١٥\٣\٢٠١٠
پەنابەرانی بەزۆر
نێراوە لە هەولێر وەردەگیرێنهوە.
بەریتانیا :گرتووخانەی کامسفیلد هاوس:13-3-2010
مستەفا لەگرتووخانەی کامسفیلد هاوس لە شاری ئۆکسفۆرد ووتی"ئۆمید خالید
ورەنجە پیرۆ هەردوو پەنابەری کوردی عێراقی رۆژی پێنج شەمەی ڕابردوو
دوای ئەوەی لە ڕێگای هێلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی دیپۆرتی عەمانکرانەوە
لەویشەوە ڕەوانەی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کرانەوە بێ کێشە
وەریانگرتنەوە".
عەلی مەولود لەگرتووخانەی گلاسگۆ لەسکوتلند ڕایگەیاند"ئێمە ژمارەمان 22
پەنابەری کوردە لەم گرتووخانەیەدا تا ئێستا 9 پەنابەریان گۆیزاوەتەوە
لەندەن بەمەبەستی بەزۆرملی ناردنەوە ،زۆربەمان تیکتمان وەرگرتوە لەسەری
نوسراوە زیاتر 7 ڕۆژ و کەمتر لە 22 ڕۆژی داهاتوو دیپۆرتی هەرێمی
کوردستان (هەولێر)دەکرێنەوە".
عەلی ئەوەشی ووت"تا ئێستا هیچ کەس بەهانامانەوە نەهاتوون ،دەمانکەنە
دیاری هەڵبژاردنەکانی عێراق،ماوەی 10 ساڵە لەبەریتانیا ژیان بەسەر
دەبەم خاوەنی خیزان منداڵم و شەش رۆژە منداڵەکەم هاتۆتە دنیاوە . کوا
مافی مرۆڤ کوا دیمکراسی".
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"زیاتر لە 70 پەنابەری کورد
لەگرتووخانەکانی بەریتانیا لەچاوەروانی بەزۆر ناردنەوەن وزۆربەیان
تیکتیان پێدراوە ،ئەم هەوڵانەی حکومەتی بەریتانیا لەچوارچێوەی
تەوافقاتو رێکەوتن نامە و هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراقو و هەرێم دەچێتە
پێشەوە ،ئەگەر چی لەتازەترین ڕاگەیاندنی حکومەتی هەرێمدا کە
بەسایتەکەیانەوە ماوە هاتووە: گوایە ئەوان ڕێکەوتنیان نیە بەڵام ئەو
جۆرە لێدوانانە جگە لە سیاسەتێکی چەواشەکارانە هیچ ڕاستگۆیکی تیدا نیە
تا ئێستا بەکردەوە نیشانیان نەداوە ئەوان لەگەڵ بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەران نیین"
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
____________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|