١١\٣\٢٠٢٠
پەنابەران و
سنوورە ئاویی و وشکانییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان.
سەبارەت بە داخستنی سنوورە ئاوییەکانی دەریای
ئیجە لە لایەن تورکیاوە بە رووی پەنابەراندا.
هیوا
خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "بڕیارەکەی ئەمڕۆ
ڕێکەوتی ٧/٣/٢٠٢٠ (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت
بە داخستنی سنورە ئاوییەکانی دەریایی ئیجە بەڕووی پەنابەراندا دوای ئەو
پەیوەندیە تەلەفونیەی دوێنێی دێت کە حکومەتی ئەڵمانیا بە بەرپرسانی
تورکیا ڕاگەیاندووە ئەڵمانیاو یەکێتی ئەوروپا مەبەستیانە هاوکارییە
داراییەکانیان بۆ تورکیا بەردەوام بێت بە مەرجێک پەنابەراکان لە تورکیا
بمێنەوە..." هیوا ئەوەشی ووت"لەلایەکی تریشەوە ( هێیکۆ ماسا )ش وەزیری
دەرەوەی ئەڵمانیا هەردوێنێ ڕایگەیاندبوو بۆ بەردەوامی هاوکاری دارایی
بۆ پەنابەران لە تورکیا پێویستە لەسەر تورکیا پابەندی خاڵەکانی
ڕێکەوتننامەکەی بێت و ڕێگری لە هاتنی پەنابەران بکات بۆ ئەوروپا".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
---------------------------------------------------------------------------------------------
لە بەردەم باڵۆێزخانەی یۆنان لە لەندەن
خۆپیشاندانی نارەزایەتی بەرێوەچوو.
سنوورەکان بە ڕووی پەنابەراندا بکەنەوە.
کارن جۆنسن هەڵسوراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە لەندەن
بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند"ئەمرۆ٧مارس کاتژمیر ٢ ی پاش
نیوەرۆ ٧/٣/٢٠٢٠ لەبەردەم بالۆێزخانەی یۆنان لە لەندەن خۆپیشاندانێکی
نارەزایەتی لەلایەن کەمپەینی هاوپشتی لەگەل سوریا ڕێکخرا بۆ پشتیوانی
لە پەنابەرانی سەر سنورەکانی یۆنان و دژ بەلیدان وئازاردانی
پەنابەران..".
کارن ئەوەشی ووت "ئیمە وەک ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی لە بەریتانیا بۆ پشتیوانی لەخواستەکانی ئەم خۆپیشاندانە
بەشداریمان کرد کە بریتی بوو لە:سنورەکان بەرووی پەنابەراندا
بکەنەوە،نا بۆ دیپۆرتی پەنابەران، نا بۆ سنور نا بۆ نیشتیمان دیپۆرتی
پەنابەران رابگرن. دەستهەڵگرن لە ئازاردانی پەنابەران.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
- لەندەن
---------------------------------------------------------------------------------------------
تورکیا هێزی سەربازیی رەوانەی سەر سنوور کرد.
هیوا خدر : بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" دوای سەردانیکردنی
( سڵێمان سۆیڵۆ ) وەزیری ناخۆی تورکیا دوێنێ ڕێکەوتی ٥/٣/٢٠٢٠ بۆ سەر
سنورەکانی نێوان تورکیا‌و یۆنان بۆ ئاگاداربوونی دۆخی سنورەکانی تورکیا،
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٠ زیاتر لە ( ١٠٠٠ ) سەربازی تایبەتی بە گشت
پێداویستیە سەربازییەکان ڕەوانەی سەر سنورەکان کرد وهیزه‌کانیان
دابەشکرا بەسەر ڕووباری ( ئەفروس ) و سنورە ووشکانیەکانیش لەگەڵ
یۆنان..".
هیوا ئاماژەی به‌وه‌ش دا " کە بەپێی لێدوانی ( سۆیڵۆ ) وەزیری ناوخۆی
تورکیا کار‌و ئامانجی ئەو سەربازانە ڕێگریکردنە لە دیپۆرتکردنەوەی ئەو
پەنابەرانەی دەچنە خاکی یۆنانەوەو دواتر لەلایەن سەربازانی یۆنانەوە
ئازار‌و ئەشکەنجەدەدرێن و دیپۆرتی خاکی تورکیا دەکرێنەوە".
له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ل ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌و کردارانه‌ی حکومه‌تی
تورکیا ئه‌ویش ووتی"ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنوره‌کان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران نیه به‌لکو له‌دریژی هه‌نگاوه‌کانی
حکومه‌ته‌که‌ی ئه ردوغانه بۆ ئه‌وه‌ی خەڵکی ئاوارەو قوربانیانی شەری
نێوان ئەم هێزە دژی ئینسانیانەی سوریا بکاته کارتێکی فشار بۆ سه‌ر
یه‌کیتی ئه و‌روپا تا له‌ڕێگای ئه‌م یاریه قیزه‌وه‌نده‌وه ساتوسەودا
به‌ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه بکات وبه‌رژه‌وه‌ندی مادی وسیاسی لێ
به‌ده‌ست بهێنیت..کە لە سۆنگەی هەر ئینساندۆست و ئازادیخوازێکه‌وه به
توندی مەحکومە..".
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت" سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قەیرانی پەنابەران لە
سوریادا بەرهەمی ئەم قۆناغەی شەڕە کە لە ئەدلیب لەنێوان هێزەکانی ڕژێمی
ئەسەدو روسیا و هاوپەیمانەکانی لەلایەک لەگەڵ تورکیا‌و چەکدارە تیرۆریست
و ئینسانکوژەکانی لایەنگر بەحکومەتەکەی ئه‌ردوغان لەلایەکی ترەوە
ده‌چێته پیشه‌وه. ڕوسیا‌و سوریا دەیانەوێت ناوچەکانی باکوری سوریا
لەنەیارانی خۆیان پاک بکەنەوەو جارێکی تر ئەدلب بگێڕنەوە بۆ ژێر
دەسەڵاتی خۆیان . تورکیاش کەوەک هێزێکی داگیرکەرو پشتیوانی دەستەوتاقمە
ئیسلامی و قەومیەکان ده‌یه‌وێت پێگەیەکی زیاتری هه‌بێت به مه‌به‌ستی
جێگیرکردنی ناوچەیەکی ئارام لەناوچەکانی هاوسنوری تورکیا لەگەڵ سوریادا
دا کە بێگومان هەموو ئەماناش بۆ ئەوەیە ڕۆڵی تورکیا و هەژمونی هێزەکانی
ناوچەکەدا بۆ ساڵانێکی زۆر بهێڵێتەوە..".
سه‌باره‌ت به هه‌لویستی یه‌کیتی ئه‌وروپا ده‌شتی جه‌مال ووتی"یه‌کیتی
ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت وفشاره‌کانی تورکیادا ئه‌وانیش
هه‌وڵه‌کانی خۆیان خستۆته گه‌ر به کۆمه‌ککردن به حکومه‌تی یۆنان
وبولگاریا له پێناو توندکردنه‌وه‌ی سنوره‌کان وبه‌رگرتن به لیشاوی
په‌نابه‌ران و به‌رده‌وامی دان به سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه
په‌نابه‌ران بۆ تورکیا که ئه‌مه نیشانی ئه‌دا هیچیان ڕێگا
چاره‌یه‌کیان پێ نیه جگه له یاریکردن به چاره‌نوس په‌نابه‌ران
نه‌بێت وئه‌م هه‌لویسته نامرۆڤانه‌یه بانگه‌وازی ڕێکخراوه‌کانی
داکۆیکار له مافه‌کانی په‌نابه‌ران و ئازادیخوازان ده‌کات به‌دژی ئه‌م
سیاسه‌ته نه‌ژاد په‌رستونامرۆڤانه‌یه‌دا به ته‌واوی توانا‌وه بێنه
مه‌یدان و به‌هانای په‌نابه‌رانه‌وه بچن".
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی


|