په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

پێڵاوهاویشتن دوورە لە ره‌وشتی رۆژنامەنووسیی.


شوان سدیق    


لەو ڕۆژەوەى هەواڵى بڵاوبوونەوەى پێڵاوگرتنە بۆشى سەرۆکى ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا لەلایەن مونتەزەر زوبەیدى پەیامنێرى تەلەفزیۆنى بەغدادیە بڵاو بووە، جیهانى عەرەبى یەکپارچە دروشمى پاڵەوان و سەرکەوتن بۆ ئومەى خەلافەتى عەرەبیان بەرز کردووە، پێیان وابوو ئەمە سەرکەوتنێکى گەورەیە بۆ نەتەوە و تائیفەکەیان، کە هەمیشە بەناو سەر سەخت و نەیارى ئەمریکاى داگیرکەرن، بەڵام لە هەمانکاتیشدا پیاوى ئەمرۆ و دوا ڕۆژى ئەمریکاشن و ئەو دروشمانەى ئەوان وەک دیموکراسیەکەى هەرێمى کوردستانى خۆمان وایە، کە تائێستا کارى پێناکرێت و بەڵکو باوەریشیان پێى نییە، ئەوە هەر عەرەبى خێله‌کى و نەتەوە پەرەست نیین، کە لە هەموو وڵاتێکى خۆیان ئاڵاى ئەمریکاو ئیسرائیل دەشەکێتەوە، لە هەمانکاتیشدا هەر ئیسرائیلیشە هەزارەها لە هاووڵاتیانى فەلەستنى رەشوو رووتى شار بەدەر کردووە، و مافى ئەوەى لێ زەوتکردوون لەسەر خاکى خۆیشیان وەک هاوڵاتییەک بژین، قسەمان لەسەر ئەمە نییە عەرەب مێژوو و کردارى روون و ئاشکرایە بەرانبەر یەکترى کە ناتوانن داکۆکى لەخۆیشیان بکەن.

 

مونتەزەرى پێڵاوهاوێژ لای خۆی دەرچووى راگەیاندنى زانکۆیە و ماوەى پێنج ساڵە لەبوارى ڕاگەیاندن کار دەکات، رەفتارى راگەیاندنکارێک لەو شێوەیە، عروبەکان بەشانازییەوە لە تەلەفزیۆنى ئەلجەزیرەدا تەپڵ و هوتاهافیان لێدەدا کە نەوەیەکیان توانیوویەتى پێلاو بگرێـتە سەرۆکێکى وڵاتێکى گەورەى جیهان، پرسیارو گومان لێرەدا دروست دەبێت، ئایا ئەو پێڵاوهاوێژە گەر رۆژنامەنووس نەبووایە رێگاى کاروانى دەکەوتە ئەو جێگایە؟. ئەو رەفتارەى دوور لە کارى رۆژنامەنووسیی بنواندایە، بێگومان نەخێر هەمیشە رۆژنامەنووس بە پەیامنێرى نێوان دەسەڵات و گەل ناوزەند دەکرێت، کەسێک بەو شێوە بێت، دەبێت گەلەکەى چیبێت.

 

هەقە شەرم دامان بگرێت کە کورد دابەش بووە بەسەر نەتەوەیەکى خێڵەکى و دوور لە بەها ره‌وشتییه‌کان کەوا نوێنەرێکیان ئاوا ڕەفتار بکات، هیچ گومان لەوەدا نییە کە بۆش و بلێر و ئەحمەدى نەژاد و ئەسەد و ئۆردوگان پیاوى چەنگن لەژێر دەسەڵاتدارییەتى ئەواندا بەملیۆن ئینسان بوونەتە قوربانى بەملیۆن منداڵ بێنازى دایک و باوکایەتى بوون، تائێستا چەندین ملیۆن مرۆڤ ناتوانێت بەزمانى خۆى قسەبکات و بخوێنێت، بەڵام پێڵاوگرتن کە لەرێگاى رۆژنامەنووسێکەوەبێت، ئەمە دوورە لەرەفتارى رۆژنامەنووسی بەراستى گەر هاوڵاتییەکى ئاسایی بوایە تا ئاستێک بەڵام رۆژنامەنووسیی پیشیەکى جیاوازترە، کرداریکى لەم شێوەیە کە نەتەوەکەى هەڵپەرکێ و بەزم و بالۆرەى بۆ بگێڕێت دیارە هەمیشە لەچوارچێوەیەکى دیارکراوى تەسکدا بیر دەکەنەوە و ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ عروبە خۆى و ئایدۆلۆژیا و بیرکردنەوە کۆنەپەرەستەکانیان، بەکەڵکى ئەوە نایەن مرۆڤ سوودیان لێ‌وەرگرێ.

 

 
shwansdiq@yahoo.com