پێله‌قه‌يه‌کی به‌زه‌بر له قه‌برغه‌ی کوردانی که‌رکووک.
موحسين جوامێر
ئه‌و وتانه‌ی نێوبراو، ئاماژه‌يه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و پیلانانه‌ی دژی که‌رکووک و که‌رکووکییه‌کان ده‌درێن؛ به‌رده‌وامن، بگره وا خه‌ریکن بکه‌ونه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌ش، به‌و شێوه‌يه‌ی له خزمه‌تی مه‌رامی نه‌يارانی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی که‌رکووک بێ و له داهاتوودا ببێته کارتێکی به‌هێز له‌سه‌ر مێزی هه‌ر گفتوگۆیه‌کی له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له ناسک و پڕمه‌ترسييه‌دا ده‌کرێت.. ئا ئه‌وسا نه ئه‌و مورافه‌عه عوزمايه‌ی مام جه‌لال له‌باره‌ی که‌رکووکه‌وه که له مه‌جلیسی حوکمی هه‌ڵوه‌شاوه‌دا کردی، ده‌خوا، نه ئه‌و ته‌سريحات و خۆگیفکردنه‌وه و عه‌رزی عه‌زه‌ڵاته‌ی به‌رپرسانی کورد ده‌يانکه‌ن، دوو فلسان ده‌هێنن.
مالیکی، که به فه‌رمانی ئه‌مریکاوه هاته کوردستان و دوو سێ ته‌ئکیداتی دا، هێندێک قه‌ڵه‌م که‌وتنه ته‌قه‌ی خۆشی.. له‌م ڕۆژانه‌شدا، له‌سه‌ر ياسا و ڕێسای فه‌توا به‌پێی زه‌مان و مه‌کان ده‌گۆڕێت، مالیکی له به‌غدا گوتی کێشه‌ی که‌رکووک و مادده‌ی 140 له ئه‌نجومه‌نی وه‌زيراندا نییه، چونکه ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌واندا بووه له‌ڕووی پێکهێنانی لێژنه‌گه‌ل و بودجه‌وه، جێبه‌جێ کراون.. مه‌سه‌له‌ی سنووریش، ئه‌وا له‌به‌ر ده‌ست په‌رله‌مان و سه‌رۆکايه‌تیی کۆماردايه، له‌وێ پێک نايه‌ن له‌سه‌ری.
بۆی هه‌يه ئه‌و قسه‌يه‌ی وه‌زيری ده‌وڵه‌تی عێراق عه‌لی مه‌حموود زه‌مه‌قی، زۆر ڕاست بێ، کاتێ به ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕاگه‌ياندووه : " له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، به‌ده‌گمه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا باس له كاری لێژنه‌كانی تایبه‌ت به كه‌ركووك كراوه..هێنده‌ی ئاگادار بم ته‌نیا یه‌كجار له سه‌ره‌تای ساڵی 2007دا له وێدا باسی لێ كراوه، ئه‌و كێشانه ته‌نیا له ژووره داخراو و ئاسته ناڕه‌سمییه‌کان و له نێوان یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا باس كراون ".
ئه‌رێ، تا ئێسته‌يشی له‌گه‌ڵدا بێ، به‌رپرسانی کوردستان، ته‌نانه‌ت بۆ يه‌ک جاريش، کاتێ له لوتکه‌ی هێزدا بوونه، کارتێکی زه‌غتیان به‌کار نه‌هێناوه، که بێگومان کاريگه‌ریی زۆری ده‌بوو له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی کێشه‌ی که‌رکووک. به‌ڵکوو پیاو زه‌ينی بۆ ئه‌وه ده‌چێ که سووربوونی لايه‌نه‌کان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان، چ لايه‌نی کوردی يان عه‌ره‌بی، ته‌نیا بۆ ئه‌و که‌ڵکه ماددييه بگه‌ڕێته‌وه که له‌و سه‌ودا و مامه‌ڵه‌يه‌دا چنگیان ده‌که‌وێت، واته ئه‌و په‌تای گه‌نده‌ڵییه‌يه مه‌سه‌له‌که به‌ڕێوه ده‌بات، نه‌ک دڵسۆزی بۆ که‌رکووکی داماو و مات.
هه‌میشه وا بووه، زۆر جار ئه‌وه‌ی له کاتێکی که‌م و کورت‌دا کراوه و وه‌به‌رهه‌م هاتووه، له کاتێکی زۆر و درێژدا نه‌کراوه و وه‌به‌رهه‌م نه‌هاتووه.. له قسه‌کانی جبووری و کرده‌وه‌کانی ئه‌وانيديکه‌دا، وا ده‌فامرێته‌وه که هه‌موو لايه‌ک سه‌نگه‌ريان گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌کان له ژێرپێی کورد ڕابکێشن و ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی له 2005 دا بۆ کورد وه‌دی هات، له هه‌ڵبژادنه‌کانی داهاتووی عێراقدا ـ به به‌ڵگه و سه‌ند ـ له‌باری ببه‌ن و وا بکه‌ن سه‌د هه‌زار دانه کوردی که‌رکووک نه‌زانن ڕوو له کوێ بکه‌ن و له کام ده‌رکه بده‌ن، هه‌ر چونکه پێله‌قه‌يه‌کی به‌ژانیان به قه‌برغه ده‌که‌وێت، ئه‌ويش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد نوستووه، نه‌ک زيندووه.!
2009 /8/12 mohsinjwamir@hotmail.com
|