات ئەم کردەوەیە دژ بە سەرەتایی ترین بڕگەکانی مافی پەنابەرانە کە لە کۆنفیدراسیۆنی جنێف جاڕی بۆ دراوەو وڵاتی هۆڵەندە خۆی یەکێک بووە لە ئیمزاکەرانی!


لەهەمانکاتدا بانگەوازی ڕێکخراوی پەنابەری وئینسانیو ئەحزاب و ڕەوەندی کوردی دانیشتوی وڵاتەکانی ئەوروپا و هەموو کەسایەتیە مرۆڤدۆستەکان دەکەین کە لە هەر گۆشەیەکەوە پێیان دەکرێ بە شیوەی گونجاوی خۆیان سەرکۆنەی ئەو کردەوەیەی پۆلیسی هۆڵەندە بکەنوداوای دەست هەڵگرتنی زەختو زۆر هێنان بۆ پەنابەرانو بەرەسمێت ناسینی مافی نیشتەجێ بوون بۆ پەنابەران بکەن .


هەروەها داوا لە پەنابەرانی ناڕازی و مانگرتوی تێرئەپڵ دەکەین کە کۆڵ نەدەن و بەردەوام بن لە ناڕەزایەتی و مانگرتنی مەدەنیانە و زیاتر خۆیان یەکگرتو ڕێکخراو بکەن لەدەوری خواستە ئینسانی و ڕەواکانیان، دڵنیاشین پەنابەران لەم خەباتەیاندا تەنهانین خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دوستی هۆڵەندەوجیهان پشتیوانتانن. رێکخراوبون تاکە زامنی بەدەستهێنانی مافەکانتانە و لەو پێناوەشدا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە هەموو هەنگاوێک لەگەڵتاندایەو و بەهەموو هێزو توانایەوە لە پشتان ڕادەوەستێت و دەنگی ئێوەیە.


سەرکەوێ خەباتی یەکگرتوانەی پەنابەران

 


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی- هۆڵەندە
٢٦\٨\٢٠١٢

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک