٨\١\٢٠١٢
پەناخوازەکانی کوردستان لە پشکی نەوت بێبەش دەکرێن.
پەناخوازەکانی کوردستان لە وەرگرتنی سوتەمەنی بێبەش دەکرێن و
نوێنەرایەتی یوئێن لە کوردستان بە بەرپرسیار
دەزانرێ.
بە هۆی هاتنی وەرزی سەرما
و سۆلەی زستانەوە نوێنەرایەتی یوئێن لە کوردستان بریاری پێدانی
یەک بەرمیل نەوتی بەو پەناخوازانە
داوە کە بە شێوەیەکی کاتی لە
لایەن یوئێنەوە لە کوردستان دالدە دهدرێن،
بەلام نوێنەرانی یوئێن لە شاری سلێمانی پێدانی ئەو
بڕە لە سوتەمەنی بە مەرج دەداتە
پەناخوازەکانی شاری سلێمانی و لە شاری هەولێریش ژمارەیەکی زۆر لە خێزان
لەو خزمەتگوزارییه بێبەشکران.
ژەمارەیەک خێزانی پەناخوازە کوردستانیەکان لەوەرگرتنی بەرمیل نەوتی سپی
بێبەشکران بەبیانوی ئەوەی کە باری گوزەرانیان باشە،بۆیە نوێنەرایەتی
یوئێن لە شاری سلێمانی بریاری پێدانی ئەوبرە نەوتەی بەو خێزانانە
هەلوەشاندەوە کە باری گوزەرانیان باشە لە کاتێکدایە کە لەشاری هەولێر
بەبێ جیاوازی سەرجەم پەناخوازەکان مافی سودمەندبوونیان لەو برە نەوتە
هەیە.
هەرچەندە لە شاری هەولێر ژمارەیەک خێزان لەو بەرمیەل نەوتە بێبەشکران
بەهۆی رانەگەیاندنی هەوالی پێدانی ئەو برە نەوتە بەشێوەی ئاشکرا لە
رێگەی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ترەوە بە خێزانە پەناخوازەکانەوە.بۆیە
زۆرێک لە خێزانەکان دەستیان رانەگەشت بەو بەرمیلە نەوتەوە لەوەرگرتنی
بێبەش بوون.
ئەوە جاری یەکەم نیە کە نوینەرایەتی یوئێن لە کوردستان کاریکی وا
قێزەونانە دەکات وبۆ پر کردنی گیرفانیان هەر ئەوندە مافەی کە بە
پەنابەروپەناخواز دەدرێت پێشێلی دەکەن.
زۆربەی ئەو پەناخوازانەی کە رو لە هەرێمی کوردستان دەکەن کوردستان وەکو
ولاتێکی کاتی هەلدەبژێرن بۆ تیپەربون وگەیشتن بە ولاتیکی ئەمن. بەلام
زۆرینەی پەناخوازەکان لە کوردستان نیشتە جێ دەبن و لە رێگای خۆناساندن
بە نوێنەرایەتی یوئێن لە شارەکانی سلێمانی و هەولیر مقابلە لە دەکرێن و
کارتی کاتی پەناخوازی وەردەگرن .
ئەو پەناخوازانەی کە لە هەریمی کوردستان نیشتەجێن هیچ جۆرە
ئیمکانیاتێکی مادی ومەعنوی یان لە لایان حکومەتی هەرێم کوردستان پێ
نادرێت ونوێنەرایەتی یوئێن لە کوردستان هیچ خزمت گوزاریە کی بو
پەناخوازان وپەنابەران دابین ناکات ونەکردوە ولە بارەدۆخیکی خراپ دا
دەژین.
ئەوە لە حالێک دایە کە بە هۆی هاوسنور بوون و پەیوەندی نزیکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق لەگەل حکومەتی ئیسلامی ئێران
گیان وئەمنیەتی سەدان چالاکی سیاسی کە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان
هێناوە لە مەترسی دایەو زۆر جار شایەدی زیندانی کردن وشکەنجە وئازار
وئەزیەت دان ودیپۆرت کردنەوەی پەناخوازانی ئێرانی بوینە ولە سەرەتاى
سالى 2011 دا زیاتر لە 45 پەناخواز ی ئێرانی کە بەشێکیان چالاکی سیاسی
بوون وبێ دادگایی لەلایان حکومەتی هەرێمی کوردستان دیپۆرتی ئێران
کرانەوە.
شایانی باسە کەلە کوردستان پەناخواز وپەنابەر لەروی ئەمنیەت وگوزەران
ومافی ئینسانی وکۆمەلایەتی هیچ جیاوازیەکیان نیە ئەوە لە حالێک دایە کە
دەبیت رێکخراوی یوئێن وحکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئەوکاتەی کە پرۆسەی
پێداچونەوەی دۆسیەی پەناخواز کوتایی دێت ئیماکاناتی ژیان بەتایبەت
ئەمنیەت شوێنی نیشتەجێبوون ،خواردەمەنی و دەرمانی پێویست دابین بکات
وکاتێک کە پێداچونەوەی دۆسیە تەواو بو وپەناخواز وەکە پەنابە قەبول کرا
دەبیت هەمومافەکانی هاولاتی پێبدرێت وئەمنیەتی تەواوی بۆ دابین بکرێت
بەلام لە هەرێمی کوردستان هیچ پەناخواز وپەنابەرێک ئەو مافە یان
پێنادرێت و تەنیا جیاوازیەک کە لە نێوان پەناخوازوپەنابەر بەدی دەکرێت
گۆرینی ئەو وشەی پەناخواز بۆ پەنابەرە.وهوی ئەو کەم کاری و
پێرانەگەیشتنە نوێنەرایەتی یوئێن لە هەرێمی کوردستانە کە ناتوانێت
بەکاروباری تایبەت بەپەناخوازان رابگات و دەبیت بەزوترین کات
پاناخوازانی هەیمی کوردستان ڕادەستی وڵاتێکی ئەمن بکا.
__________________________________
بۆ پەیوەندیی:
deportno@gmail.com
راگەیاندنی کەمپینی نا بۆ دیپۆرت
٧\١\٢٠١٢
|