له‌نێوده‌ریای سپیی چاوتا تێکشکانی که‌شتییه هه‌نگوینییه‌کانی عیززه‌تی نه‌فسێ ئه‌بینم به‌ده‌ست گێژاوی به‌خته‌وه واخه‌ریکه هێدی هێدی نغرۆ ئه‌بێ ئه‌ی نه‌وره‌سی وێڵ و سه‌رگه‌ردانی که‌نار ده‌پێم بڵێ نیشتیمانه ئه‌فسانه‌که‌ی خه‌یاڵی تۆ چ ڕه‌نگێکه تاکو منیش .. منی بێزار له‌کۆڕه‌وو سواڵ و سه‌فه‌ر له‌وه‌ستانی به‌ر په‌نجه‌ری ژووره‌کانی کۆشکی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌و له‌چاوه‌ڕوانیی به‌هه‌شتی دیموکراسی و گێڕانه‌وه‌ی یادگاره سوتاوه‌کانی نیشیمانی گڕو سه‌قه‌ر کاڵایه‌کت بۆ دروستکه‌م پڕ به باڵای خه‌ونه‌کانت.
یولیی 2008
|