١٧\١١\٢٠١٢ پێمان گوتن ئێراق نابێ به سویسرا.
محه‌مه‌د بێبه‌ش پێش ئه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌دامی شۆڤێنی بڕوخێ هاوارامان کرد‌و پێمان گوتن، مێژووه دۆراوه‌کان دوباره مه‌که‌نه‌وه.
پێمان گوتن به‌راورد کردنی سیسته‌می فیدراڵی سویسرا بۆ ئێراق غه‌درێکی گه‌وره‌یه له خه‌باتی مرۆڤایه‌تی، تاوانێکه له مێژووی سه‌روه‌ری ئه‌وروپیه‌کان ده‌کرێ.
پێمان گوتن سرینه‌وه‌ی خه‌باتی دووسه‌دساڵه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسیه له نێوان گه‌لانی سویسرادا.
پێمان گوتن وه‌لانانی کلتوور و داب و نه‌رێته.
پێمان گوتن بازدانه به‌سه‌ر هۆشیاری و تێگه‌یشتن و زانسته سیاسیه‌کاندا.
پێمان گوتن هاوتا کردنی عه‌قڵیه‌تی ڕژێم و سیسته‌می سنوری هه‌ردوو وڵات زۆر جیاوازه.
پێمان گوتن سه‌دام خۆی به جێنشینی عومه‌ر ده‌زانی و ئه‌وانه‌ی دێن جێگره‌وه‌ی عه‌لین.
پێمان گوتن به دیموکراتیزه‌کردنی ده‌وڵه‌تی عێراق خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه.
پێمان گوتن دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقێکی به‌هێز ده‌بێ گه‌لی کوردستان و ریفراندۆم ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، نه‌ک خاوه‌نی مێژووه دۆڕاوه‌کان.
پێمان گوتن هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک ئه‌و هه‌موو شه‌هید و کاره‌سات و ماڵوێرانییە به‌سه‌ر گه‌لێکدا بهێنێ و هیچ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لێنه‌که‌وێته‌وه، ده‌بێ خۆی بکوژێ و شه‌رمه‌زاری مێژووی نیشتمانی بێت، نه‌ک شانازیی به‌وه‌وه بکات که هه‌زاره‌ها که‌سی کردۆته قوربانی مه‌رامی حیزبی و که‌سایه‌تی خۆی.
پێمان گوتن ته‌نها ئێوه‌ن ده‌ڵێن برا چاو ڕه‌شه‌کانمان له ئێراقی فیدراڵی، هیچ وشه‌یه‌کی فیدراڵیمان نه عومه‌ره‌کان و نه‌له عه‌لیه نوێیه چاو ڕه‌شه‌کان نه‌بیست. پێمان گوتن نیو سه‌ده شکستی سیاسی به‌سه، نیو سه‌ده دۆران به‌سه. نیو سه‌ده دیماگۆجیه‌ت به‌سه، نیو سه‌ده خیانه‌ت به‌سه.
پێمان گوتن نیو سه‌ده سه‌روه‌ت وسامان پاشایه‌ه‌تی به‌سه.
پێمان گوتن ئێمه جاران ته‌نها کۆیله‌ی دوژمن و داگیرکه‌ر بووین ئێستا دووجار کۆیله‌ین، جارێک کۆیله‌ی کوتله مافیاکانی کۆیله‌ی ناوخۆ و جارێکیش کۆیله‌ی دوژمنی سه‌ره‌کی.
پێمان گوتن ئه‌و که‌ناڵ و ده‌زگایانه‌ی داتان ناوه بۆ کۆمپانیای خوێن فرۆشتن و نیشتمان فرۆشتن دایبخه‌ن باشه، چونکه باڵی درۆیه‌کانیان شکاوه و ره‌نگیان وه‌ک خوێنفرۆشه‌کانی جاران زه‌رد بووه.
