
پهنجاو دوو
پەنابەری کورد دیپۆرتی فرۆکەخانەی سلێمانی کرانەوە.
18-6-2008:
بەپێ ئەو زانیاریانەی دەقە بەدەقە دەست سکرتارێتی فیدراسیۆن کەوتووە لە
لەندەن لەرێگای ئەو پەنابەرانەی لەگرتووخانە دەستبەسەرەکانی
بەریتانیاوە ڕاگیراون ،سەر لەبەیانی 16-6 کاتژمێر 6 و نیو ژمارەیەکی
زۆر لە کۆماندۆکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا هەڵدەکووتنە سەر
گرتووخانەکانی (دۆڤەر ،تنزلی هاوس،کۆڵن برۆک ،دۆنکاسەر..) ژمارەیەکی
زۆر لەو پەنابەرانەی ماوەی 72 سەعاتو زیاتر لە 20 رۆژیان بۆ دیاری
دەکرێت بەزۆرە ملێ راپێچ دەکەن بۆ ناو باس بەکەلەپچەکراوی بەرەو
فرۆکەخانەی ستان ستید بەریان دەخەن لەپشتی فرۆکەخانەوە دەیان بەن بەزۆر
سواری فرۆکەیەکی ئەڵمانی دەکرێن دوای ئەوەی یەکێک لەو پەنابەرانە بۆکس
دەکێشێت بەیەکێک لە کۆماندۆکان بەهۆی ئازاری ئەو کەلەپچەیەی کراوەتە
دەستیان سەر ئەنجام بەزۆر و بەلێدان و سوکایەتی دەیخەنە ناو فرۆکەکەوە.
یەکێک لەو پەنابەرانەی ئێستا لەگرتووخانەی کۆڵن برۆکە ووتی زیاتر لە
100 کۆماندۆ لەگەڵ ئەو پەنابەران سەرکەوتن ئێمە 7 نەفەر بووین جێگامان
نەبووە بردینیانەوە بۆ گرتووخانەکان)
پەنابەرێک لەکوردستانەوە لەرێگای تەلەفوونەوە بە فیدراسیۆنی ووت (لە
ناو فڕۆکەکەدا ئاگادارکراینەوە کە بۆ فڕۆکەخانەی سلیمانی دەچێت پاش
ئەوەی گەیشتین.. یەکی 100 دولاریان داینێ و لەوێش یەکیتی هیچ
نارەزایەتیەکی دەرنەبری تەکسیمانگرت و گەڕاینەوە لە خاڵی پشکنینی پارتی
دایان گرتین داوایان کرد کەفیل بهێنێن....
دۆینێ( ئاسۆ گۆران ،دەشتی جەمال) لە سکرتارێتی فیدراسیۆنەوە سەردانی
گرتووخانەی کۆڵن برۆکیان کرد ژمارەیەک فۆرمی شکایەت لەدادگای ئەوروپا
یان گەیاندە ئەو پەنابەرانە و چاویان بە ژمارەیەک لە پەنابەران کەوت و
دڵنیایان کردنەوە فیدراسیۆن لەسەر هەوڵەکانی لە پێناو ئازاد کردنی ئەو
پەنابەرانە بەردەوام دەبێت.
------------------------------------------------------------------------------------------
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
|