٢٤\٥\٢٠٢٥
په‌نـجه‌نمایـێـك
بۆ ئه‌ده‌بـی سۆمه‌ری.

نەژاد عەزیز سورمێ
پـێش خه‌به‌ر.
(١)
ده‌روازه ئاركیۆلۆژییه‌كان ئه‌وه‌یان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه یه‌كه‌م
نیشته‌جی بوونی ئاده‌مزاد له چه‌رخی به‌ردینی نوێیه‌وه، له بنار و
لووتكه‌ی چیاكانی باكووری ئه‌و شوێنه‌دا بووه، كه له ئاخر و ئۆخری
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ساسانییه‌وه به عێراق ده‌ناسرێ.
ئه‌و ده‌مه ده‌شتاییه‌كانی باشووری عێراق له ژێر ئاودا بوون، بێگومان
هه‌ل و مه‌رج و باری سرووشتی و ئابووریی دامێن و قه‌دی ئه‌و چیایانه
له پێشه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه بوون ئاده‌مزادی ئه‌و چه‌رخه (چاخی به‌ردینی
نوێ )ورده ورده واز له ژیانی ڕاو و كۆكردنه‌وه‌ی بژێوی بێنێ و له
شوێنێك جێ‌نشین بێ و بچێته قۆناغی به‌رهه‌مهێنانی بژێوی و به‌خێو كردنی
ئاژه‌ڵ و له پاشانیش ئه‌و شۆڕشه به‌رپا بكا كه به شۆڕشی كشتوكێڵ
ناسراوه.
تا ئێستاش ( باوه‌كو له شوێنی دیكه‌ش هه‌ندێ مه‌ڵبه‌ندی نیشته‌جێ بوون
هه‌بوو بن، وه‌ك باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و به‌شی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی
میسیۆپۆتامیا ). دۆزراوه‌ی پاشماوه‌ی به‌رهه‌می شارستانیه‌ته‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن گوندی چه‌رموو (٥٠ كم به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی
چه‌مچه‌ماڵ) یه‌كه‌مین گوندی كشتووكێڵی بووه، ئه‌و دۆزراوانه‌یش زۆربه‌یان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ (٧٠٠٠ی پ.ز) كه ده‌كاته زیاتر له ٩٠٠٠ نۆ هه‌زار
ساڵ به‌ر له ئێستا.
(٢)
به دۆزینه‌وه‌ی مه‌عده‌ن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و چه‌رخه‌ی كه به چه‌رخی
به‌ردی- مه‌عده‌نییه‌وه ده‌ناسرێته‌وه، كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی گرنگ
هاتنه ده‌ست كه مژده‌ی شارستانیه‌تێكی كامڵیان ده‌دا، له ئاكامیشدا
و له ئه‌نجامی وه‌ختاوه‌ختی بێ بارانی و چه‌ند ماوه‌یه‌كی وشكان، ئاده‌مزادی
به‌ره‌و خوار، به‌ره‌و ده‌شتاییه به پیته‌كانه‌وه ڕ‌اكێشا كه هه‌موو
هۆیه‌كی ژیانی تێدا بوو، به‌م جۆره سه‌ره‌تای دروست بوونی شار و بڵاو
بوونه‌وه‌ی كشتوكاڵێكی پێشكه‌وتوو به هۆی ئاودان و به‌كارهێنانی ئه‌و
ئامێره نوێیانه‌ی چه‌رخی مه‌عده‌نی هێنایه كایه و به‌ره‌به‌ره‌یش
وای لێهات كامڵتر له ده‌شته به پیته‌كانی باشووری عێراق ده‌ر‌كه‌وت،
ئه‌مه‌ش له سنووری سێ هه‌زار و پێنج سه‌دی پ.ز. كه به چه‌رخی (نیمچه
مێژووییه‌وه-Proto historing) ناسراوه(١).
(٣)
له نیوه‌ی دووه‌می (٣٥٠٠ پ.ز)یش كه نووسین داهێنرا بوو، له هه‌زاری
سێیه‌مدا به‌ره‌و پێشتر چوو، ئه‌وه بوو نووسینی بزماری (Cuneiform)
بوو به هۆی تۆمار كردنی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیان و په‌رستگا و سیسته‌می
حوكم، به تایبه‌تیش له‌و كاته‌دا كه به كاتی ده‌وڵه‌تۆكه‌ی
شار(دویلات المدن)ـه‌وه ناسراوه…
ئه‌و ده‌مه گه‌لێك له‌سه‌ر شانۆی ژیان بوون كه به( سۆمه‌ری) ده‌ناسرێن.
هه‌ر له‌و كاته‌شدا واته سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تۆكه‌ی شار چه‌ند ڕه‌مزی ئه‌فسانه‌یی
په‌یدا بوون، له پێشه‌وه‌ی هه‌موویشیانه‌وه (گه‌لگامش)و پاڵه‌وانی
لافاو (ئۆتۆناپووشتم).
ئه‌م ڕه‌مزانه‌یش (ئه‌گه‌ر بشێ بڵێین) نیشانه‌ی چه‌كه‌ره‌كردنی بیر‌و هه‌ست
كردنی ئاده‌مزاد بوو به ململانێی نێوان مان و نه‌مان.
(٤)
بێگومان سۆمه‌ریه‌كان به بنیاتنه‌ری شارستانیه‌تێكی ڕه‌سه‌ن ده‌ژمێردرێن(٢)
نه‌ك هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌ڵكو له ته‌واوی دونایێدا.
ئینجا به‌رله‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی ئه‌ده‌ب، وا چاكه پێشه‌كیه‌ك له‌باره‌ی
وشه‌ی سۆمه‌ر و نه‌ژادی سۆمه‌ریه‌كان بزانین.
نه‌ژادی سۆمه‌ریه‌كان تا ئێستا به گرفتێكی مێژوویی ماوه‌ته‌وه ئایا
له كوێوه هاتوون و كه‌ی و به گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دونیا
بۆ كام كۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟ دیسان ئه‌م پرسیارانه تا ئێستا به
هۆی دۆزراوه‌كانی به‌رده‌ست ئاركیۆلۆژیست و مێژووناسان نه‌یان توانیوه
به ته‌واوی ده‌ستنیشانی نه‌ژادی سۆمه‌ریه‌كان بكه‌ن. خۆیشی ناوی (سۆمه‌ر)
له تێكسته بزماریه‌كاندا به (Ki-En-Gi)كی-ئێن -گی)یه‌وه هاتووه،
كه (Ki)یش له زمانی سۆمه‌ریدا نیشانه‌یه بۆ شار یا وڵات ، بۆ
نموونه كه ده‌نووسرا (ئوروم كی-Urimki) به‌م جۆره نیشانه‌كه‌ی به
دوادا ده‌هات یا (له‌گه‌شLagashaki) كه ده‌كاته شاری له‌گه‌ش به پێی
ئه‌وه‌ی (Ki) به‌دوادا هاتووه. بڕگه‌ی دووه‌میش كه (En)ـه ، له
زمانی سۆمه‌ریدا به مانانی گه‌وره، مه‌زن یا به عاره‌بی (سید) و به
ئینگلیزیش (Lord) یا (master)ـه بڕگه‌ی (Gi)یش نیشانه‌ی دارودره‌خته،كه
بڕگه‌كان هه‌موو ده‌كاته گه‌وره‌ی وڵاتی (شاری) قامیش، یا (خه‌ڵكی
وڵاتی قامیش)، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو ئه‌و شوێنه ده‌گرێته‌وه سۆمه‌ریه‌كان
بێشكه‌ی یه‌كه‌م شارستانیه‌تیان تیا دانا(٣).
له مه‌سه‌له‌ی ڕه‌گه‌زی سۆمه‌ریه‌كانیش، مێژووناسان گومانیان له‌وه‌دا
نه‌ماوه كه ئه‌م گه‌له هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به سامییه‌كانه‌وه
نییه، به‌ڵام له كوێوه هاتوون و كه‌ی و چۆن و سه‌ر به چ گرووپێكن
وه‌ك نه‌ته‌وه)، ئه‌مه تا ئێستا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه(٤) ، هه‌ر ئه‌وه‌نده
ئاشكرایه گه‌لێك له باشووری عێراق كه سامیش نین ده‌رده‌كه‌ون و
شارستانیه‌تێك بنیات ده‌نێن كار له گه‌لانی دیكه‌ش ده‌كه‌ن.( ئه‌كه‌د)یه‌كانیش
كه ده‌ڵێن سامین ناوی ئه‌م گه‌له‌یان به (شوماریم-Sumerlm) بردووه.
له هه‌موو ئه‌و دیارده شارستانیه‌تیانه‌ش گرنگتر كه سۆمه‌ریه‌كان
دایان هێنا نووسین بوو، ئه‌و نووسینه‌ی به نووسینی بزماری ناسراوه و
نزیكه‌ی به ته‌واوی مه‌ڵبه‌نده شارستانیه‌ته‌كانی ئه‌وسادا بڵاو
ببووه‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵكو هه‌ندێ له زانا ئاركیۆلۆژییه‌كان
وه‌ك (موریMory) به بناغه‌ی گشت نووسینێكی
دونیای داده‌نێن(٥).
ئه‌وه بێجگه له دیارده‌ی دیكه‌ی وه‌ك پیشه‌سازی و بیناسازی و
بازرگانی و هونه‌ر و…تاد كه دۆزراوه ئاركیۆلۆژیه‌كان به‌ڵگه‌ی
بینراون له‌م ڕووه‌وه، به چه‌شنێك یه‌كه‌م بن له بنیاتنانی یه‌كه‌مین
قوتابخانه و یه‌كه‌مین گۆرانیی دڵداری و خۆشه‌ویستی و یه‌كه‌م چه‌كه‌ره‌ی
بیر و یه‌كه‌مین له داهێنانی زمان و نووسین.
ئه‌ده‌بـی سۆمه‌ری.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ری سۆمه‌ریه‌كان ئه‌فسانه‌ئامێز بووه، به‌ڵام
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئه‌ده‌به‌كه‌یان هیچ په‌یوه‌ندی به ژیان و
گوزه‌رانی ڕۆژانه و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ بیری بابه‌تی و مه‌نتیقییه‌وه
نه‌بێ، به‌ڵكو له هه‌موو مه‌یدانێكدا تۆماركراوی ئه‌ده‌بییان هه‌بووه.
بێجگه له‌وه‌ش ئه‌ده‌بـی سۆمه‌ری سیما و ئادگاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه
به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆنترین نه‌بێ له ئه‌ده‌به هه‌ره دێرینه‌كانی
دونیایه و ئه‌ده‌بێكی ڕه‌سه‌نه به‌و مانایه‌ی خۆیان به ده‌ستی خۆیان،
به‌و زمان و خه‌ته‌ی خۆیان دایانهێناوه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش
به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاتی دێرین، به‌ڵكو ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌مه
نزیكه‌كانیش له گۆڕان و ده‌سكاری و شێوانه‌وه به دوور بووه دیسان
ئه‌و ئه‌ده‌به هی داهێنه‌ری سۆمه‌ری خۆیه‌تی(٦) و ئاوێنه‌یه‌كی بێگه‌ردی
سرووشتی ژیانی كـۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی بووه ئه‌م سیما و ئادگاره
تایبه‌ته‌ش ئه‌و ئه‌ده‌به ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه، به‌وه‌ی
بووه به سه‌رچاوه‌ی توێژینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی زۆر لایه‌نی ژیانی
سۆمه‌ریه‌كان خۆیان ، هه‌روه‌ها زانین و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له
گرینگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بیروباوه‌ڕ و بۆچوونیانه‌وه هه‌یه له
به‌رامبه‌ر گه‌لێك دیارده‌ی سرووشتی و دروست بوون و گه‌ردوون و دونیا
و…تاد. هه‌رچه‌نده تێكسته ئه‌ده‌بیه‌كان به به‌رارورد له‌گه‌ڵ
تێكستی دی كه‌من، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی هه‌موو تێدا هاتووه.
