په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٢\٢٠١٣

پەنابەرێک لێدان و سووکایەتی پێدەکرێ.



بە پێی پەیوەندی بەردەوامی فیدراسیۆن بە یەکیک لەو پەنابەرە کوردانەی ئیستا لەناو فرۆکەیەکی ئەردەنیدا ئامادەکراوە تا بەزۆر ملێ دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولیر بکریتەوە بەرێگای تەلەفون بە سکرتێری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند".


بە شەش کەس بەزۆرەملێ و بە زەبری لێدان و سوکایەتی سواری فرۆکەکەیان کردم، یپم ڕاگەیاندن: خاوەنی ٢ منداڵم بۆ ئازارم ئەدەن و من نامەوێت بەزۆر بگەڕێمەوە... بەلام گۆیان بۆ نەگرتم و ئیستا کەلەپچەکراوم هەڕەشەم لێدەکەن هاوار نەکەم".


سەلام ئەوەشی ووت" داوا دەکەم فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر وەرم نەگرێتەوە".


دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن سەبارەت بە هەولەکانی فیدراسیۆن گوتی" ئێمە هەولەکانی خۆمان خستۆتە گەر تا ئەو پەنابەرە دیپۆرتنەکریتەوە و لە منداڵەکانی دانەبرێت بەڵام بە داخەوە بەڵگەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رازی بووە بە وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرە ، ئەمەش ئەوە راستیە دەخاتە روو کە ناردنەوەی بەزۆر پەنابەران بەرهەمی ئەو رێکەوتننامانەیە کە حکومەتی هەرێم لەسەر ژیانی پەنابەران ئەنجامی داوە و نیشانی ئەدات ئەو حکومەتە نە لەدور نە لەنزیک پەیوەندی بە قازانجی ژیانی هاولاتیانی ژیر دەستی خۆیەوە نیە.".

هەروەها ووتیشی" داوا دەکەین ئەو پەنابەرە بەیانی لە فرۆکەخانەی هەولێر وەرنەگرنەوە ، وەرگرتنەوەی نیشانەی قولبونەوەی زیاتری دژایەتیانە بەرامبەر بە بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان ".

 

٢٥\٢\٢٠١٣ - فرۆکەخانەی هیسرۆ / بەریتانیا

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک