ناوهندی چاك ناڕهزایی خۆی
دهردهبڕێت
لهسهر ڕاكردنی تاوانبارێكی كیمیابارانی ههڵهبجه
له دهستی ئاسایشی سلێمانیدا.
له كاتێكدا
گهلی كورد و كهسو كاری قورباینان دهمێكه چاوهڕێی ئهو ڕۆژه
دهكهن تاوانبارانی كارهساتی ههڵهبجه دادگایی بكرێن، و له
كاتێكدا خهڵكی شاری ههڵهبجهی شههید له خۆشی دادگاییكردنی عهلی
كیمیاویدا خۆپێشاندانیان دهكرد، دادوهری دادگای تاوانی بهرز له
عێراق موحهمهد ئهلروبهیعی ڕایگهیاند كه تاوانبارێك بهناوی تارق
موحهمهد ڕهمهزان كهله لایهن ئاسایشی شاری سلێمانییهوه
دهستپهسهر بوو له ڕۆژی 25 ی مانگی ئوكتۆبهری ئهم ساڵ ڕایكردوه.
ئهم زانیاریه له نووسراوێكی ئاسایشی گشتی شاری سلێمانییهوه بۆ
دادگای بهغدا نێردراوه. تیایدا ئاسایشی شاری سلێمانی دهڵێت كه
لهبهر ئهوهی تاوانبار تارق محهمهد ڕهمهزان له ڕێگاوه بۆ
خهسهتهخانه ڕایكردوه ئهوان ناتوانن ئامادهیكهن لهبهردهم
دادگاكه. تاوانبار تارق محهمهد ڕهمهزان ئهو فرۆكهوانهیه كه
شاری ههڵهبجهی به چهكی كیمیاوی تۆپ باران كردووه.
ئێمه له
ناوهندی چاك به گومانهوه سهیری ئهم ڕۆداوه دهكهین و به
ههوڵێك دادهنێین بۆ شێواندنی ڕاستیهكان و شاردنهوهی ههندێ
تاوانبار، ئهگینا چۆن تاوانبارێكی ئاوایی له دهستی ئاسایش
ڕادهكات!! ههر بۆیهش داوا له بهرپرسیارانی ههرێمی كوردستان
دهكهین و به تایبهت بهرپرسیارانی شاری سلێمانی و یهكێتی
نیشتیمانی كوردستان ، ئهو تاوانبارانهی تارق محهمهد ڕهمهزانیان
قورتار كردوه ئاشكرا بكهن و تهحویلی دادكا بكهن. ههروهها داوایان
لێ دهكهین ئاشكرا بكهن بۆ تاوهكوو ئێستا ئهو ههواڵهیان
شاردۆتهوه و له ڕاگهیاندندا بلاَونهكراوهتهوه.
هاوكات ئێمه
له ناوهندی چاك داوا له مهحكهمهی بهغدا دهكهین ئهو
تاوانبارانهی تارق محهمهد ڕهمهزانیان ئازاد كردوه له دادگایهكی
ئاشكرادا سزا بدهن.
ههروهها
ناوهندی چاك ڕایدهكهیهنێت كهوا بێ دهنگ نابێت لهو كردهوهیه و
ههموو توانایهك بهكار دێنێت له پێناو ئاشكراكردنی ئهم
كردهوهیهی ئاسایشی شاری سلێمانی.
ناوهندی چاك
www.chaknews.com
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
2008-12-21
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەیاننامەى
کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى "چاک"
بەبۆنەى
دادگایکردنى تاوانبارانى کارەساتى هەڵەبجەوە.
کەسوکارى قوربانیانى هەڵەبجەى خۆشەویت
بریندارە ئازارچەشتەکانى هەڵەبجە
هەڵەبجەییە ئازیزەکانى ئێمە
راى گشتى کوردستان
سڵاوێکى گەرم
ئەمڕۆ ئەورۆژەیە زیاد لە بیست ساڵە چاوەڕوانى دەکەین و بە فرمێسکەوە
لێى دەڕوانین، دادگایکردنى سەرانى تاوانبار و خوێنرێژى بەعس لەسەر
قێزەونترین تاوان "کە هەڵەبجەیە" یەکەمین کارێکە کە دەبوو لەپاش پرۆسەى
ئازادى عێراق لە 2003 وە بکرایە، بەڵام بەداخەوە ئەوە تاهەنوکە
دواکەوتووە، ئێمە وەک ناوەندى هەڵەبجە دژ بەئەنفال و ژینۆسایدکردنى
گەلى کورد "چاک" ئەودەم و ئەوکاتەى لەیەکەمین کەیسێک کە بۆمان دەرکەوت
هەڵەبجە نیەو سەرانى رژێمى لەسەر دادگاى دەکرێت رەخنەى تونمانگرتوو
پێمان وابوو دەبێت سەرکردەکانى کوردیش لەسەر ئەمە هەڵوێستیان هەبێت
بەڵام بەداخەوە ئەوەش زۆر لاواز بوو.
ئێستا 21/12/2008 کە دەبینین تاوانباران لەبەردەم دادگادان خۆشحاڵین و
هەست دەکەین بەمەش کەمێک بارى نائارامى ئێوەى ئازار چەشتەش سوک دەبێت،
هەرلێرەشەوە داوادەکەین تەواوى هەموو ئەو کەسانەى تێوەگلاون لەم تاوانە
لەدەست دادگا قوتاریان نەبێت و لەبەردەمد دادگا رابوەستت، بڕواى
تەواومان هەیە ئەوانەى تاوانەکەیان ئەنجامداوە زۆر لەوەزیاترە کەئێستا
دادگا باگى کردوون، دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق نۆکەسى تاوانبارى
باگى دادگایکردن کردووە کە تەنها پێنجیان گراوە و چواریان هەڵاتوون
ئێمە داوا لە ئەنتەر پوڵ دەکین ئەو چوار تاوانبارنەو تەواوى ئەوانەى
کەوا لەدەرەوەى عێراقن هاوکاربێت بۆ گرتنیان و هێنانەوەیان بۆ بەردەم
یاسا.
جارێکى دى پیرۆزباى خۆمان بۆ ئێوەى دوپات دەکەینەوە و درود و سڵاو
دەنێرین بۆ رۆحى پاکى تەواوى شەهیدانى هەڵەبجە و کوردستان.
سڵاو لە ئیقلیمە و ئیقلیمەیەکان، سڵاو لەکامیلى ئازار چەشتە، سڵاو
لەهەموو ئەوانەى لەبەر کەمتەرخەمى کاربەدەستان پاش کارەساتەکە گیانیان
سپارد، سڵاو بۆ هەموو ئەوانەى بۆهۆى ئازارى برینەکانیانەوە تەمەنێکە
ژیانیان تاڵ بووە.
کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى "چاک"
21/12/2008
www.chak.be
www.chaknews.com
halabja_chak@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
گەرمیانییەکان
داوای دادگایی جاشەکان دەکەن و کەسوکاری قوربانیان ناوێرن سکاڵا تۆمار
بکەن.
بەلاغی کۆتایی کۆنفرانسی دووەمی ڕۆژنامەنووسی
ناوەندی چاک-لقی گەرمیان، سەبارەت بەدادگایی گەیاندی تاوانبارانی
ئەنفال.
ئامادەکردنی ڕاپۆرت : ئیحسان مەلا فوئاد
*
ئەمرۆ پێنج شەممە 18-12-2008ناوەندی چاک نوسینگەى باشووری کوردستان لقی
گەرمیان کۆتایی بەکۆنفرانسی دووەمی رۆژنامەوانی تایبەت بە دادگایی
گەیاندنی تاوانبارانی (جاش و موستەشار) ئەنفال هێنا لە شاری کەلار .
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونى رێزداران کەسوکارى قوربانیانی ئەنفال لەژن
و پیاوو منداڵ و نوێنەرانی لیژنەى داکۆکیکار لەکەسوکارى ئەنفالکراوەکان
و حزب و لایەنە حکومی و سیاسییەکان کۆتایی بە لێدوان و کفتوگۆکانی هێنا.
نوێنەرو ئەندامان لەسەر ئاستی باڵاى حکومی، خاتوو تاڤگە عومەر رەشید
بەرێوەبەری گشتی وەزارەتى مافی مرۆڤ ، کاک عادل حاجی محەمەد ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان، کاک ئاریان رەووف عەزیز بەر ِێوەبەری مافی مرۆڤ
لەگەرمیان، کاک تاریق سدیق عەبدولستار بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و
ئەنفالکراوەکان و نوێنەرى وەزارەت، بەڕێز کوردەوان نەقشبەندی ئەندامی
دادگاى سەربازی کاک موحسن رەشید بەرپرسی لیژنەى کۆمەڵەى داکۆکیکار،
هەموو ئەمانەو تەواوى ئامادەبووان بە ئیمزاو بەدەنگ پشتگیری تەواوى
خۆیان راگەیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگاى باڵاى تاوانەکان و
پەلکێشکردنی تەواوى دەستە رەشەکانى ئەنفالچی و جاش و موستەشارەکان بۆ
بەردەم دادگا.