بڕوا ناکه‌م هیچ مرۆڤێکی ئه‌م نیشتمانه هه‌بێ مێژووی دۆڕندنه‌کانی ئێوه نه‌زانێ، که‌چی ئێوه یادی دۆڕاندنه‌کان و شکسته‌کانتان ده‌که‌نە پشووی سه‌روه‌ریی، ده‌بنه جاش و به کرێگیراوی دوژمن دژی یه‌کتر و گه‌له‌که‌تان، به‌ڵام هه‌موو جارێ به پاساوی تاکتیکی حه‌کیم و شۆرش و خه‌بات به خه‌ڵکی ده‌فرۆشنه‌وه، تا ئێستا ئێمه نازانین ئێوه له دوژمنن یان دوژمن له ئێوه‌یه، ئێوه قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی شیمال و دیجله‌ن یان ئه‌وان له ئێوه بوون و له ئێوه‌ن، هێنده‌تان یاری به چاره‌نووس و که‌رامه‌تی خۆتان و ئه‌م میلله‌ته کردوه، دوژمن به ئاشکرا پێتان ده‌ڵێ من له ئێوه دڵسۆز ترم بۆ کورد، ئاخر ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ چۆن ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان گومانێکی وای لادروست ببێ نه‌زانێ کێ ڕاست ده‌کات و کامتان دڵسۆزن؟؟
ئه‌م جاره‌ش پێتان ده‌ڵێین له کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وەییدا شاندێکی سیاسیی و پسپۆڕ و دیپلۆماتکار له خه‌ڵکی به توانای کوردستان هه‌ڵبژێرن بێ ره‌چاوکردنی حیزبی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا متمانه‌ی ته‌واویان پێببه‌خشن، تا بتوانێ به گفتوگۆ دیالۆگێکی زانستیی و سه‌ردمییانه مافه‌کانمان بۆ بگێڕێته‌وه و هه‌ڵه‌کانی ئێوه‌ش ڕاست بکاته‌وه و چاره‌سه‌ر بکا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێوه‌ش به بڕیارێکی فەرمیی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانتان له داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی ئێراق بکشێننه‌وه، چونکه ئێستا گه‌لی کوردستان هه‌ست به ناسکیی و هه‌ستاریی هه‌لومه‌رجی نا ئاسایی نه‌کا له‌م کات و ساته‌دا که کوردستان و ناوچه‌که‌ی پێدا ده‌روا، هه‌ست به دڵه‌ڕاوکێ و مه‌ترسیی سیاسیی و جه‌نگ له ناوچه‌که‌دا ده‌که‌ین، بێگومانم زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره ئێوه ده‌بن له داشکانی که‌سایه‌تی و مادیی و پاشایه‌تی، هه‌موو له‌و بروایه‌دان ته‌واوی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه له باری گرژیی و ئاڵۆزییدان چ له ناوخۆ و چ له بواری نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌و دوڵه‌تانه‌ی کوردستانیان به‌سەر دابه‌ش بووە، گرژیی و ئاڵۆزییە‌کان ئاسمانی ناوچه‌که‌ی ته‌نیوه.
ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵکی کوردستان بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌مووان دابه‌شبوونی ئه‌و عه‌قڵه سیاسییە‌ی ئه‌مرۆی کورده به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی دوو ده‌وڵه‌تی دوژمن و ئه‌مه‌ش وایکردوه نه‌ک یه‌ک گوتاری سیاسیی کورد نه‌خه‌مڵینێ و پلانی هه‌نووکه‌ی و ستراتیژێکی دیاری کراو دانه‌ڕێژێ، به‌ڵکو بۆته هۆی چه‌وشه‌کاریی و ئه‌گه‌ریێکی تری مێژوویه‌کی نوێی دۆڕاندن و ره‌شبینیی رۆژگاره داهاتووه‌کان.
پێمان سه‌یره چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه به‌ستراو داوای به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کرا له لایه‌ن دڵسۆزان و پسپۆڕان و رۆشنبیران و پارت و که‌سایه‌تی، که‌چی سه‌رانی کورد هیچ وەڵامێکیان نەبووە، به بیانوی جۆراوجۆر ئه‌م کۆنگره‌یه رێگیریی لێکراوه، خۆ ده‌کرێ له ئێستادا ته‌نها خه‌ڵکانی دڵسۆز و پسپۆڕانی باشوور بێ، هه‌مووشمان ده‌زانین هۆکاره‌که نه‌بوونی ره‌زامه‌ندیی دوو جه‌مسه‌ره‌که‌یه، واته جه‌مسه‌ری ئێرانی و تورکی، ئێوه‌ش ده‌زانن په‌یوستبوون بەو دوو جه‌مسه‌ره ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی و مانه‌وه‌ی که‌سایه‌تییەکانه له پۆست و پله‌دا، به واتایه‌کی تر هه‌موو ئامانج و خواسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌کان ده‌بنه بڤه و قاچاخ له هه‌گبه‌ی سیاسه‌ت و دیبلۆماتکاری کوردی.
نازانم تاکه‌ی چاوه‌روانی گوتار و باوه‌ڕیکی یه‌کگرتوو بین، ئایا ده‌کرێ چۆن رۆژانه خۆپیشاندان ده‌که‌ین بۆ بابه‌ته‌کانی خزمه‌تگوزاریی و په‌روه‌رده و ژینگه و نه‌بوونی شه‌قام و رێگەوبان و... هتد هه‌رواش ده‌ستکه‌ین به خۆپیشاندان بۆ یه‌ک هه‌ڵوێستیی سیاسیی و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و داڕشتنی پلانی داهاتووی ئه‌م وڵاته.
|