جێی باسه دوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئه‌كه‌دی و لێكدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تۆكه‌كانی
شار له لایه‌ن( سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دیی)ـه‌وه، باوه‌كو زمانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت
ئه‌كه‌دی بوو، زمانی ئه‌ده‌بی و هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خوداوه‌ند
و په‌رستگاوه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كان
ده‌خوێندرا سۆمه‌ری بوو، ئێستاش دیقه‌ت ده‌ده‌ین گه‌لێك وشه‌ی سۆمه‌ری
هاتووه‌ته ناو زمانی ئه‌كادیمییه‌وه ته‌نانه‌ت زمانی سۆمه‌ری كاریشی
كردووه‌ته سه‌ر ڕێزمانی ئه‌كه‌دی.(٧)
به‌م جۆره به گوێره‌ی سۆمه‌ریه‌كان ئه‌گه‌رچی زمانه‌كه‌یان نه‌گه‌یشته
پله‌ی ئه‌لفوبێ و به بڕگه‌یی مایه‌وه، به‌ڵام له لایه‌نی ئه‌ده‌به‌وه
ده‌وڵه‌مه‌ند بوو (٨).
بابه‌ته‌كـانی ئه‌ده‌بـی سۆمه‌ری.
ئه‌ده‌بی سۆمه‌ری چ ئه‌وه‌ی به شیعر یا ئه‌وه‌ی به په‌خشان تۆمار
كراوه له ده‌رگای گه‌لێك بابه‌تی داوه كه په‌یوه‌ندی به ژیان و
بۆچوونیانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ نه‌ژادی بوون و گیروگرفته‌كانی
كۆمه‌ڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی تاقه كه‌س به‌رامبه‌ر ئه‌و سیما و ئاكاره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی
په‌یوه‌ندییان به ژیانی ڕۆحییانه‌وه هه‌یه، وه‌كو: مردن و دونیای
پاش مه‌رگ و مه‌سه‌له‌ی نه‌مری و چاكه و خراپه و یا ئه‌وه‌ی كه پێی
ده‌گوترێ عه‌داله‌تی خوایی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ش ده‌توانین له‌م دوو سه‌ره قه‌ڵه‌مه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/شیعر، دووه‌م/په‌خشان.
به گوێره‌ی شیعر ئێمه لێره‌دا باسی چۆنیه‌تی ئادگاره هونه‌ریه‌كانی
ناكه‌ین سه‌باره‌ت به‌و هۆیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێكهاتنی زمانی
سۆمه‌ری خۆیه‌وه هه‌یه. به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌ستنیشانی ئه‌و
داستانه به ناوبانگانه بكه‌ین كه سۆمه‌رییه‌كان به شیعر
نووسیویانه‌ته‌وه له به‌رایی هه‌موو ئه‌و داستانانه‌شه‌وه، داستانی
گه‌لگامش، كه چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی فه‌لسه‌فی تێدایه، له سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه كێشه و ململانێی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به مردن(٩)…
بێجگه له‌و وێنه شیعریانه‌ی ئه‌و داستانه نه‌مره… دا هاتوون به
نموونه با پێكه‌وه سه‌رنجێكی ئه‌م وێنانه بده‌ین كه له داستانه‌كه‌دا
هاتوون، كاتێ گه‌لگامش وه‌ڵامی عه‌شتار ده‌داته‌وه(١٠) كه داوای لێ
ده‌كا بیهێنێ به‌هیوای ئه‌وه‌ی له ده‌رفه‌تێكی تردا بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری:
( گه‌ر بتهێنم چیم پێ ده‌بڕێ؟
تۆ،
تۆ له ئاگردانێك زیاتر نیت
ئاگره‌كه‌ی له سڕه‌دا كوژابێته‌وه
تۆ وه‌ك ده‌رگای بنه‌بانێی،
هیچ بـا و زریانێك ناگێڕێته‌وه…
تۆ كۆشكێكی قاره‌مانی تیا كۆڵ ئه‌ده‌ن
تۆ قیڕی،
ئه‌وه پیس ده‌كه‌ی هه‌ڵتده‌گرێ
تۆ كونده‌یێكی
ئه‌وه‌ی هه‌ڵتده‌گرێ ته‌ڕی ده‌كه‌ی…
تۆ كه‌وشێكی
ئه‌و پێیه ده‌گه‌زی له پێت ده‌كا…)(١١)
ده‌توانین ئه‌و بابه‌تانه‌ی به شیعر تۆمار كراون له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا
كۆیان بكه‌ینه‌وه:
• ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به نه‌ژادی بوونه‌وه هه‌یه، وه‌ك
نه‌ژادی خوداوه‌ند و ئاده‌مزاد…
• داستانی پاڵه‌وانان، وه‌ك داستانی گه‌لگامش.
• ئه‌و چیرۆكانه‌ی په‌یوه‌ندییان به لافاوه‌وه هه‌یه.
• ئه‌و شیعره ئاینیانه‌ی له هه‌ندێ بۆنه‌دا له په‌رستگاكان ده‌خوێندرانه‌وه
وه‌كو په‌رستگای (ئێنلیل-Enlil).
• ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مردن و دونیای خواره‌وه
(Nether world) هه‌یه، وه‌ك ئه‌فسانه‌ی چوونه خواره‌وه‌ی (عه‌شتار).
(nin-an-na).
• شیعری خۆشه‌ویستی و دڵداری و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ژنهێنانی
خواوه‌نده‌وه هه‌یه.
• شیعری لاواندنه‌وه، یا ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ مردن و دونیای خواره‌وه
نووسراون.
بێجگه له چه‌ند بابه‌تی دیكه‌ش كه هه‌ر به شیعر نووسراونه‌ته‌وه،
له‌مانه‌ش هه‌ندێكیان بۆ پیاهه‌ڵدانی خواوه‌ندان گوتراون.
وا له خواره‌وه چه‌ند پارچه شیعرێك به پێی ماوه‌ی ئه‌م وتاره به
نموونه ده‌خه‌ینه ڕوو(١٢)
(١) به‌شێك له ئه‌فسانه‌ی سه‌فه‌ری نینئه‌ننا (عه‌شتار) بۆ دونیای
خواره‌وه…
ئه‌م شیعره داڕێژراوی شاعیرێكی سۆمه‌ریه…
(رسته دووباره كراوه‌كانی لێ لابراوه).
شیعره‌كه درێژه…به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌و ڕاسته‌وه ده‌ست پێی
ده‌كا كه (نه‌نۆشۆبیر)، قاسیدی (نینئه‌ننا) بۆ ڕزگار كردنی ده‌چێته
لای خواوه‌ندان:
…………………
ئێنلیل، ئه‌ی باوك!
مه‌هێڵه كچه‌كه‌ت
حوكمی مردنی له دونیای خواره‌وه‌دا
به‌سه‌ردا بدرێ
مه‌هێڵه ماده‌نه بێ خڵته‌كه‌ت،
تێكه‌ڵ به خۆڵی دونیای خواره‌وه بێ
مه‌هێڵه لازوه‌رده(١٣) گرانبه‌هایه‌كه‌ت بشكێ و
ببێ به به‌ردی ده‌ستی به‌رده‌وانان.
مه‌هێڵه نینئه‌ننای هێشتا كچ
حوكمی مردنی له دونیای خواره‌وه به سه‌ردا بدرێ.
ئه‌گه‌ر ئێنلیل له‌م كاره‌دا لایه‌نگیری نه‌كردی، بچۆره (ئوور)… له
ئووریش، كه له ماڵدا، له وڵات‌دا ده‌چیته ژوور(١٤)
له (ئیكشونوگال)، مه‌زڵی ننا(١٥)…
له پێشیدا بگری و(بڵێ):
ننا، ئه‌ی باوك!
