٥\٦\٢٠١١
پێنجه‌م
فیستیڤاڵی فیلمی کوردی مانچسته‌ر له به‌ریتانیا.
له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی پیشه‌سازی فیلمی کوردی و لێک نزیککردنه‌وه‌ی
تواناکان و پته‌وکردنی پێگه‌ی پیشه‌سازی فیلمی کوردی له جیهانی فیلم
سازیدا، ناوه‌ندی داهێنانی فیلمی کوردی خۆشحاله که له خولی پێنجه‌میدا
فستیڤاڵی فیلمی کوردی مانچسته‌ر ساز بکات، له پێناو پته‌وکردنی پردی
پێکگه‌یشتنی شارستانیه‌ته‌کاندا.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مانچسته‌ر له ساڵی 2005 بۆ یه‌کام جار سازکرا
له سه‌ر ده‌ستی ئالان ئه‌مین و ڕێکخستنی له لایه‌ن ناوه‌ندی
داهێننانی فیلمی کوردیه‌وه، که ساڵ به ساڵ فێستیڤاڵ به مل ملانێیه‌کی
سه‌ختداو به هه‌وڵ و ماندوو بونێکی زۆر توانرا درێژه به ژیانی بدرێت
و که ئه‌م ساڵ مۆمی ته‌مه‌نی پینج ساڵه‌ی دابگیرسێنێ.
بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ فستیڤاڵ کاره‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئاشناکردنی
شارستانیه‌تی کوردی به شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی تر و دروستکردنی
پلاتفۆڕمێک بۆ فیلم سازانی کورد که نمایشی کاره‌کانیانی تیا بکه‌ن.
پێنجه‌م فستیڤاڵی فیلمی کوردی مانچسته‌ر له 25 تا 28 جون 2011 نمایشه‌کانی
ساز ده‌کات له کۆڕنه‌ر هاوس سینه‌ما و زایۆن ئاڕتس سه‌نته‌ر.
له ڕۆژی یه‌که‌می فێستیڤاڵدا به کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیکی کوردی له
لایه‌ن "گروپی موزیکی ئاوازی وون"ه‌وه فێستیڤاڵ کار و چالاکیه‌کانی ده‌ستپێده‌کات،
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا دوو فیلمی بلند نمایش ده‌کرێن ئه‌وانیش فیلمی "شه‌وی
حیساب" له نوسینی به‌ختیار عه‌لی و ده‌رهێنانی حوسێن سیودین، له
زایۆن ئاڕتس سه‌نته‌ر، وه فیلمی "کوڕی بابل" له نوسین و ده‌رهێنانی
محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی له کۆڕنه‌ر هاوس سینه‌ما.
بۆ ڕۆژانی دواتر فیستیڤاڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و کۆمه‌ڵێک فیلمی نایاب
نمایش ده‌کات بۆ بینه‌رانی له‌وانه: فیلمی " شوێنێک بۆ یاری" نوسین و
ده‌رهێنانی شه‌وکه‌ت ئه‌مین، فیلمی "گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان" نوسینی
شێرزاد حه‌سه‌ن و ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی، فیلمی "وێڵکه‌م" له ده‌رهێنانی
فیلیپ لیۆرێت که فیلمێکی فه‌ڕه‌نسی و کوردیه، له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی
په‌نابه‌رانی کورد له فه‌ره‌نسا، له گه‌ڵ چه‌نده‌ها فیلمی بڵند و
کورتی تردا له کۆڕنه‌ر هاوس سینه‌ما....
ئالان ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فێستیڤاڵ به‌م شێوه‌یه دوا: ئه‌م
فێستیڤاڵه ئه‌رک و ماندو بونی ساڵانێکی دورو درێژه و هه‌روا له پڕێک
نه‌بووه به‌م کوڕه‌ی ئێستا که توانیویه‌تی سه‌رنجی باشترین سینه‌مای
شاری مانچسته‌ر بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و باوه‌شی بۆ بکاته‌وه، پێویسته ده‌ستی
پێوه بگیرێت و پشتیوانی بکرێت، تا وه‌ک سه‌کۆیه‌ک شارستانیه‌تی کوردی
لێوه به جیهان بناسێنرێ، بوونی فێستیڤاڵ نیشانه‌ی تامه‌زرۆیی پێشکه‌وتنی
نه‌ته‌وه‌یه بۆ پێشکه‌وتن و دانه‌بڕان له جیهان، پێویسته ئه‌م
کارانه ئاوڕی جدی لێبدرێته‌وه‌و ده‌ستگیرۆیی بکرێت و به‌رده‌وامی پێ
بدرێت.
بۆ زانیاری زیاتر و ده‌ستکه‌وتنی تیکتی فه‌ستیڤاڵ تکایه سه‌ردانی ئه‌م
ماڵپه‌ڕانه بکه‌ن.
www.mkff.net,
www.cornerhouse.org/kurdish-film-festival
له‌م شوێنانه کار و چالاکیه‌کانی فێستیڤاڵ به‌ڕێوه ده‌چن:
ڕۆژی یه‌که‌م 25/6/2011 کاتژمێر 3.30 پاش نیواڕۆ.
کۆنسێرتی گۆرانی و موسیکی کوردی له گه‌ڵ نمایش‌کردنی فیلمی (شه‌وی
حیساب) نوسینی/ به‌ختیار عه‌لی و ده‌رهێنانی/ حوسێن سێودین.
شوێن:
Zion Arts centre، 335 Stretford
Road، Manchester، M15 5ZA، TEL. 0161 226 1912
رۆژی 25 تا 28/6/2011 و ڕۆژانی دوایی نمایشی فیلمه‌کان له کۆڕنه‌ر
هاوس سینه‌ما له سه‌ر ئۆکسفۆرد ڕۆد ڕۆژانه به‌رده‌وامی ئه‌بێت، بۆ ده‌ستکه‌وتنی
تیکت ده‌توانن له سه‌ر ماڵپه‌ڕی سینه‌ماکه به ده‌ستی بێنن یان ڕاسته‌وخۆ
سه‌ردانی سینه‌ماکه بکه‌ن له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه.
Cornerhouse، 70 Oxford Street،
Manchester، M1 5NH، Box Office: 0161 200 1500
Online: Buy tickets on
www.cornerhouse.org/kurdish-film-festival
بۆ زانینی کاتی نمایشی فیلمه‌کان و زانیاری زیاتر تکایه سه‌ردانی
ماڵپه‌ڕی فێستیڤاڵ بکه:
www.mkff.net
پینجه‌م فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مانچسته‌ر سپۆنسه‌ر کراوه له لایه‌ن:
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن، ئه‌نجومه‌نی
فیلمی بریتانیا، ڤیژن+میدیا، کوردسات تی ڤی، کۆمپانیای موفید بۆ
ژمێریاری، قونسوڵیه‌تی عێراقی له مانچسته‌ر و پرۆکام نۆرس.
25-28\6\2011
|