
دوو بابه‌تی
ره‌حیم ره‌شیدی:
١- دوکتۆر قاسملوو گه‌وره رێبه‌ری قۆناغه
ئاسته‌مه‌کان!
له ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1368ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 13ی
ژوئیه‌ی 1989ی زایینی رۆژی شه‌هید بوونی دوکتۆر قاسملوو به‌ملاوه؛
کۆمه‌ڵانی تێکۆشه‌ری خه‌ڵكی ماف خوازی کورد‌ستان، وێرای به‌شێکی زۆر له
ئازادی خوازانی ناوچه‌که‌و دۆستان‌و پشتیوانانی وه‌دی هاتنی مافه
ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی ئازارچێشتووی کورد له چوار قوژبنی گۆی زه‌وی،
هه‌ر یه‌ک له جێگاوو شوێنێک، هه‌ر که‌س‌و لایه‌نێک به شێوازی گونجاوی
بارودۆخی زاڵ، یادی دوکتۆر عه‌بدولڕحمان قاسملوو‌و رێبه‌ری لێهاتوو
زانای بزوتنه‌وه‌ی کورد بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و دێموکراسی، هاوڕێ
له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی
دێموکڕاتی کوردستانی ئێران‌و نوێنه‌ری ئه‌و کاتی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، به ڕێزه‌وه ده‌که‌نه‌وه‌و به بایه‌خه‌وه ئاوڕ له ڕۆڵی
پێشه‌نگانه‌و ڕچه‌شکێنانه‌ی ده‌ده‌نه‌وه.
له ڕاستی‌دا هه‌موو ئه‌م یادانه ئه‌گه‌ر به مه‌ودا دوور له یه‌ک
به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌وا به دڵ هه‌موو له‌گه‌ڵ یه‌ک‌و به‌کۆ بۆ یه‌ک
ئامانج‌و به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی یاد‌و بیری دوکتۆر قاسملوو، که
بیری نه‌ته‌وه خوازی، دێموکراسی سه‌روه‌ری، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری،
داکۆکی کردن له ئازادی‌یه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاکه که‌سی‌یه‌کان‌و دابین
بوونی مافه‌کانی مرۆڤه، به شانازی‌یه‌وه به‌ڕیوه ده‌به‌ن‌و له
شه‌پۆله به ته‌کانه‌کانی هزمه‌ندی‌و مرۆڤ ته‌وه‌ری باوه‌ڕو
ڕوانگه‌کانی دوکتۆر قاسملوو به مه‌به‌ستی شکۆدار کردنی هه‌رچی پتری
خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌دوور له
ژێر ده‌ستی‌و چه‌وسانه‌وه هه‌ڵده‌هێنجن‌و فێر ده‌بن تاکوو له رێگای پڕ
هه‌وراز و نشێوی شۆڕشگێڕی‌و ڕابوون‌دا بیکه‌نه توێشووی خه‌باتی
به‌کرده‌وه‌و وره به‌رزانه ئاسته‌نگ‌و که‌ندو کۆسپه‌کان بنێنه لاوه،
له ئاکام‌دا به پشتیوانی سه‌رجه‌م چین‌و‌توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد‌ستان
کۆڵنه‌ده‌رانه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو بنێن.
ئه‌گه‌ر دوکتور قاسملوو وه‌کوو شۆڕشگێرێکی وه‌ره به‌رزی خۆنه‌ویستی
خه‌ڵک ویست، له زانستگا به‌ناوبانگه‌کانی رۆژئاواوه ژیانی زانستی‌و
ئاسووده‌و بێسه‌ر ئێشه‌ی، له‌گه‌ڵ گوزه‌رانێکی دژوار، پڕمه‌ترسی‌و
ئاسته‌م گۆڕیه‌وه، له خۆڕاو بێ بیر کردنه‌وه وه‌ها هه‌نگاوێکی نه‌نا.
ئه‌م کرده‌وه ئاکامی تێگه‌یشتنی زانستی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دوکتۆر
قاسملوو له بارودۆخی خراپی خه‌ڵکی کورد‌و فام کردنی ئه‌و فه‌زا سه‌خت‌و
تاقه‌ت پڕوکێنه بوو که پێش تێکۆشانی دوکتۆر‌و به داخه‌وه پاش
تێکۆشانی فره بواری ئه‌م جوامێره هه‌روا به‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی
کورد‌دا سه‌پاوه‌و درێژه‌ی هه‌یه.
قاسملوو‌ی بلیمه‌ت‌و گه‌وره رێبه‌ر بۆ کورد‌و به‌خته‌وه‌ری‌و سه‌روه‌ری
خه‌ڵکی کورد به شانازی‌یه‌وه مه‌یدانی خه‌باتی وه‌دی هاتنی مافی
نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵبژارد‌و له پێناوی دابین بوونی به‌خته‌وه‌ری‌و
ئاسووده‌یی، ژیانێکی شیاوی مرۆڤی ئه‌مڕۆ بۆ کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی
کورد‌ستان، به دڵه‌وه تێکۆشاو زانایانه‌و به‌رپرسانه هه‌موو زانست‌و
ئه‌زموونی چڕوپڕی خۆی بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌و ئامانجانه ته‌رخان کرد‌و
له‌و باره‌وه زۆر چه‌مکی مودێرن‌و پێشکه‌وتوانه‌ی خزانده نێو‌و پانتایی
بزوتنه‌وه‌ی میللی_دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان‌و شێلگیرانه حه‌ولی‌دا
تاکوو به‌شێکی به‌رچاوی له‌م ڕوانگانه‌ی کرده پرنسیپی نه‌گۆڕ، به
چه‌شنێک ئه‌مرۆ به میلیۆنان مرۆڤ تێگه‌یشتوویانه وه‌کوو دیارده‌ی
بایه‌خدار‌و چاره‌نووس‌ساز له مه‌یدانی حه‌وڵ‌و خه‌باتی خۆیان‌دا
ڕچاوی ده‌که‌ن‌و بۆ پاراستنی سیما‌و ناوه‌رۆکی پێشکه‌وتوانه‌و جهیان
په‌سه‌ندی خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد له پێناوی وه‌دی هاتنی ویسته
ڕه‌واکانی‌دا وردینانه‌و به‌رچاو ڕوونانه به بێ لادان له‌م کولتووره
جێگرتووه ئینسانی‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گرن‌و خه‌باتی خۆیان به‌ره‌و
پێشه‌وه ده‌به‌ن.
دوکتۆر قاسملوو له زه‌مه‌نێک‌دا که کۆمه‌ڵگای کورد‌ستان له باری
ئابوری‌یه‌وه سێبه‌ری سیسته‌مێکی کشت‌و کاڵی، وه‌رزێری‌و
ئاژه‌ڵداری، تان‌وپۆیه‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌و خێڵه‌کی نه‌ریتخوازانه
به‌سه‌ری‌دا زاڵ بوو، به ڕاده‌یه‌ک که به‌شێکی به‌رچاو له بنه‌ماکانی
کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر خوێن به‌ها، تۆڵه لێئه‌ستاندنه‌وه‌و زۆر دیارده‌ی
دیکه‌ی له‌م چه‌شنه پێکهاته‌ی کۆمه‌لگای کوردستانیان پێک دێنا‌و
دیارده‌یه‌کی ئه‌وتۆ له مۆدێرنازیسیۆن له ئارادا نه‌بوو، ئازایانه‌و
ژێر بیرانه به لێکدانه‌وه‌ی قوڵ‌و خوێنده‌وه‌ی هه‌ره وردی
پێوه‌ندی‌یه‌کان‌و چۆنیه‌تی داڕشت‌و گرێچنی کۆمه‌ڵگا به بێ ئه‌وه‌ی
ببێته هۆکاری دوژمن کار‌ی‌و خوێن ڕشتن‌و پساندنی هاوپێوه‌ندی
کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵک، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست‌و باوه‌ڕی
خه‌ڵک به ناوی ڕادیکاڵیزم‌و شتی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته بریندار بکرێ،
وشیارانه زۆر ڕوانگه‌ی پێشکه‌وتوانه‌ی کرده کولتووری زاڵی بزوتنه‌وه‌ی
به‌رحه‌قی خه‌ڵکی کوردستان‌و ئه‌مڕۆ ئیدی ئه‌وانه‌ی رۆژگارێک دژی ئه‌م
جۆره ڕوانیین‌و بیرکردنه‌وانه بوون، ئه‌م شێوازانه‌یان به دیارده‌ی
کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و بورژوازیانه ده‌زانی، ئێستا ئیدی حه‌قانیه‌تی
ڕوانگه‌کانی دوکتۆر قاسملوویان به ته‌واوی بۆ ئاشکرا بووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شێکی به‌رچاو له بزوتنه‌وه‌ی کورد‌ستان له کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا رێزی لێده‌گیرێ‌و سه‌ره‌ڕ‌ای له‌بار نه‌بوونی دۆخێک
که به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی زۆرینه‌ی کورد‌و ناوه‌ندو وڵاتانی زلهێز
لێکگرێ بدرێ، به‌ڵام خاوه‌نی قورسایی‌و پرستیژی تایبه‌ت به خۆیه‌تی،
به‌شی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م ڕووانیین‌و حورمه‌ت لێنانه بۆ وشیاری‌و
خه‌باتی دیپلۆماسی دوکتۆر قاسملوو‌ی سه‌ردارو ناودار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بایه‌خی ئه‌م کاره کاتێک به باشی خۆی ده‌رده‌خات که هه‌وڵی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری بزوتنه‌وه‌ی کورد‌ستان بۆ خه‌وشدار
کردنی جوڵانه‌وه‌ی ماف ویستانه‌ی خۆمان ببیین که به‌و هه‌موو توانا
ئابوری‌و ده‌ست ڕۆیشتوویه‌وه لانی که‌م نه‌یانتوانی‌وه له‌م باره‌وه
سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن‌و ڕوخساری خاوێنی
بزوتنه‌وه‌که خه‌وشدار بکه‌ن. تێکۆشه‌رو خه‌باتگێڕی کورد وه‌ک
سیمبولی ئازایه‌تی‌و ئازادی خوازی له دونیادا ناسراووه‌و رێزی بۆ
داده‌نرێت.
ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و حه‌ولانه‌یه که به‌ر له هه‌ر که‌س دوکتۆر
قاسملوو داهێنه‌رو ڕچه‌شکێنی بووه، دژبه‌ری له‌گه‌ڵ کردوه‌ی
ته‌قاندنه‌وه‌و خۆکوژی، دیل کوشتن، بارمته گرتن‌و فڕۆکه رفاندن‌و هه‌ر
کرده‌وه‌یه‌کی له‌م جۆره له لایه‌ن دوکتۆر قاسملووه‌وه به خه‌ستی
دژایه‌تی ده‌کراوو ئه‌مرۆش رێبوارانی رێگای قاسملوو له هه‌موو
بارودۆخێک‌دا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست‌و بۆچوونه سوور‌و پێداگرن.
لایه‌نێکی دیکه‌ی خه‌باتی دوکتۆر قاسملوو ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماتیکانه
بووه که له هه‌لومه‌رج زاڵی دونیای دوو جه‌مسه‌ردا که پێوه‌ندی‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری‌یه‌کانی وڵاتان به ته‌واوه‌تی سێبه‌ری خستبووه
سه‌ر سیاسه‌ت‌و هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌وڵه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر‌و له پاڵ
ئه‌مه‌ش‌دا له ئارادا بوونی شه‌رێکی گه‌وره‌و ماڵ خاپوورکه‌ری دوو
حکومه‌تی به‌عسی ئێراق‌و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ یه‌کتر که مژ‌و
تارمایی ته‌واوی خستبووه سه‌ر شه‌ڕی داسه‌پاو به‌سه‌ر کورد‌و
کوردستان‌دا، لێبڕاوانه کێشه‌ی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستانی له قه‌تیس
مانه‌وه‌ی ناوچه‌ی رزگار کرد‌و لێبڕاوانه له‌و مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی
له‌قاودانی تاو دا‌و سه‌رنجی زۆر کۆرو کۆمه‌ڵی گرینگی جیهانی‌و ناوچه‌ی
بۆ لای خه‌باتی خه‌ڵکی کورد‌ستان ڕاکێشا که ئه‌مڕۆ به ئاشکارا
به‌رهه‌م‌و بایه‌خه‌کانی ئه‌م هه‌وڵانه باشتر‌و ئاشکراتر خۆ ده‌نوێنن.
به‌حه‌ق ئه‌مڕۆش ڕۆڵه نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی کورد‌و کورد‌ستان
له‌سه‌راسه‌ری دونیا به گشتیی، له کورد‌ستان مه‌ته‌ر‌ێزی ماف خوازی‌و
کۆلنه‌دان به تایبه‌تی به باشی وانه‌و وته‌کانی قاسملوویان کردۆته چرای
رێگای تێکۆشان‌و له شه‌وزه‌نگی ئه‌نگوسته چاودا به بێ ئه‌وه‌ی رێگا
هه‌تڵه که‌ن هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌هاوێژه‌ن‌و به ئیمان به ده‌سته‌به‌ر
کردنی ماف‌و ئازادی‌یه ڕه‌واکانیان له خه‌بات به‌رده‌وامن.
چ شانازی‌یه‌ک له‌وه گه‌وره‌تر ئه‌مڕۆ ڕووناکبیرتریین‌و زانستی‌و
ئاکادمیکترین توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتیی‌و کورد‌ستان به
تایبه‌تی دوروشم‌و وانه‌کانی قاسملوو دووپات ده‌که‌نه‌وه‌و له
ساڵرۆژی شه‌هید بوونی‌دا وێرای به‌رز ڕاگرتنی یاد‌و بیری دوکتۆر
قاسملوو په‌یمانی وه‌فاداری له‌گه‌ڵ ڕیبازه نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموکراسی
خوازانه‌که‌ی نوێ ده‌که‌نه‌وه‌و وێرای پێداگری له سه‌ر دڕێژه‌دان به
خه‌بات، "نا" به‌وانه ده‌ڵێنه‌وه که له‌م رێره‌وه‌دا مل بۆ ئاکامه‌کانی
دێموکراسی مافی ئینسانه‌کان ناده‌ن‌و به قه‌ولی خۆیان فه‌رچه‌کیان به
دێموکراسی نه‌گرتووه.
سڵاو له یادوبیری دوکتۆر قاسملوو که چرای رێگای تێکۆشانمانه.
٢- به یادی دوکتۆر قاسملوو گه‌وره پیاوی رۆژه
سه‌خته‌کان.
15 ساڵ چه‌ند قورس تێده‌په‌ڕێ‌و تاقه‌تی مرۆڤ‌و خۆڕاگری وی بۆ
راوه‌ستان له ئاست دژوارییه‌کان‌داو مانه‌وه‌ی بۆ له بیر نه‌کردنی
تاڵی‌یه‌کان چه‌ن قورس‌و قایمه.
ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌نگاوێک بێ بۆ پاشه‌وه که مرۆڤ له بازنه‌ی
ئه‌ندێشه‌کانی خۆی‌دا پاش 15 ساڵیش هه‌ر چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازیز
بکاو له‌گه‌ڵ تروسکه‌ی به‌یانییه‌ک قیت‌وقنج هه‌ڵسێته سه‌ر پێ‌و به
ئارامی‌و له‌سه‌ر خۆ بڵێ: ئه‌م کاته‌ت باش.
وا بیر ده‌که‌مه‌وه که ڕاوستان رێک له‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌کاو
گه‌لێک جاریش له‌م ڕاوه‌ستانه‌دا ڕابردوویه‌ک له دایک ده‌بێته‌وه که
ئێمه له ترسی له ده‌ست دانی، دایم دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌و له‌م
سۆنگه‌وه بۆ چوارده‌وری خۆمان ده‌ڕوانین‌و ڕه‌نگه لێره‌دا ئیدی
خه‌ونه‌کانیش هه‌ر به‌گومانه‌وه له دایک بن.
گومانێک هه‌رگێز ناهێڵێ ئێمه له ناخی خۆمان‌دا ئۆقره بگرین‌و ئاسوده
بین. گومان لای نه‌ته‌وه‌ی مه ئه‌ونه ده‌مه زه‌رد کراوه‌ته‌وه که
بلیمه‌ته‌کانیشمان هیندێک جار ناتوانن له گومان خۆ ببوێرن.
ده‌کرێ گومان له پانتایی خۆی‌دا جه‌وهه‌ری گۆڕان بێ، گۆڕانێک که
قه‌ڵایه‌ک له قه‌تیس مانه‌وه به‌ره‌و جوڵه سازبدا وه‌ک ئه‌وه
مه‌له‌وانه‌ی که خۆی له گۆلێکی ئارام داوێ‌و ده‌یشڵه‌ژێنێ‌و گیان
به‌به‌ر بوونی ون بووی گۆل‌دا ده‌کاو واقیعێک ده‌خولقێنێ که به‌رهه‌می
گومانه.
ده‌کرێ به ئاراسته‌یه‌کی دیکه‌دا بڵێین مه‌له‌وان بوونی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی له شڵه‌ژانی گۆل‌دا ده‌بینێته‌وه‌و به‌ده‌م شه‌پۆله‌کان‌و
شڵپ‌وهۆڕه‌کانه‌وه هه‌ست به واقیعی بوونی خۆی ده‌کا.
سه‌یره زۆر جار مه‌له‌وانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گیان به‌به‌ر شه‌پۆله‌کان‌دا
بکه‌نه‌وه چه‌ن ساکار ده‌بنه قوربانی گومان‌و چه‌ن ساده له بوونێکی
واقعییه‌وه ئارام ئارام ده‌چنه ناخی بێده‌نگی‌یه‌کی کوشه‌نده که بۆ
ئێمه ته‌نها چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌م دێنێته‌وه.
چاوه‌ڕوانی گۆڕانی زه‌مه‌ن‌و گۆڕانی ته‌عبیرێکی نوێ بۆ خه‌ونه‌کان‌و
ده‌رباز بوون له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی دیکه. ئه‌مه مه‌ترسی‌یه‌کی
کوشه‌نده‌یه که ئاوڕ له وزه‌و تواناکانی خۆمان نه‌ده‌ینه‌وه‌و
به‌رده‌وام خۆمان له سه‌ر پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانی بهێڵێنه‌وه.
دوکتۆر قاسملوو 15 ساڵ به‌ر له ئێستا، خاک، نیشتمان، نه‌ته‌وه، مرۆڤ‌و
خۆشه‌ویستی‌و ته‌نانه‌ت تیرۆریزم‌و توند‌وتیژی‌و زۆر چه‌مک‌و بابه‌ت
گه‌لی دیکه‌ی بۆمه پێناسه کرد.
هه‌نگاوه‌کانی قاسملوو که بۆ ژووری دیالۆگ هاویشتنی، جیا له‌وه‌ی
باوه‌ڕ به‌خۆبوونێکی قووڵ‌و شوێندانه‌ر له ناخی ئه‌ودا به ئێمه نیشان
ده‌دا، له هه‌مان حاڵ‌دا ده‌مانهێنێته سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی که قاسملوو
هه‌رگیز له ده‌روازه‌ی گومانه‌وه بۆ دیالۆگ هه‌نگاوی نه‌نا ئه‌و له
لایه‌ک باوه‌ڕی به گۆڕان هه‌یه‌و ده‌خوازێ بۆ گۆڕان هه‌نگاو بنێ‌و له
هه‌نگاوه‌کانیشی‌دا مرۆڤ وه‌کوو بونه‌وه‌رێک هه‌میشه لای پیرۆز بووه.
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که قاسملوو له دڵ ره‌شی هێزی به‌رامبه‌ر
تێنه‌گه‌یشتووه. به‌ڵکوو خوێندنه‌وه‌یه‌کی لۆژیکی ئه‌وه ده‌رده‌خا که
قاسملوو له‌و باوه‌ڕه‌وه که ده‌کارێ گۆڕانێک به‌ره‌و باشتربوون
بخولقێنێ خزایه نێو ژووره بێده‌نگه‌کانی دیالۆگه‌وه.
ئه‌مه به هیچ جۆر نابێ ئه‌و گومانه‌مان لا دروست بکا که قاسملوو به
هه‌ڵه‌دا چوو، قاسملوو به‌م هه‌نگاوه دوو باوه‌ڕی گرینگی بۆ جێهێشتین.
یه‌که‌م: بۆ ئه‌وه‌ی گومانه‌کان له زه‌مه‌نی خه‌ونه‌وه بۆ دونیای واقیع
بگوازینه‌وه ده‌بێ پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌لانێین‌و به‌رده‌وام ئه‌و
باوه‌ڕ‌ه‌مان تێدا دروست بێ که بۆ گۆڕان هه‌نگاونان پێویسته، هه‌نگاوێک
که له‌سه‌ر بنه‌مای پیرۆزی مرۆڤ بۆ پێشه‌وه بهاوێژرێ.
خاڵێکی دیکه که قاسملوو بۆمانی کردۆته کو‌لتوور ئه‌وه‌یه که ئێمه
ده‌توانین له‌سه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ری خۆمان شوێن دابنێین‌و وه‌کوو
پێویست گۆڕانکاری تێدا دروست بکه‌ین. به‌ڵام ده‌بێ بۆ سازدانی ئه‌م
پرۆسه‌یه ئارام، هێدی‌و له‌سه‌ر خۆبین‌و مرۆڤه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی
نه‌ریتی که‌ره‌سته ببینیین، ئه‌وانه‌ی هاتن‌و قاسملوویان داییه به‌ر
رێژنه‌ی گولله‌و کاک عه‌بدوللا شیان له‌گه‌ڵ وی‌دا له ئێمه ئه‌ستاندند
مرۆڤ به مانایی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌بوون، ئه‌وان که‌ره‌سته بوون
ئه‌م که‌ره‌ستانه ڕه‌نگه خه‌میش دایان گرێ‌و تووڕه‌ش بن‌و به‌گژێ
خۆیان‌دا بچنه‌وه، که‌واته ئاسای‌یه بڵیین ئه‌وانیش به ئاراسته‌یه‌کی
جیاوازدا قوربانین، قوربانی سیسته‌م‌و ئایدولۆژی‌یه‌کن که ده‌یان
هه‌وێ یه‌ک ڕه‌نگ‌و یه‌ک بۆن‌و یه‌ک پێناسه به مرۆڤه‌کان ببه‌خشن له
حاڵیک‌دا قوربانیانی ئێمه‌و ئێمه‌ی هه‌ڵگری باوه‌ڕه‌کانیان پێداگرین که
ده‌کرێ له‌سه‌ر بنه‌مای لێک نه‌چوونه‌کانیش پێکه‌وه ئارامی بخولقێنین.
15 ساڵ تێده‌په‌ڕێ‌و ئێمه به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌ی مامۆستا‌و
ڕێبه‌ری به‌توانامان قووڵتر تێده‌گه‌ین که مرۆڤ پیرۆزه‌و هه‌موو
باوه‌ڕو که‌ره‌سته‌و ئایدۆلۆژیایه‌ک ده‌بێ له خزمه‌تی ئینسان‌و بۆ
ئینسان بێ.
ئێمه ناخوازین به خوێن گۆڕان پێک بێنیین. ئێمه بیر له خۆشه‌ویستی
ده‌که‌ینه‌وه‌و هه‌ر له‌م ڕه‌هه‌نده‌ش‌دا ده‌توانیین بوونی خۆمان
وه‌کوو واقیعێک هه‌ست پێبکه‌ین.
با له بیرمان نه‌چێت ئه‌گه‌ر قاسملوو له زه‌مه‌نێکی ئاڵۆزدا بۆ دیالۆگ
هه‌نگاوی نا ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وه بوو که نه‌گه‌ینه دۆخی
چاوه‌ڕوانی‌و له خه‌یاڵی ڕێژنه بارانی ڕه‌حمه‌ت‌دا بۆی بنویین...
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نه‌كوژاندنه‌وه‌ی چراكان
له رۆژی شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملوو،
له‌لایه‌ن تاقمی مه‌لاحه‌سه‌ن ره‌ستگاره‌وه.
قوتابیه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی
ئاگاداری
خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان!
سه‌رنج بده‌ن!
ئه‌مڕۆ 22ی پووشپه‌ڕ ساڵوه‌گه‌ڕی 19هه‌مین ساڵه‌ی شه‌هید كرانی
پێغه‌مبه‌ری ئاشتی و سه‌ركرده‌ی زانا و به‌توانای نه‌ته‌وه‌ی كورد
دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسموویه كه له سه‌ر میزی وتووێژ بۆ ئاشتی
له وڵاتی ئوتریش تیرۆریان كرد و ناوی پیرۆزی ڕۆیشته كاروانی
نه‌مرانی له پسان نه‌هاتوویی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه. هه‌موو ساڵێك
ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕ خه‌ڵكی كوردستان له‌و ماته‌مینه‌دا ڕێز له‌و
كه‌ڵه پیاوی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان
به شێوه‌ی جۆراوجۆر و ئێعترازی مه‌ده‌نی به گوێی خه‌ڵكی دونیا
دا ده‌ژه‌نێ و به ڕێكخراوه ماف خوازه‌كانی جیهانی ڕاده‌گه‌یه‌نێ
كه چۆن وه‌ڵامی داوای مافه‌كانیان له لایه‌ن ڕێژیمی
جه‌نایه‌تكاری ئاخوندی یه‌وه درایه‌وه و دونیای ماف خوازیش كپ و
كه‌ڕه.
ئه‌مساڵیش وه‌كوو هه‌موو ساڵێك شه‌و و ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕ مانگرتنێكی
ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران باشتر و
به‌رین تر له ساڵانی پێشوو بۆ ده‌ربڕینی ئه‌مه‌گ ناسی و وه‌فاداری
به ڕێبه‌ری بلیمه‌تیان ده‌ربڕی به‌م شێوه‌یه:
داخستنی دوكان و بازاڕ و كوژانه‌وه‌ی چرای ماڵه‌كانیان بۆ 3ده‌قه و
ڕژانه نێو شه‌قامه‌كان به جل و به‌رگی كوردی یه‌وه و وه‌ڵام
دانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌نه و پشتیوانیه‌كی جه‌ماوه‌ری بوو به
داوای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، و له لایه‌كی دیكه‌وه
مستێكی قورس بوو له ده‌می جمهوری خوێن مژی جه‌ماران درا.
ئه‌وان باش له‌و ڕاستیه گه‌یشتبوون ئه‌گه‌ر دوكتۆر قاسملوو مابایه
ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕ له خاوه‌رمیانه و بگره له جیهاندا به شێوه‌یه‌كی
دیكه ده‌بوو و ئه‌وان نه‌یان ده‌توانی درێژه به حكومه‌تی
دیكتاتۆری و سه‌ره‌وڕۆیی خۆیان بده‌ن بۆیه ئه‌و جه‌نایه‌ته
گه‌وره‌یان خولقاند.
ئه‌و مانگرتنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ دیاره مانگرتنێكی نه‌ته‌وه‌یی و
ئینسانی یه كه هه‌موو ساڵێك بۆ ڕێز گرتن له خه‌بات و شه‌خسیه‌تی
كه‌ڵه پیاوی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێ و به‌ڕێوه ده‌چێ، ئه‌ویش بۆ
ئاشتی خواز و زانا و تێگه‌یشتوو و سیاسی ترین پیاوی ئه‌و كاتی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و داهاتوو بوو گه‌ر به ده‌ستی چه‌په‌ڵی مه‌لا
تێنه‌گه‌یشتووه‌كان له ماف و ئازادی تیرۆر نه‌كرابایه. ده‌زانین
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ی كه خۆی به ماف خوراو بزانێ و هه‌ستی
به زه‌وت كردنی هه‌موو مافێكی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نی كردبێ و
زانا و كه‌ڵه پیاوانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بناسێ و خۆی له‌و ڕاستیه
كه‌ڕ نه‌كا كه چۆن تێكۆشانی خۆیان درێژه پێداوه بۆ له نێو بردنی
بیری كۆن و دواكه‌وتوویی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه به درێژای مێژوو به
سه‌ریاندا سه‌پاندووه له‌لایه‌ن ڕێژیمه دڕنده و خوێن مژانی
سه‌رده‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه خۆی به كورد بزانێ ئه‌و كه‌ڵه
پیاوانه نه‌ناسێ و ڕۆژه ماته‌مینه و خۆشیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی
ده‌رك پێنه‌كا، بێگومان ڕاسته‌وخۆ ئوتوماتیكه‌ن ده‌چێته خانه‌ی
خایه‌ن و ڕۆڵه‌ی كورد نه‌بوون، چوون هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك چه‌ند خاڵێكی
هاوبه‌شیان هه‌یه وه‌ك: زمانی هاوبه‌ش، خاكی هاوبه‌ش، ئابووری
هاوبه‌ش، كولتوری هاوبه‌ش و ڕێز گرتن له ڕۆژه پیرۆزه‌كان و
ماته‌مینه بوون بۆ ڕۆژه تاڵه‌كانیان و ڕێز گرتن له یادی ئه‌و
نه‌مرانه‌ی كه به ده‌ستی بێگانه كه نامۆ بوون به به‌رقه‌رار
بوونی ئاشتی و ئازادی له وڵاته‌كه‌یان له به‌رامبه‌ریاندا به
چۆكدا نه‌هاتوون و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسان دۆستانه‌یان درێژه
پێ داوه. ڕێژیمی دڕنده‌ی سه‌رده‌مه‌كان كه ده‌یانهه‌ویست كورد به
شێوه و پێناسه‌یه‌كی تر بناسێنن به خه‌ڵك و دونیای ده‌ره‌وه و
بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد بسڕنه‌وه، به‌ڵام دوكتۆر قاسملوو
هه‌ڵكه‌وتوویه‌ك بوو له‌و گۆڕه‌پانه‌دا كه دژی ئه‌و ئایه‌توڵڵایانه
كه خوێنی كوردیان به ڕه‌وا ده‌زانی خه‌باتی ده‌كرد و ئه‌و
سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی ئه‌وان و هه‌موو نه‌یارانی كوردی پوچه‌ڵ
ده‌كرده‌وه، 22پووشپه‌ڕ ڕۆژی ڕێز گرتن له یادی ئاشتی خوازی
نه‌ته‌وه‌ی كورد شه‌هید دوكتۆر عه‌بدوالڕه‌حمان قاسملوویه، به‌ڵام
له‌و ڕێز گرتنه‌دا ده‌بینین له هه‌مووی به‌رچاوتر و ئاشكراتر
چراخانیان كرد و له كاتی شه‌هید بوونی ئه‌و مامۆستای ماف ویستی
كورده‌دا ته‌قه‌ی شادییان كردوه، ئه‌ویش تاقمی مه‌لا حه‌سه‌ن ڕستگار
و مه‌لا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده و دار و ده‌سته‌كه‌ی بوون !!! كه
له نێو مه‌قه‌ڕه‌كانیاندا ئه‌و كاره ئینسانی و ڕێز گرتن له كه‌ڵه
پیاوی نه‌ته‌وه‌كه‌یان نه‌گرت و خۆیان له نه‌ته‌وه‌كه‌یان جودا
كرده‌وه، و ده‌بێ گه‌لی كورد له‌و ڕاستیانه تێبگات كه چیدی
فریوی ئه‌و كه‌سانه نه‌خۆن كه له نێو جل و به‌رگێكی تردا، و ڕۆژێ
له ژێر ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستان ـ ئێران و ڕۆژێك له ژێر
ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ن و داوای مافی كورد
ده‌كه‌ن بۆ مه‌هاباد و سه‌قز. و ده‌یان هه‌وێ ئه‌و تاقمه ناوی
دوكتۆر قاسملوو له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌و شێوه‌یه
كه‌م ڕه‌نگ بكه‌نه‌وه، كه له 19هه‌مین ساڵیادی شه‌هید كرانی دا
چراخان ده‌كه‌ن، ماته‌مینه بۆ ڕۆژێكی وه‌ك شه‌هید دوكتۆر قاسملوو
ئه‌ركی هه‌موو كوردێكه له كوردستانی ئێران، به‌ڵام تا راده‌یه‌كی
زۆر ڕوونه بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌وانه له سیاسه‌تدا دۆڕاون و
ده‌یان هه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان بكرێ خۆیان مه‌تره‌ح
بكه‌ن له نێو خه‌ڵكدا باسیان لێوه بكرێ جا بۆیان گرینگ نیه كه چی
له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورددا بێ یا نه مه‌تره‌ح ئه‌وه‌یه
كه هه‌ر نێویان بهێنن جا چ به خراپه یا به چاكه.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌باره‌ت به تێرۆری رێبه‌رانی کورد،
سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ راکێشی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بکرێن.
به
گه‌ڕانه‌وه‌ی 22 پووشپه‌ڕ، 13 جولای 2008، 19 ساڵی ڕه‌به‌ق به‌سه‌ر
تێرۆری د. عه‌بدولره‌حمان قاسملو سه‌رکرده‌ی کورد و سکرتێری گشتی حیزبی
دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ڕاده‌برێ.
19
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له کاتێکدا د. قاسملو و هاوڕێیانی له ڤییه‌نای
پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، له پێناو چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی
کورد له رۆژهه‌ڵاتی کورد‌ستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له نێردراوانی
کۆماری ئیسلامی له وتووێژ دابوون، ئه‌وانه‌ی ناوی نوێنه‌ر و
وتووێژکه‌ری ئه‌و رێژیمه‌یان هه‌ڵگرتبوو و له کورسییه‌کانی به‌رانبه‌ر
د. قاسملو و هاوڕێیانی دانیشتبوون، له پڕ چه‌کیان لێ ڕاکێشان و نوقمی
خوێنیان کردن. ئه‌م تاوانه له به‌رزترین ئاستی رێبه‌رایه‌تی کۆماری
ئیسلامییدا بڕیاری له‌سه‌ر درابوو. به‌مجۆره جارێکی دیکه تراژیدیای
تێرۆری رێبه‌رانی کورد دووپات بووه‌وه.
تێرۆری د. قاسملو ته‌نیا بۆ حیزبه‌که‌ی خه‌ساره‌ت نه‌بوو، به‌ڵکوو
زیانێکی گه‌وره‌ی به بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کورد گه‌یاند. چونکه
قاسملو رێبه‌رێکی لێوه‌شاوه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بوو.
هه‌لوێست و بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاست ئه‌و تاوانه
و ئاسانکاری ده‌وڵه‌تی ئوتریش بۆ ئه‌نجامدانی ، رێبه‌رانی کۆماری
ئیسلامی بۆ درێژه‌دان به تێرۆری سه‌رکرده و تێکۆشه‌رانی کورد و
ئێرانی زیاتر هان داوه . هه‌ربۆیه به دووای ئه‌و تاوانه‌دا، پۆلێکی
دیکه له سه‌رکرده‌کانی گه‌له‌که‌مان وه‌ک سه‌دیق که‌مانگه‌ر له
رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه، سه‌عید یه‌زدانپه‌نا دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی
کورد‌ستان و د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی
کوردستانی ئێران له شوێنی جیاواز و به پیلانی جۆراوجۆر تێرۆر کران.
تێپه‌ڕینی زه‌مان به‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌دا، نه هه‌ستی برینداری کوردی
دامرکاندووه‌ته‌وه و نه رژێمی تارانی له‌م چه‌شنه کرده‌وه
تێرۆریستیانه دامرکاندۆ.
بۆیه
له روانگه‌ی ئێمه‌وه، به‌دوواداچوونی خوێنی به‌ناحه‌ق رژاوی
سه‌رکرده و تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌رک و مافێکی ڕه‌وایه و
پێویسته که له هه‌لومه‌رجی له‌باری نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆ، بۆ
رکێش کردنی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی بۆ دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تیدا،
گوڕوتینی زیاتر به هه‌وڵه‌کانمان بده‌ین. کاری هاوبه‌ش و سیستماتیکی
هێزه سیاسییه‌کانی کورد و هاوکاری ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی
ئێران، ده‌توانێ خاڵێکی به‌هێزی ئه‌م تێکۆشانه بێ. ده‌وڵه‌تی ئوتریش
پێوه‌سته که به کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و کرده‌وه
تێرۆریستانه و تاوانه له پێته‌ختی ئه‌و وڵاته‌که دژ به کورد و
مرۆڤایه‌تیدا کرا دان بدا به ویستی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و
ئازادیخوازانی جیهان.
1- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی کوردێن خوراسانێ
بریتانیا
2-
پارتی ئازادیی کورد‌ستان کۆمیته‌ی رێکخستنی
بریتانیا
3-
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی
بریتانیا
پووشپه‌ڕی 270822
جولای
200813
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
رێوره‌سمێک
بۆ
رێزگرتن
له یاد و بیره‌وه‌ری دوکتور قاسملوو له واشینگتون.
رۆژی
13جولای
له سه‌ر بانگهێشتی
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، کۆمیته‌ی
ئه‌مریکای پارتی ئازادیی کورد‌ستان به‌شداری رێوره‌سمێک
بوو که بۆ
ساڵوه‌گه‌ڕی
19
ساڵه‌ی
تێروری
د. عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو رێکخرابوو.
ئه‌م رێوره‌سمه
که به به‌شداری خاتوو نه‌سرین قاسملوو، هاوسه‌ر‌ی شه‌هید د. قاسملوو
به‌رێوه‌ده‌چوو،
له سه‌عات
3
پاشنیوه‌ڕۆ
به خویندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی
بو یادی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاش وته‌کانی کاک شه‌ریف بیهرووز، نوێنه‌ری
حیزب دیمۆکرات
له ئه‌مریکا به بۆنه‌ی
ئه‌م ساڵیاده‌وه،
خاتوو نه‌سرین قسه‌ر‌ی کرد که زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی
به‌رێوه‌چوونی
تێرۆر
و هه‌ڵوێستی
ده‌وڵه‌تی
ئوتریش و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
که دراوه بۆ
به مه‌حکه‌مه کێشانی
تێرۆریسته‌کانی
کۆماری
ئیسلامی، بوو. پاشان په‌یامی حیزب و ریکخراوه سیاسییه‌کان
به‌م بۆنه‌وه
خوێندرانه‌وه
که به‌م شیوه‌ی خواره‌وه‌یه:
-
سه‌ر‌لام
کوردی له پارتی دیمۆکراتی
کورد‌ستان
-
گوران باوه‌نوور له یه‌کتیی نیشتمانی کورد‌ستان
-
زاگرۆس
یه‌زدانپه‌نا له پارتی ئازادیی کورد‌ستان
-
حه‌سه‌ن ماسالی له کومیته‌ی دامه‌زراندنی دیمۆکراسی
له ئێران
-
دووریا عه‌بدوولازاده له یه‌کیتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی
ئیران
-
عوسمان پالانی په‌یامی کۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌یی کوردی له ئه‌مریکا خوێنده‌وه
-
ماریا شیوه‌سه‌ر‌لی په‌یامی حیزبی دیمۆکراتیکی
هاوده‌ردی ئه‌لئه‌هوازی خوینده‌وه
ئه‌م برووسکانه‌ش به کۆڕه‌که
گه‌یشتبوون: نوینه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی
کورد‌ستان له ئه‌مریکا و ئه‌نستیتوی کورد له واشینگتون.
به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌که ته‌رخان کرابوو بو ژیان و سه‌ر‌گوزه‌شته‌ی
شه‌هید قاسملوو له زمانی هاوسه‌ر‌ه‌که‌ی و نیشاندانی وێنه‌ی
جۆراوجۆر
له قۆناغه‌کانی
ژیانیان. رێوره‌سمه‌که
به پرسیار و وه‌لام له لایه‌ن خاتوو قاسملووه‌وه له سه‌عات
3:30
پاشنیوه‌رۆ
کۆتایی
هات.
پارتی ئازادیی کورد‌ستان
کومیته‌ی ئه‌مریکای
24پووشپه‌ڕی
2708
15جولای
2008
American Committee
Kurdistan Freedom Party
Tel: 1-703-286-5389
kfp_usa@yahoo.com
www.pazadik.com
|