ئەوەى جێگەى داخ و نیگەرانی بوو، ئێمەى ناوەندی چاک بۆ ماوەى چەند
رۆژێکە سەردانی زۆر لەدادوەرو پارێزەرانمان کردووە ، بەوەى کە پێویستە
لەو کۆنفرانسەدا ئامادەبن، چونکە زیاتر ئەو بابەتە پێویستی بە پر س و
روونکردنەوەى ئەوانە کە چۆن رێنیشاندەرى کەسوکارى ئەنفالەکان بکەن بۆ
بەرزکردنەوەى دەنگ و داوایی یاسایی لەسەر تاوانبارانی ئەنفال و چۆنێتی
گرتنەبەری ئەو رێگەیە، بەڵام بەداخەوە جگە لەکوردەوان نەقشبەندی سوپاسی
دەکەین کەس یاسایی دیکە ئامادە نەبوو.
سەرەتاى کۆنفرانسەکە بەخولەکێک وەستان وەک رێزێکی گەورە بۆ خوێنی
شەهیدان و گیانی ئەنفالکراوەکان دەستی پێکرد، پاشان هەر یەک
لەئەندامانى دەستەى کارگێڕی ناوەندی چاک نووسینگەی باشوور ( ئەحمەد
مەجید ، سەباح عەلی قارەمان ، ئیحسان مەلا فوئاد ) بەخێرهاتنی
میوانەکانیان کردو دەست کرا بە خوێندنەوەى لێدوان و وتاری کۆنفرانسەکە،
دواتر ئامانج و مەبەستی بەستنی ئەو کۆنفرانسە بۆ ئامادەبووان
روونکرایەوە، پاشان لەلایەن کەسوکارى ئەنفالکراوەکان و ئەندام و
بەرپرسانی لیژنەى داکۆکیکار لەکەسوکارى ئەنفالکراوەکان و کەسانی حزبی و
میوانەکان دەستکرا بە کفتوگۆکردن و پرسیارکردن لەکەسانی بەرپرسی حکومەت
و لاى ئەوانیشەوە وەڵام درانەوە.
لەکۆنفرانسەکەدا کەسوکارى ئەنفالکراوەکان داوایان کرد کە حکومەتى هەرێم
لیژنەیەک لە وڵاتانی رۆژئاواو کوردستان و عیراق دروستبکات بۆ
نزیکبوونەوە لەرێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و بوارە مرۆییەکانی تر،
بەمەبەستی بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی گەلی کوردو
باڵبەستکردنی ئەوانەى دەستیان هەبووە لەو کردەوەیەدا کە ئێستا زۆربەیان
لەدەرەوەى عیراق و کوردستانن، هەروەها داوایان کرد وەزارەتى شەهیدان و
ئەنفالکراوەکان و داد نوسینگەى بەرزکردنەوەى داوایی یاسایی کە
لەگەرمیاندا بوونى نییە، بهێنرێتە ناوچەکە، ئۆ ئەوەى بتوانین داوای
یاسایی بەرز بکەینەوە.
تەواوى کەسوکارى ئەنفالکراوەکانی ئامادەبووی کۆنفرانسەکە رەشبینی و
دڵگرانی خۆیان دەربڕی بە لەسێدارە نەدانی عەلی کیمیاوى و هاوەڵە
تاوانبارەکانى لەسەر مەسەلەى ئەنفال، وتیان بەداخەوە حکومەتى هەرێم و
سەرکردە کوردەکان لەحکومەتی عیراق لەو مەسەلەیەدا بێ دەنگیان
هەڵبژاردووە.
سەبارەت بە بەرزکردنەوەى داوای یاسایی لەسەر جاش و موستەشارەکان و
تاوانباران عادل حاجی محەمەد ئەندام پەرلەمان و کوردەوان نەقشبەندى
وتیان پێویستە کەسوکاری قوربانیان خۆیان داوا بەرز بکەنەوە،
لەبەرامبەردا کچێک لەکەسوکارى ئەنفالکراوەکان وتی ئێمە دوو کچ
لەبنەماڵەکدا بەجێماوین و هەموو کەسوکارمان ئەنفالکراوە چۆن بوێرین
بچین داوای یاسای لەو موستەشارانە بەرز بکەینەوە لەکاتێکدا ئەوان هەر
یەکێکیان خاوەنی چەند کۆڕو پاسەوانن، کێ زامنی ژیانمان دەکان؟، هەروەها
وتى بۆچی یەکێتی و پارتی مەعاشیان بۆ جاش و موستەشارەکان بڕیوەتەوەو
دێوەخانانەیان دەدەنێ، ئایا ئەمە سوکایەتیکردن نییە بە کەسوکارو خودی
ئنفالکراوەکان. حسێن تاڵاوی ئەندامی لیژنەى داکۆکیکار وتى: با چیتر
هەردوو حزب و بەرپرسەکانیان موستەشاو جاشەکان نەدەنە پاڵ خۆیان و بڵێن
ئەمە عایدی منەو ئەوە عایدی منە، چیتر دەسەڵاتی کوردی بێ دەنگ نەبێت
لەبەدادگایی گەیاندنی تاوانباراندا، هاوکات وتى داوا دەکەین بابەتى
ئەنفال بخرێتە پرۆسەی خوێندنەوەو راگەیاندنەکانیش گۆشەیەک یان چەند
خولەکێک بۆ مەسەلەى ئەنفال تەرخان بکەن.
عادل حاجی محەمد پەرلەمانتار باسی لەوە کرد کە ئێمە بەدواداچونمان
کردووە لەسەر مەسەلەى 18 ئافرەتە فرۆشراوەکەى ئەنفال بە وڵاتی میسر،
بۆمان دەرکەوت کە ئەوە لەراستییەوە دوورە، ئەوە سیناریۆیەکە هەڵواسراوی
دەزگاى هەواڵگری عیراقی بووە، ئەگینا خەڵکمان ناردووە بۆ میسرو ئەو
شوێنانە بە تایبەت کە گوایە لە مەلهاکاندان، بەڵام هیچ شتێک دەرنەکەوت،
بۆیە بە کەسوکارى ئەنفالکراوەکانی رادەگەیەنین کە ئەو مەسەلەیە دوورە
لەراستییەوە، هەروەها وتى: نزیکەى 105 گۆڕی بەکۆمەڵ لەرومادی و 45
گۆڕیش لەنەجەف هەیە.
لەکۆتایی کۆنفرانسەکەدا ناوەندى چاک جگە لەو داواکارییانەى کە
لەراپۆرتەکەدا خرابووە روو، چەند داواکارییەکی تری راگەیاند :-
- وەک چۆن " حکومەتی دانمارک نزار خەزرەجی " و حکومە ت " وزارەتی داد "
و پەرلەمانی هۆڵەندا بە دەست پێِشخەری پارتى Sp (فرانس ڤان ئەنراتی)یان
دابە دادگاو حوکمدرا " چاک و کۆمیتەی هەڵەبجە " ڕۆڵی باشیان گێڕا " ،
با پەرلەمانی کوردستانیش تاوانبارە کوردەکان (جاش و موستەشارەکان و
ئەوانەى دەستیان هەبووە تێیدا)، کە لەناوخۆی کوردستان دەسۆڕێنەوەو
ژیانیان لەخەڵکی ئاسایی و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان باشترە، چ
زووە پەلکێشی دادگا بکات و ئەگەر تاوانبار بوون لە بەرامبەر
تاوانەکانیان سزایان بدات .
- جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەى کە وەک چۆن گریگۆری سەرۆکی (رێکخراوى
جیهانی جینۆساید ۆچ) بە ناوەندی چاک-ی راگەیاند کە ئەگەر تاوانباران
نەدرێنە دادگاو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکرێت ئەوا هەرگیز ئەنفالکردنی
گەلی کورد بە جینۆساید ناناسرێت، بە هەمان شێوە داوا دەکەین تاوانباران
بدرێنە دادگا، بەمەبەستی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی گەلی
کورد بە گشتی وە ئەنفال بە تایبەتی پێویستە هەموو تاوانکاران بە
بێجیاوازی بدرێنە دادگا ، ناکرێت داوای دادگایی بیانییەکان بکەین
تاوانبارانی کوردیش پاداشت بکرێن .
- داواکارین پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونى تاوانباران و
موستەشارو جاشەکان کە لە1991 دا بەرەی کوردستانی دەریکردووە
هەڵبوەشێنێنێتەوە و کار ئاسانی بۆ کەسوکاری قوربانیان بکات بۆ
تۆمارکردنی سکاڵا .
- داواکارین وەک چۆن تیمێکی گەڕان و تێچوونێکی زۆر بۆ دۆزینەوەى
بارزانییەکان تەرخانکرا کە خۆشەویستی ئێمەن ، هەرواش بۆ دۆزینەوەى
ئەنفالەکان تیمی گەڕان و لایەنى ماددی بۆ دابین بکرێت بە مەبەستی
دۆزینەوەیان، کە کاک عادیل رایگەیاند سەدان گۆڕی بەکۆمەڵ لەباشووری
عیراق هەیە، ئێمە دڵنیاین هەموو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە کوردن و
کەسوکارەکان ئێمەن ، بۆیە خەمساردی نواندنی حکومەتی هەرێم لەم
مەسەلەیەدا بە ئەنفالکردنەوەیەکی تر دەزانین.
ناوەندی چاک رایگەیاند کە لەئاییندەیەکی نزیکدا لیژنەیەک لەئەندامانی
دەستەى کارگێڕی و کەسوکارى ئەنفالکراوەکان و لیژنەى داکۆکیکار
لەئەنفالکراوەکان پێکدەهێنێت بەمەبەستی سەردانیکردنی سەرۆکی هەرێمى
کوردستان و پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کە ئامانج لەو
سەردانە قسەکردن دەبێت لەسەر ئەوەى لەمەودوا دەبێت ئێمەى ئەندامانی
ناوەندی چاک و ئەوانى لایەنى یاسایی و حکومەت بە جیدی کار بۆ بەدادگایی
گەیاندنی جاش و موستەشارو ئەوانەى دەستیان هەبووە لەو تاوانانەدا بکرێت.
لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین کۆنفرانسەکانمان بەردەوام دەبێت ، لە ماوەی
نزیکی داهاتوودا شوێن و کاتی کۆنفرانسی سێیەم ڕادەگەیەنین .
ناوەندی چاک - نوسینگەی باشووری کوردستان-لقی گەرمیان
18-12-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
* ئیحسان مەلا
فوئاد: ئەندامی دەستەى کارگێڕی نوسینگەی
باشووری کوردستان -بەرپرسی راگەیاندنى ناوەندی چاک لقی گەرمیان.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بڕیای
دادگای رواندا له بڕینهوهی سزا بۆ کۆلۆنێل باگۆسۆرا به تاوانی
ژینۆساید ههنگاوێکی گرنگی مێژووییه.
رۆژی پێنچشهمه له 18 ی دیسهمبهری 2008 دا دادگای نێونهتهوهیی
بۆ تاوانهکانی رواندا ICTR که له تهنزانیادایه، بریاری لهسهر
تاوانبارێکی سهرهکی تاوانی ژینۆسایدی رواندا کۆلۆنێل تۆنیستا
باگۆسۆرا دا، له بڕیارهکهدا ناوبراو به تاوانی ژینۆساید تاوانبار
کراوه و سزای زیندانی ههمیشهیی بۆ بڕاوهتهوه.
کۆلۆنێل تۆنیستا باگۆسۆرا که ئێستا تهمهنی 67 ساڵه، ئهفسهرێکی
هوتوه و سهرپهرشتی وهزارهتی بهرگری کردووه له کاتی ئهنجامدانی
تاوانهکهدا. له ساڵی 1994 دا له جێبهجێکردنی تاوانی گهلکوژی دژی
توتسیهکانی رواندا رۆڵی سهرهکی گێڕاوه. شایانی گوتنه له ماوهی
100 رۆژدا زیاتر له 800 ههزار کهس له توتسیهکان له لایهن دهسهڵاتداره
هوتوهکانهوه لهنێوبردران.
باگۆسۆرا له ساڵی 1996 دهستگیرکرا و دادگاییکردنهکهی له ساڵی 2002
دهستیپێکرد. له دادگاییهکهدا بهرهورووی 11 جۆری تاوان کرایهوه
لهوانه گهلکوژی، تاوان دژ به مرۆڤایهتی و تاوانی جهنگ. له
بڕیاری کۆتایی دادگادا باگۆسۆرا به تاوانی گهلکوژی، تاوان دژ به
مرۆڤایهتی و تاوانی جهنگ تاوانبار کراوه.
ناوهندی چاک دهستخۆشی لهم ههنگاوهی دادگای نێونهتهوهیی رواندا
دهکات، پێیوایه ئهمه ههنگاوێکی گرنگه بۆ بهرهورووبوونهوهی
ژینۆساید و پاکتاوکردن، ههروهها پێشگرتن به تاوانی لهم شێوهیه.
