په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٧\٢٠١٤

پەلاقاژەی ئاخوندەکانی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو هەڵدێران دەبا.

عارف عەزیزی     


هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ئاخوندە بیر تەسکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تا ئەوەڵی مانگی جولای ٢٠١٤ی زایینی لە شار، شارۆچکە، گوند، کووچە و بازاڕەکانی ئێران و بەتایبەت بەشە کورد نشینەکەیدا دەنووسرا (بچە ای کمتر، زندگی بهتر) واتە منداڵێ کەمتر ژیانێخۆشتر، بەڵام ئێستا پێچەوانەی ڕابردوو بیر دەکەنەوە و هەوڵ دەدەن سیاسەتێکی سەقەتی دیکە دادەڕێژن و لە زۆربەی شوێنەکاندا دەنووسن"بە یەک گوڵ بەهار نایەت، منداڵی زۆرتر ژیانی خۆشتر". لەم ساڵانەی دواییدا چەندین کەرتەی ڤیدیۆیی لە "یوتیب"دا بڵاوکراوەتەوە کەئاخوند و مەلا شیعەکان لە نوێژە هەینییەکانیاندا باسی ئەوەیان کردووە شیعە مەزهەبیەکان یەک دوو منداڵ زیاتر نیانە، بەڵام سونی مەزهەبیەکان و بە تایبەت کوردەکان دوو قولوو دوو قولوو منداڵیان دەبێ، واتە بە جووتە منداڵ دروست دەکەن. هەر لەو کەرتە ڤیدیویانەدا جگە لەوەی سووکایەتێکی زۆر بە سونییەکان دەکەرێ، داوا لە شیعەکان دەکەن بە هیچ شێوەیە بەرگیری لە دروست بوونی منداڵ نەکەن و هەوڵ بدەن منداڵی زیاترتان هەبێ بۆ ئەوەی ڕێژەی شیعە بەرەو زیادبوون بڕوا.


لەو پەیوەندییەدا خامنەیی، رێبەری ڕۆحانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا رەخنەیەکی توندی لە سیاسەتی بەرگیریکردن لە رێژەی زیاد بوونی دانیشتووانی ئێران گرت و ئەو سیاسەتەی بە سیاسەتێکی هەڵەلە قەڵەمدا، ئەوە لەحاڵەتێکدایەکە دەیان ساڵە شەخسی خامنەیی بۆ خۆی پەیڕەوی لەو بڕیارە دەکا و پێشتریش ئەم کارەیان بە هەنگاوێکی سەرکەوتووی وەزارەتی تەندروستی ئێران باس لێ دەکرد.

پاشقسەکانی خامنەیی رێبەری ڕۆحانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پەرلەمانی ئەو وڵاتەبە پەشۆکاوییەکی زۆرەوە، دوای هاتوچۆ و دانیشتنەکانیان، چەن یاسایەکینوێیان دەرکرد. ئەو یاسا نوێیانە لەلایەن خەڵکەوە نەک هەر پێشوازییان لێ نەکرا، بگرەلەلایەن کۆمەڵناسان، چالاکوانانی کۆمەڵایەتی،تێکۆشەرانی لاوان و چالاکوانانی ژنانیشەوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە .

ئەو یاسا نوێیانەی، کە لەڕێکەوتی ٤ ـ ٧ ـ ٢٠١٤ی زایینی لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند کران، بەم جۆرەیە. "هەرجۆرە پروپاگەندەیەک بۆ منداڵی کەمتر و لەباربردنی منداڵ و نەزۆککردن لە رێی تۆبکتۆمی و وازکتۆمییەوەناگونجایزە،ئەوەی سەرپێچی لێ بکات بەرەو رووی ٣ بۆ ٥ سال زیندانی دەبێتەە".

سەبارەت بەو یاسایە ئەندامێکی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی پەرلەمانی ئێران رەخنەی لەو یاسایە گرت و پێی وابووە ناکرێ خەڵک لەسەر ئەو جۆرە شتانە بخەرێنە بەندیخانە و بە زۆرکاریش رێژەی دانیشتووانی ئێران بەرەوزیادبوون نابرێ.

لەلایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێ کە چەندین یاسای نەنووسراوەی دیکەش لەموڵاتەدا پەیڕەوکراون کە بەرگیری لە دامەزراندنی هەرجۆرە ڕێکخراوێکی ژنان و کەمڕەنگ کردنەوەی خوێندنی ژنان لە هەندێک لە بەشەکانی زانکۆکانی ئێراندا. ئەم یاسایە کە ئێستا باسی لێدەکرێ پێشتر لەلایەن رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەباسی لەسەر کراووەو گوتوویەتی"باشترە وایە ژنان لە ماڵەوە بمێننەوە و خزمەتی منداڵ و مێردەکانیان بکەن".

لەو پەیوەندییەدا ژنانی پەرلەمانی ئێران پەیڕەوی لەو گەلاڵەیەدەکەن، بەڵام چالاکوانانی ژنان بە توندی دژبەویاسایە دەوەستن و پێیان وایە ئەو یاسایە لە دژی ئازادیە تاکەکەسییەکانە و لە ڕووانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شەخسی خامنەییەوە ژن وەک کۆیلە و بەردە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا چاوی لێ دەکرێ.

لێرەدا پێم خۆشە ئەوە بڵێم کە نە خامنەیی، و نە پەرلەمانی ئێرانیش بیریان لەوە نەکردووەتەوە کە بارودۆخی خەڵکی ئێران لە چ دایە و ڕادەی بێ کاری لە چ ئاستێکدا قراری گرتووە. ئایا دەسڵاتداران و ئاخوندەکانی ئێران توانیویانە سەرەتایترین کەرەستەکانی ژیان بۆ دانیشتوانی ئێران دابین بکەن، تا هەوڵی بەربڵاو کردن و زیادکردنی حەشیمەت و دانیشتوانی وڵاتەکەیان بدەن؟؟؟ یان ئەمەش پلانێکی دیکەیە دژ بە نەتەوەکانی دیکەی بندەستی ئێران.؟ من پێم وایە ئەگەر ئێمەش لە دەرەوەی وڵات هیچێک چۆرە ناڕەزایەتییەک و دژ کردەوەیەک نشان نەدەین، ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان، چالاکوانانی سیاسی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای ئێرانئەمەیان پێ قبووڵ ناکرێ و لەسەر ئەو باوەڕەدان کە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی حەشیمەتی ئێران پێویستە ستانداردەکانی ژیان بەرزبکرێنەوە بە شێوەیەک کە دانیشتووان هەست بە ئارامی و ئاسایشی زیاتر بکەن و بتوانن منداڵەکانیان لە ئژیانێکی مامناوەندیدا پەروەردە بکەن. هەروەها بە لەبەرچاو نەگرتنی دۆخی نالەبار و داهاتی کەمی بنەماڵەکان و ئامادەنەبوونی کەرەستە ئابوورییە، کۆمەڵایەتییە، پێویستییەکان بە زۆر ئەو کارە بە خەڵک ناکرێ.


٥\٧\٢٠١٤ - سوێد

ماڵپه‌ڕی عارف عه‌زیزی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک