پێم مه‌ڵێ - ده‌بێ - ، فێرم که چۆن ده‌بێ ؟!
وه‌لێ به داخه‌وه ( ئه‌گه‌رچی هه‌زاران داخ و حه‌یف خواردنی ته‌مبه‌ڵانه هێنده‌ی ملیمه‌ترێک هاندانی جووڵانی پۆزه‌تیڤانه بۆ پێشه‌وه به‌های نییه ) به هۆی کۆمه‌ڵێک فاکتی سه‌ره‌کیی ڕێگر و له سه‌رووشیانه‌وه دیارده‌ی هه‌ره سامناکی ته‌مه‌نێک خوولاندنه‌وه له بازنه‌ی داخراوی بیری چه‌قبه‌ستووی کلتووره ترادیسیۆنه نه‌گۆڕه‌کان و ئاستی نزم و فه‌رامۆش کراوی هه‌ڵوێستی ئه‌کادیمیانه‌ی چۆنێتی - هۆشدار کردنه‌وه ، ته‌وعییه‌ی فیکریی سه‌راپا گیریی کۆمه‌ڵگاوه - که له ئه‌وه‌لییاتی کاری هه‌ره هه‌ستیار و گرنگی ده‌زگاکانی میدیۆلۆژیایه - ، ئه‌بینین هێشتا قۆناخی ساڵه‌های ساڵی ئه‌و کلتووره دۆگماییه‌ی زۆرینه‌ی ڕێنماییه نووسراو و بیستراو و بینراوه دووباره و سه‌د باره له تام ده‌رچووه‌کانی ناو جیهانی فه‌رهه‌نگ و میدیۆلۆژیای ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتیی به گشتیی و - ناویینه‌که‌ی - زۆر به تایبه‌تی ، که چیتر زۆر پێویسته له نۆرم و نه‌زمی - ده‌ربڕینه ڕووته‌ڵه‌کانه‌وه = ته‌رحه موجه‌ڕه‌ده‌کانه‌وه - بگۆڕدرێت بۆ قۆناخه‌کانی پراکتیکه هاوچه‌رخه‌کان و گۆڕڕانه گوونجاوه‌کان.
ئیتر ئه‌م هه‌ڵوێستانه له ڕووی فیکرییه‌وه هه‌ر ئێجگار خاو و خلیچک و ته‌مبه‌ڵ و له ڕووی فیزیکیشه‌وه کیسه‌ڵ ئاسا ڕه‌وت ئه‌کا ، هه‌ر بۆیه نزیکه‌ی ئه‌م بیست ساڵه من وه‌ک بڕیارێکی یه‌ک لایه‌نه‌ی خۆم و له پاش موتاڵا و ئه‌زموونێکی که‌م تا زۆری زیهنیی و مه‌یدانیی سه‌حه‌ر کێش و پڕ هیلاکه‌تم وه‌ک مافێکی مرۆیی خۆم که واده‌ی پڕ خۆشیی و ته‌واوی ئاره‌زووه‌کانی تافی گه‌نجێتیی خۆمم له پێناودا کردنه قۆچی قووربانیی ، ئه‌وا - سه‌د ده‌ر سه‌د - و دوور و نزیک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ک کات ژمێریش بووبێت ئه‌به‌د تووخنی خوێندنه‌وه و بینینی نه ئه‌و نووسین و نماییشه فره چه‌شنانه و نه خوودی خاوه‌ن ئه‌و قه‌ڵه‌م و هه‌ڵوێسته پڕ - مهلهل - لانه‌ش نه‌که‌وتووم و ناشکهوم که ئه‌گه‌ر بێتوو له پاڵ ( هه‌ر ڕه‌فزێکی دووبارهیاندا ده‌م و ده‌ست و له هه‌مان شوێندا - به‌دیل - ێکی ڕوون و حاشا هه‌ڵنه‌گرم پیشان نه‌ده‌ن ) ، به واتایه‌کی تریش هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و زمان و قه‌ڵه‌مه له‌ش و زیهن داهێزراوانهدا نیم و نه‌شبووم که هه‌میشه هه‌ر - کاڵه‌ک خۆر بوون نه‌ک بێستان ڕن - ئیتر خوای ئه‌کرد ئه‌و ڕۆشنبیره یا ئه‌و هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار و هتد.. انه خاوه‌ن باڵا ترین دیپلۆمی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه یا نیو سه‌ده خه‌باتی چه‌کداریی و دیپلۆماسییش ئه‌بوون.
ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ و له‌م چه‌قی جیهانه ئاشکرا و ئاپۆڕه دراوه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیادا به چاوێکی ژیرانه‌ی وورد بینه‌وه ( که شتێک نه‌ماوه به ناوی مه‌ته‌ڵ و نهێنیی مه‌عریفه‌ی شاراوه‌وه ) بڕوانیینه ته‌واوی بڵاو کراوه کلاسیک و ئه‌له‌کترۆنییه‌کان و که‌ناڵه میدیۆلۆژییه فره چه‌شنه کاڵچله‌ریی و هونه‌ریی و سیاسیی و مه‌عریفییه‌کانی ووڵات و گه‌لانی خۆرهه‌ڵات و ناوینه‌که‌ی - به کوردوستانه‌که‌ی خۆشمانه‌وه - و هه‌ر به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پسپۆڕانه‌ی سه‌ر پێییش سوراغه گه‌شتێکی شوێن ئه‌ڵته‌رناتیڤه جدییه‌کان به ناو ئه‌و سوپا ته‌پ و تۆزاوییه قه‌ره‌باڵغ و پێکدا هه‌ڵڕژاوه‌ی نووسین و ئه‌و کاروانه وێڵ و بێ ڕهشمهیهی هونه‌ره‌کان به گشتیی و هونه‌ری گۆرانیی و - فلیم سووتاویی مه‌زاد خانه‌کان !! مه‌به‌ستم جیهانی لیپۆک - موهه‌ریج - ئاسای به ناو فیلمسازیی - ( کۆمیدییه گرێنهرهکانیان !! ) هه‌ر زۆر به تایبه‌تیی و ئه‌و تابووره ووتار و ڕێپۆرتاژه - یه‌ک کڵێشه - و مێشک کاوول که‌رانه‌ی سیاسه‌تمه‌داران بکه‌ین ، ئه‌وا بێ هیچ خۆ خه‌ڵه‌تاندنێک به ئاشکرا له‌وه دڵنیا ئه‌بین که له ناو ته‌واوی ئه‌و فه‌زا ڕه‌شه داخراوه پڕ کاره‌ساته‌ی خۆپه‌رستیی و پڕ تهمتوومانهی خۆ ده‌رخستنی بێ بنه‌ما و که‌س به که‌س نه‌بووه پڕ گزیی و فزیی و به‌رژه‌وه‌ند بازییه سه‌رلێو له بازرگانیه‌ی بازاڕی ڕه‌شی به هه‌ڵه حاڵیی بوون له زانستهکانی ناو که‌والیسی ئه‌و - عه‌وله‌مه ، جیهانگیریی - یه‌دا .
به‌ڵێ زۆر ڕوون تر له گلێنه‌کانی - زه‌رقای یه‌مامه - ئه‌و هه‌قیقه‌ته مه‌لمووس و ئاشکرایانه ئه‌بینین که له ناو ئه‌و تراژیدیا ماڵ کاولییهی شه‌پۆلی تا ئاسمان هه‌ڵکردووی - عه‌وله‌مه - ی ناوبراودا ڕێژه‌ی بابه‌ته پێشتر نه‌نووسراو و نه‌وتراو و نماییش نه‌کراوه‌کان ، که مه‌رجه وه‌ک ئه‌ستێره‌ی یه‌ک شه‌وه ئاسا و چوون - به‌دیل - خوازێکی شارستانییه‌ت ناس و ڕێ نیشان ده‌رێک بۆ نه‌وه و جه‌نه‌ره‌یشنی نوێ هه‌میشه له دره‌وشانه‌وه‌دا بن ، به هه‌ر هه‌موویان له ڕێژه‌ی ئه‌و بیرمه‌ند و سیاسیی و ڕۆشنبیر و زانست خواز و هتد .. ه کوردانه تێپه‌ڕ ناکه‌ن که ئه‌مڕۆ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان له دڵه‌وه - هاو ته‌با و کۆک و ده‌ست له ناو ده‌ستن - بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ڕه‌وتی فره چه‌مکی دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان ، ( ئیتر با خوێنه‌ریش خۆی سه‌رپشک بێت له ژماردنی سه‌رژمێری ئه‌و ناوبراوه یه‌ک دڵ و یه‌کگرتووانه !! ) و ڕیز به‌ند کردنی ئه‌و لیسته پڕ هاریکارییه مادیی و مهعنهوییانهش که حکوومه‌ته ئازیزه‌که‌مان به‌رده‌وام وه‌ک گه‌ڵای دار و له پێناوی گه‌یاندنی ده‌نگ و ڕه‌نگی کاڵچله‌ریی و داهێنانی فره چمکی فه‌رهه‌نگیی و هونه‌ریی و هتد .. ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ ئه‌م سه‌ربازه وون و باڵیۆز ئاسایانه‌ی هه‌ڵڕشتووه !! .
دووا ووته‌ش بۆ هه‌میشه ئه‌و یه‌که‌م ووته ڕێنماییهمه که به‌رده‌وام چرپاندوومه به گوێی که‌س و کار و هاوڕێیانی گه‌نج و کامڵیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌ی ناو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆم و دیسان ئه‌ڵێم :- له پێناوی کات و ته‌مه‌ن به فیڕۆ نه‌دان و بۆ مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو تره گه‌ییشتنت به ئاواته گه‌شه‌کانی ژیانت ، قوولانجێک چییه له‌و مرۆڤانه نزیک نه‌که‌ونه‌وه که له پاڵ - ڕه‌فزه - ههمییشهییهکانیاندا قوولانجێک - به‌دیل ، ئه‌ڵته‌رناتیڤ - شک نابه‌ن .
ئامریکای باکوور sozyrozy2006@rogers.com
|