ههروهها ناوهندی چاک هیواداره تاوانبارانی دیکه له ههر کوێیهکی
جیهان بن پێویسته بهبێ جیاوازی لهسهر تاوانهکانیان بدرێنه دادگا.
ناوهندی چاک
20-12-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ ڕای گشتى
کوردستان.
دواى بیست ساڵ لەچاوەڕوانى بۆبینى دادگایى کردنى تاونبارانە بەعسیەکان
و وەرگرتنى سزاى عادلانەى خۆیان لەبەرامبەر بەکۆمەڵ کوشتنى خەڵکى
سیڤیلى هەڵبجەى شەهیدان ، ئەمڕۆ لەدواى بیست ساڵ فرمێسک ڕشتن ، لەدواى
بیست ساڵ چاوەڕوانى کردن دەبینین جەلادە خوێن ڕیژەکانى بەعس لەبەردەم
دادگادان و ڕیسوایانە چاوەڕوانى حوکمى عادیلانەى خۆیان دەکەن .
جەماوەرى بەشەرفى کوردستان ، کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان ، ئەگەرچى ئێمە
وەک ( ناوەندى هەڵەبجە دژ بە ئەنفالکردن و ژینۆسایدى گەلى کورد_ چاک )
چاوەڕوان بوین لەدواى کۆتاى پێهاتنى پرۆسەى ئازادى عێراق یەکەمین
دانیشتى دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق لەسەر کەیسیى هەڵەبجەبێت بەڵام
بەداخەوە لەبەر باڵادەستى شیعەکانى عێراق لە دەسەڵاتى عێراقدا و لەبەر
کەمتەرخەم نواندى دەسەڵاتى کوردى لەو پێناوەدا ، هەڵبجە و شەهید کردنى
هەڵەبجە لەلایەن مرۆڤ کوژەکانى بەعسەوە بوە دواهەمین کەیسى لێپرسینەوە
لەتاوانبارەکانى و تائێستاش چوار لەو تاوانبارانە لەدەرەوەى عێراقدان و
تائێستاش دەستگیرنەرکاون و داواکاریمان لەسەر جەم ڕێکخراوە مرۆڤ
دۆستەکان و پۆلیسى نیودەوڵەتى ( ئینەرپۆل ) ئەوەیە کەکاربکەن
بۆدەستگیرکردنى تاونبارن تابۆئەوەى لەبەردەم دادگادا وەک ئەو ( پێنج )
تاوانبارەى تر ئامادەبکرێن و حوکمى خۆیان لەبەرامبەر قیزەونترین
تاوانیاندا وەربگرن .
جەماوەرى بەشەرەفى کوردستان.
تاوانى هەڵبجە تەنها سەرانى بەعس و گەورە جەلادەکانى بەعس
تاوانبارنەبون لە بەرامبەر شەهیدکردنى زیاتر لە پێنج هەزار مرۆڤى
بیتاوندا ، بەڵکو تەواوى ئەو ووڵات و کۆمپانیانەش تاوانبارن کە هاوکارى
بەعسیەکانیان کردوە بۆ شەهید کردنى هەڵەبجەى شەهیدان بەپێدانى ( موشەکى
کیمیاى و فڕۆکە و زانیارى سیخوڕى و یارمەتى لۆجسیتى ) هەربۆیە دەبێت
لەبەرامبەر تاوانەکانیاندا ڕوبەڕوى یاسابکرێنەوە و باجى تاوانەکانیان
بدەن ، هەر لەم ڕۆژە پیرۆزە دا کە تاوانبارە بەعسیەکان لەسەر گەورەترین
تاوانەکانیان بەرامبەر بە گەلى کورد لە قەفەزى تاوانکاریدان ، ئێمە وەک
( ناوەندى چاک _ نوسینگەى باشورى کوردستان ) داواکارین لە هەمو
ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ و تەواوى کوردە نیشتمان پەروەرەکان کە هەوڵبدەن
ڕۆژى ( 21/12 ) بکەنە ڕۆژى داواى گشتى بۆ دادگایکردنى سەرجەم
تاوانکارانى کۆمەڵکوژى هەڵبەبجە بە بێجیاوازى لە ناوخۆى کوردستاندا .
ناوهندی ههڵهبجه
ڕاگـەیاندنى نوسینگەى باشورى کوردستان
|