مه‌هێڵه كچه‌كه‌ت…(لێره‌دا پێنج دێر دووباره ده‌بێته‌وه).
ئه‌گه‌ر ننایش له‌م كاره‌دا لایه‌نگیری نه‌كردی، بڕۆ (ئه‌ریدۆ)،
له (ئه‌ریدۆ)ش كه ده‌چێته ماڵی (ئانكی)(١٦) له پێشیدا بگری و بڵێ:
ئانكی ئه‌ی باوك!
مه‌هێڵه كچه‌كه‌ت… (لێره‌دا پێنج دێره‌كه‌ی پێشوو دووباره ده‌بنه‌وه).
ئانكی باوك و گه‌وره‌ی حیكمه‌ت
كه (خۆراكی ژیان) و (ئاوی حه‌یات) ده‌ناسێ
به ڕاستی ژیانم پێ ده‌داته‌وه…تاد (١٧)
(٢)) نموونه له ئه‌ده‌بی لاواندنه‌وه، كه بۆ لاوانه‌وه‌ی شاری (ئوور)
گووتراوه‌كه خوداوه‌ند به جێی دێڵن (دوای ئه‌وه‌ی دێره دووباره‌كراوه‌كانی
لێ لابراوه).
………………
حه‌وشه‌ی مێگه‌لی به‌جێ هێشت،
بۆیه بـا بردی
(گای كێوی)(١٨)
حه‌وشه‌ی مه‌ڕه‌كانی به‌جێ هێشت و بـا بردی.
ئێنلیل حه‌وشه‌ی ڕانی به‌جێ هێشت ئیتر بـا بردی…
………………
له چله‌مین دێردا شیعره‌كه ده‌گاته لاواندنه‌وه‌ی شاری ئور:
( لاوانه‌وه‌ت، به ئێشه، تاڵه
ئه‌ی شاره‌كه
شاری ئووری وێران بوو، لاوانه‌وه‌ی تاڵه، به ئێشه
چه‌ندی لاوانه‌وه به ئێشه‌كه‌ت بمێنێ
گه‌وره‌ی گریاوت ئه‌وه‌نده،
خه‌مبار ده‌بێ…
ئه‌و خواوه‌نده‌ی ماڵی خۆی كاول كرد
له گریان و وه‌خۆڕاهاتندا هاوبه‌شی شاره‌كه‌یه‌تی…تاد(١٩)
(٣) نموونه‌ی شیعری خۆشه‌ویستی وعه‌شق
ئه‌م نموونه‌یه‌ی خواره‌وه پارچه شیعرێكه تایبه‌ت به ئاهه‌نگی
ژنهێنانی خواوه‌ند كه پێی ده‌گوترا (گـیپار). ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش له په‌رستگا،
یا كۆشكی پاشادا ساز ده‌درا، پاشا ده‌وری خواوه‌ندی ده‌دی وكاهنێكیش ده‌وری
نینئه‌ننای ده‌دی. هه‌ردووكیشیان ده‌ڕازێنرانه‌وه و ژوورێكی تایبه‌تیان
له په‌رستگادا بۆ ته‌رخان ده‌كرا، ئینجا بووك به‌م شیعره پێشوازی
زاوای ده‌كرد.
ئه‌م شیعره ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می پاشایه‌كی ئیسن (٢٠١٧ پ.ز):
ئه‌ی ئه‌و زاوایه‌ی دڵم عاشق و سه‌وداسه‌ریه‌تی
به تۆ گه‌یشتن چه‌ند خۆشه،
شیرینه وێنه‌ی هه‌نگوین
به خۆشه‌ویستیت ئه‌سیرت كردم.
خۆزگه ده‌هاتیه ژووری نووستن…
لێمگه‌رێ ڕاتمووسم زاواكه‌م
ماچه‌كانم له هه‌نگوین شیرینترن…
له پێخه‌فی چوونه باڵ یه‌كدا
بمهێڵه چێژ له جوانیت وه‌ربگرم…
هه‌سته ڕابه ئه‌ی زاواكه‌م بۆ ماڵمان
تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه لێی بنوو(٢٠)…
(٤) ئه‌م شیعره‌ی خواره‌وه‌ش نموونه‌ی شیعرێكه له به‌یه‌ك گه‌یشتنی
دوو خواوه‌ندی عاشق ده‌دوێ، زۆربه‌شی به زمانی نینئه‌ننا و دموزی- ته‌موز
ده‌رده‌بڕێ.
له‌م شیعره‌ی خواره‌وه دموزی داوای به یه‌كگه‌یشتنێكی په‌له له‌نینئه‌ننا
(عه‌شتار) ده‌كا.
شیعره‌كه دێره دووباره‌كراوه‌كانی لێ لابراوه:
دوێنێ، كه من،
شاژنی ئاسمان
وه‌ختێ له‌سه‌ر یه‌ك ته‌ل ڕازابوومه‌وه
به خۆم ده‌نازیم…
كاتێ به ته‌نێ كه‌یفم ده‌كرد،
ورشه‌م ده‌دا…
كاتێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی نووری شه‌فه‌ق گۆرانیم ده‌چڕی
كه(كولی-ئاننا-(٢١) هاته لام
كه تاجی سه‌رم (دموزی) پێم گه‌یی
(ئوشم-گال-ئاننا) (٢٢)ده‌ستی تێوه‌رێنام…
لێره‌دا نینئه‌ننا ده‌یه‌وێ له‌به‌ری هه‌ڵبێ و پێی ده‌ڵێ:
ئه‌وه چییه(گای كێوی)! لێم گه‌ڕێ…
ده‌مه‌وێ به‌ره‌و ماڵ ببمه‌وه…
چ به دایكم بڵێم؟
چ بیانوویه‌ك بۆ (ننگاڵی) دایكم بهێنمه‌وه…؟
ده‌موزیش به‌م جۆره وه‌ڵامی ده‌داته‌وه:
ئه‌ی نینئه‌ننا…
ئه‌ی له هه‌موو ژنان ژنتر
فێرت ده‌كه‌م چی بڵێی،
پێی بڵێ،
له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكێكم بۆ مه‌یدانی گشتی شار چووین
به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ ڕامانبوارد و
سترانه‌كی خۆشی بۆ چڕیم
له خۆشیان…خۆم له بیر چوو و
دره‌نگیم لێ داهات(٢٣)
(ئه‌وی به په‌خشانیش نووسرابێته‌وه گه‌لێك بابه‌تی گرتووه‌ته‌وه له‌وانه(
سه‌ره‌رای ئه‌و قانوونانه‌ی كه سۆمه‌ریه‌كان به گه‌لێك له پێش
حامورابییه‌وه دایان ناوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی زانیاری
و ئه‌ده‌بی حیكمه‌ت و په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌ق و چیرۆكی هه‌مه‌جۆری دی.
وا له خواره‌وه نموونه‌ی هه‌ندێ له‌و په‌ند و قسه نه‌سته‌قانه ده‌خه‌ینه
ڕوو به هیوای ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا سه‌ربه‌خۆ باسی دیارده
تۆماركراوه‌كانی شارستانیه‌تیان بكه‌ین:
• (هه‌ر به ته‌نها هه‌ژارانن له وڵاتی سۆمه‌ردا بێده‌نگن.
• (قسه‌ی دایكت وه‌ك فه‌رمانێكی خودایی وه‌رگره).
• (داوای ژیان له (نه‌نگشزیدا)(٢٤) مه‌كه.
• (ماڵ، وه‌ك باڵنده وایه نیشتمانێكی جێگیری نییه).
• (تۆڕم كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆته‌كان مه‌حكه‌من).
• (قازانج بێ ماندوو بوون نابێ).
• (كه هه‌ستی كرد نزیكه مردنه وتی هه‌رچی هه‌مه با بیخۆم،
كه چاكیش بووه‌وه وتی با ده‌ستم بگرم).
• (ده‌شێ براده‌رایه‌تی ڕۆژێ بخایه‌نێ ،كۆیلاییه‌تیش زه‌مانێ).
