په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١٣

پەنابەرانی مانگرتوو پێویستیان بە کۆمەک و هاوکاریی ماڵیی ئێوەیە.

- کەمپین بۆ پشتیوانیی لە پەنابەرانی مانگرتوو لە تورکیا -‎


ئازادیخوازان، مرۆڤدۆستان!


ھەروەک ھەموو لایەک ئاگادارن ئیمە ژمارەیەک پەنابەری عێراقی و ئێرانی و ئەفغانی کە لە نێوماندا ژن و منداڵ ھەیە ماوەی ٦٣ رۆژ لەبەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە ئەنقەرەی تورکیا مانمان گرتوە لە نارەزایەتی بەرامبەر خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانمان. ھەندێکمان زیاتر لە ٢ ساڵە لە چاوەروانیدا راگیراوین ھەندێکمان فایلەکانمان داخراوە بێ ھۆ یان داوای پەنابەرییمان قبولکراوە بەلام نامانگویزنەوە بۆ ولاتی سێیەم.


لەوانەیە زۆربەتان ئاشنابن کە ھیچ کەس لە خۆشیدا ژیانی پەنابەری ھەڵنابژێری بەڵکو زۆر ھۆکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ھەیە وا دەکات کە زەحمەت و ماندوبونێک گەورە بچێژی وە ھەرچی سەرچاوەی ژیان و گوزەران ھەیە لەدەستی بدەیت لە کەس و ئەزیزەکانی خۆت دور بێت لە داستان و چیرۆکەکانی رۆژانە.. تەنھا بۆ ئەوەی لە مافی پەنابەری بەھرەمەند بیت.


راستە ئیمە ژمارەمان کەمە لە چاو پەنابەرێکی زۆر کە لە تورکیادا ھەیە بەڵام خواستە داواکاریەک کە ئەمرۆ بە رووی یوئیندا بەرزمانکردوتەوە دڵنیابن خواست و داواکاریی سەرجەم پەنابەرەکانە بۆیە جگە لە هاوکاریی و بەتەنگەوە ھاتنی ئیوە زیاتر ھیچ شتێکی تر شک نابەین. سەرباری ئازار و نارەحەتیەکانی رۆژانەمان لە ژێر گوشاری ئەوەداین کە کرێی ژوورەکانمان بدەین لە شارەکان و پیداویستیەکانی رۆژانەی خیزان و منداڵەکانمان کە لەگەڵماندا لەبەردەم یوئین ماونەتەوە دوور لە چێژوەرگرتن لە خۆشییەکانی ژیان لە ھەموو پیداویستیەکی پزیشکیی و پیداویستیەکانی رۆژانە بێ بەشن.


بۆیە ھەر ئاستیک لە کۆمەکردن ئەگەر کەمیش بێت دەتوانێت خۆراگریی درێژە پێبدات و بەشێک لە پیداویستیەکانی رۆژانەمان دابین بکات.


چاومان لە هاوکاریی و مرۆڤدۆستی ئیوەیە دەتوانن لە رێگەی ئەم حساب بانکەوە کۆمەکەکانتان بنێرن هاوکارییتان جێگای ریز و خۆشەویستیە بۆ ئێمە.

 

ئەمەش حساب بانکی نۆێنەرەکەمانە، سێ حسابی ھەیە (یورۆ، دۆلار، لیرەی تورکی) جا دەتوانن بە ھەر یەک لەمانە بینێرن بەدەستمان دەگات: ٤١٠٠٠٠٧٤٠٥٣ یۆرۆ، ٤١٠٠٠٠٧٤٠٦٧ دۆلار، ٤١٠٠٠٦٥٧٩٣٠ لیرەی تورکی.

 

ناوی بانکەکەش (تورکیا ئیش بانکەسی)ە.
türkiye iş bankası
بەناوی nawzad aziz karim


بە دڵنیایەوە ئێمە ھەنگاو بە ھەنگاو لیستی کۆمەکەکان لە پێگەی فەیسبووکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بڵاودەکەینەوە.

 


پەنابەرانی مانگرتوو لە تورکیا
٢٣
\٨\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک