په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

نامەیەک کراوە بۆ هەردوو بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری

سلێمانی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 1-3-2008 ی شاری سلێمانی.

 


هەروەکو ئاگادار کراونەتەوە لە لایەن ئامادەکەرانی خۆپیشاندانەکەوە ، ڕۆژی شەممە هەندێک ڕێکخراو هەڵدەستن بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک دژ بە هێرشی ڕژێمی شۆفینی تورکیا بۆ سەر کوردستان ، خۆپیشاندانەکە لە بەردەم زانکۆوە دەستپێدەکات بۆ پارکی ناڵی ، هەرچەندە خۆپیشاندانەکە دژ بە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکی کوردی نییە ، لێ بە پێی زانیاریمان هەموو هەوڵێک خرایە گەڕ بۆ وەرگرتنی ئیجازە وەلێ لە قۆناغی کۆتاییدا وەڵام نەدرانەوە ، ئێمە لێرەوە دوو داواکاری دەخەینە بەردەستان :


- هیچ ڕێگرییەک لە بەردەم ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانە درووست مەکەن.
- پاراستنی ئەمنیەتی خۆپیشاندەران لە ئەستۆی ئێوەو هێزەکانی ئاسایشی کوردستانە .

 


ناوەندی چاک
28-2-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com

 

 

 

___________________________________________________________________________

 

 

 

 

 

 

(هەڵوێستنامەى ناڕەزایى)
کۆمیتەی کفری ناوەندی چاک دژ بە پەلاماری ڕژێمی شۆفینی تورکیا بۆ سەر کوردستان.


''چۆن تازە فەرامۆشى دەکا کوردى عیراقى
زوڵم و ستەمى تورک و جەفا و جەور و نیفاقى
''


جەماوەری کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
جەماوەرى سەر بەرزى کفرى و گەرمیان
ئاشتیخوازان لە هەر کوێیەکى دونیادان

هەرگیز داگیرکەرانی کوردستان چاویان بە خێرى ئەم نەتەوە ستەمدیدەیە هەڵنەهاتووە، بۆیە هەرکاتێک بۆیان دەستى دابێ ویستوویانە لە ناومان بەن و ئەنفالمان بکەن تەنانەت بە چەکی کۆکوژی قەدەغەکراویش بێت . ئەوەتا لە کاتێکدا کە ئاشتى و ئاسایش باڵى بەسەر هەرێمى کوردستاندا کێشاوە ، هێزەکانى دەوڵەتى کەمالى سنوورى پیرۆزى کوردستان دەبەزێنن و بە تۆپ و تانک و زریپۆشەکانیانەوە دەیانەوێ ئەنفالمان بکەنەوە لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراویش سڵ ناکەنەوە .


ئەم سنوور بەزاندنە سەربازییەى لە 21ى ئەم مانگەوە دەوڵەتى تورک بۆسەر خاکى کوردستان دەستى پێکردووە و هێشتا درێژەى پێدەدا، بە قازانجى کەس تەواو نابێت ، بەدەر لە بەرژەوەندییە شۆڤێنییەکانى خۆیان ، بەمەش ڕووى دیموکراسیەت لە وڵاتەکەیاندا شەرمەزار دەکەن و هەروەک بە بەردەوامبوویشن لەسەر ئەو کردەوانەیان، بارى ئاسایشى هەرێم و عیراق و ناوچەکەش بە گشتى بەرەو خراپبوون دەڕوات .
مێژوو ئەوەى سەلماندووە کە کورد هیچ کاتێک و لە هیچ شوێنێکدا لە زەبر و زەنگ نەتۆقیوە و سڵى نەکردۆتەوە، بۆیە دەوڵەتى تورک خەیاڵى خاوە، ئەگەر پێیوابێ بەو شێوەیە چاوترسێنمان بکات، بەڵام ئێمە نەتەوەیەکین هەمیشە ئارەزووى ئاشتیمان بەهێزەترە، تا ئەوەى حەزمان بە شەڕ و کوشتارکارى هەبێ..


بۆیە ئەمڕۆ ئێمە وەک کۆمیتەى کفرى ناوەندى چاک.. لە ئامێزى گەرمیانى سووتماک کراوەوە، هەڵوێستى ناڕەزایى خۆمان لەهەمبەر ئەو داگیرکارییە سەربازییەى تورکیا دەردەبڕین و داواکارین هەرچى زووە قەرەبووى زیان لێکەوتووان بکرێتەوە و ئەو هێزە سەربازییانەش کە هاتوونەتە نێو خاکى کوردستانەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتى خۆیان و دەوڵەتى تورکیش لەوە بەرپرسیار بکرێ، کە لەم هێرشانەیدا چەکگەلێکى قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.
دواجار دەڵێین: ڕێگەى شەڕ و خوێن، هیچ چارەسەرییەکى بۆ کێشەکان نییە و ژیانى مرۆڤانەش لە زەبرو زەنگدا جێگەى نابێتەوە ، دەبێت کێشەی کورد لە باکووری کوردستان بەشێوەی دیالۆگ چارەسەر بکرێت ، ئەنفال و کیمیابارانمان ناوێتەوە .

سەربەخۆیى بۆ کوردستان


کۆمیتەى کفری
ناوەندى چاک

www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
27-2-2008

 

 

___________________________________________________________________________

 

 

 

 

 

 

کوردانی هۆڵەندا ڕۆژی شەممە 1-3 دژ بە تورکیالە شاری دەنهاخ خۆپیشاندان دەکەن.

 


هەرچەندە ئێمە پێشتر ڕامان گەیاندبوو ڕۆژی هەینی 29-2-2008 کاتژمێر 1 ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم باڵوێزخانەی ئامەریکا لە شاری دەنهاخ خۆپیشاندان ساز بکەین ، پێمان باش بوو ئەگەر ژمارەی بەشداربووان کەمتریش بێت لە ڕۆژی دەوامی فەرمیدا ناڕەزایەتییەکە ئەنجامبدەین ، هەروەها باوەڕیشمان وایە تورکەکان لە لوتبەرزیدا وەک جارانی پێشوو وەڵاممان نادەنەوە ، لە سەروی ئەمانەوە لە هەستکرنمان بە بەرژەوەندی گشتی و داواکاری دڵسۆزان بۆ یەکخستنی هەردوو خۆپیشاندانەکەی هۆڵەندا ، بۆیە بڕیارمان دا خۆپیشاندانەکەمان هاوکات بکەین لە گەڵ خۆپیشاندانی ئەوڕێکخراوانەی ڕۆژی شەممە کاتژمێر 1 ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا ئەنجامی دەدەن .


لێرەوە بانگەوازی هەموو لایەک دەکەین لەو خۆپیشاندانە جەماوەرییە بە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ بەشدار بن .

شەممە 1-3-2008
کاتژمێر 1 ی پاشنیوەڕۆ
شوێن : دەنهاخ بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا ، لە سەنتراڵ ستاسیۆنەوە چەند خولەکێک دورە .

 


کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان- کۆمیتەی هۆڵەندا
ناوەندی گەشەپێدانی کەرکووک
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
ناوەندی کوردی لە زوتەرمیر
کۆمەڵێک ڕۆشنبیر لە هۆڵەندا
ناوەندی چاک www.chaknews.com



___________________________________________________________________________

 

 

 


رێپێوانی دژ به ده‌ستدرێژیه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان.

 

 

 

 

جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی وه‌ک ده‌زانرێت ئۆپه‌راسیۆنی ده‌وله‌تی تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ ئامانجی داگیرکردن و زینده‌به‌چاڵکردنی
 سهروهریه به ده‌ستهاتووه‌کانه هه‌ر بویه هه‌ردوو نوسینگه‌ى ناوه‌ندى چاک له سلیمانى و بروژه‌ى به‌مه‌ى به هاوکارى چه‌ندین ریکخراوى جه‌ماوه‌رىی و

مه‌ده‌نى تر بو شه‌رمه‌زارکردنى ده‌ستدریژیه ناره‌واکانى سوباى تورکیا بو سه‌ر هه‌ریمى کوردستان ، روژى شه‌ممه به‌روارى 1 3 2008 رێپیوانیکى هیمنانه له کاتزمیر 30 : 1 ى دواى نیوه‌رو له به‌رده م زانکوى سلیمانى ساز ده‌کات تاوه‌کو بارکى نالى .


به‌شداریکردنتان هه‌لویستیکى نیشتمانیه .


ده‌سته ى ئاماده‌کارى ریبیوان

دژ به ده‌ستدرێژیه‌کانى سوباى تورکیا.
 

 

 

___________________________________________________________________________

 

 

 

 

 

 

 

بانگەوازێک بۆ جەماوەری شاری سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە 1-3
 


جەماوەری ئازادیخوازی شاری سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی
خوێندکاران ، قوتابیان ، ڕۆشنبیران ، نووسەران ،ڕۆژنامەنووسانی تێکۆشەر ، ئازادیخوازان
دایکان و خوشکان
پارت و لایەنە سیاسی و جەماوەرییەکان


ڕژێمی شۆفینی تورکیا لە سیاسەتی نکۆڵیکردن لە بوونی کورد و توانەوەی نەتەوەکەمان لە باکووری نیشتمانەکەمان کوردستان بەردەوامە ، لە مێژووی گەلەکەمان هەموو کات ئێوە لە پێشەوەی بەرخودان و بەرگری بوونە ، داواتان لێدەکەین هەموو بە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ بەشداری لە خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە بۆ ناڕەزایەتی دژ بە پەلامار و داگیرکاری تورکیا بکەن ، با هەموو پێکەوە بانگ بکەین نا بۆ داگیرکاری تورکیا ، بەڵێ بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە باکووری کوردستان ، بەڵێ بۆ دەرچونە دەرەوەی هەموو سوپاو سەربازگەکانی تورکیا لە سەر خاکی باشووری کوردستان .
ڕۆژی شەممە ڕۆژی سەلماندنی یەکڕیزی نەتەوەکەمان و هاوپشتی ئێوەیە لە بزاڤیر ِزگاریخوازی باکووری کوردستان دژ بە داگیرکاری وڵاتەکەمان.
ناوەندی چاک نووسینگەی سلێمانی و پڕۆژەی پەمەیی و کۆمەڵێک لایەن و ناوەند ڕۆژی شەممە 1-3 -2008 لە بەردەم زانکۆی سلێمانیەوە بۆ پارکی ناڵی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ساز دەکەن ، داواتان لێدەکەین هەموو پشکداری لەو خۆپیشاندانە بکەن و پەیوەست بن بە ڕیزەکانیەوە ، با هێزی خۆمان دژ بە داگیرکردنی نیشتمان و پێشێلکردنی سەروەرییەکەی بهێنینە مەیدان ، تەنها ئیرادەی نەتەوەو یەکڕیزی کوردە دەتوانێت خەونی تۆڕانییەکان لە زیندە بەچاڵکردنی ویستەکانمان تێک بشکێنێت .


بژی یەکڕیزی کورد
بژی جەماوەری خۆڕاگری شاری سلێمانی


ناوەندی چاک
28-2-2008
www.chaknews.com
www.chak.be