په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٩\٢٠١٠

    پێڵاوی ژنێک.

بەشدار سامی

یەکەم جار تێپەڕی
دووەم جار بە هەمان دیمەن
سێیەم جار وەک ئەوەی لە سەرەوە نووسراوە؛
تێپەڕی،
بە بەردەمی پیاوێکدا.
چوارەم جار،
پیاوێک لە چاوەڕوانیی تێپەڕبوونی ژنێکدا
جگەرە دەکێشێ.

ژنێک تێدەپەڕێ
ژنێک بە بەردەمی پیاوێکدا تێدەپەڕێ
یان بە بەردەمی خۆیدا
بە بەردەمی خۆیدا تێدەپەرێ،
یان بە سەر زەویدا
"پاوێک دەڵێ:" ژنێک بە بەردەمی مندا تێدەپەڕێ.

"پیاوێک دەڵێ:"
ژنێک تێدەپەڕێ،
ژنێک بە بەردەم تەنیاییی مندا.

ماڵپه‌ڕی به‌شدار سامی