• (پیاو سێبه‌ری خواوه‌نده، كۆیله‌ش سێبه‌ری پیاوه،
به‌ڵام پاشا وێنه‌ی خواوه‌نده).
• (كه هێوێنی بیره ترش بێ، بیره چۆن شیرین ده‌بێ).
• (دووپشك به مرۆڤێك وه‌ده‌دا چ سوودێكی پێ ده‌گا؟
سیخوڕێكیش مردن بۆكه‌سێ دێنێ چی پێ ده‌بڕێ).
• (گای بێگانان گیای ده‌خوا، هی خاوه‌ن كێڵگه‌ش له برسا مۆڵ ده‌بێ).
• (ئه‌وه‌ی خۆشت ده‌وێ، ده‌بێ به‌رگه‌ی زوڵمیشی بگری).
• (هونه‌ری نووسین باوكی زانایان و دایكی خه‌تیبانه).
• (ژنی ده‌ست بڵاو له ماڵێ‌دا له هه‌موو شه‌یتانان به زیانتره).
دواجار ئه‌وه په‌نجه‌نمایه‌ك بوو بۆ ئه‌ده‌بی سۆمه‌ری، ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ سه‌رچاوه‌ی گه‌لێك داهێنانی نوێیه، پێم وایه به‌قه‌د
ئه‌وه‌ی بابه‌تێك نییه بتوانرێ به ئاسانی كون و كه‌له‌به‌ره شاراوه‌كانی
ده‌ستنیشان بكرێ، به قه‌ده ئه‌وه بابه‌تێكی چه‌شه به‌خشه. هه‌رچی
چۆنێكه ئه‌م سه‌ره‌قه‌ڵه‌مه له مشتی خه‌روار زیاتر نییه.
_________________________________________________
پـه‌راوێـز:
(١) بۆیه پێی ده‌ڵێن چه‌رخی نیمچه مێژوویی،
چونكه ئه‌و ده‌مه نووسین هێشتا له سه‌ره‌تادا بوو و له كاروباری په‌یوه‌ندار
به ژیان به‌كار نه‌هاتبوو.
(٢) شارستانیه‌تی ڕه‌سه‌ن (Original Civilization) واته ئه‌و
شارستانیه‌تیانه‌ی كه له شارستانیه‌تی تره‌وه په‌یدا نه‌بووبن، به‌ڵكو
له كو‌لتووری چه‌رخه‌كانی پێش مێژوو په‌یدا بووبن و نه‌شونمایان كردبێ.
(٣) هه‌ندێ له‌و باوه‌ڕه‌دان كه (سۆمه‌ر) و (كی- ئین- گی) دوو وشه‌ی
دوو شێوه‌ی سۆمه‌ری (ئه‌میكۆ) و (ئه‌میزاڵ) بن كه یه‌ك مانا ببه‌خشن (كه
ئه‌میكۆ)ش زمانی نووسین و (ئه‌میزاڵ)یش شێوه‌ی قسه‌كردن بووه)… هه‌ندێكی
دی (كی-ئین- گی) یان به (وڵاتی خواداوه‌ند ئانگی) وه‌رگێراوه- (بڕوانه:
جۆرج ڕۆ - العراق القدیم- وه‌رگێرانی حسین عه‌لوان حسین-ل٥٨٥).
(٤) ئاركیۆلۆژی كه ده‌كاته زانستی هه‌موو شوێنه‌وارناسی هه‌میشه پشت
به به‌ڵگه‌ی دۆزراوه‌وه ده‌به‌ستێ، له‌م زانسته‌دا هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی
مێژوویی جێگای گومان ده‌بێ به‌و پێیه‌ی ده‌گونجێ دۆزراوه‌ی نوێ
زانیاریه‌كانی پێش خۆی ڕه‌ت بكاته‌وه یا خود زیاتر بیچه‌سپێنێ… بۆ نه‌ژادی
سۆمه‌ریه‌كانیش هه‌ر به‌و ڕه‌نگه، شایه‌د سبه‌ی زانیاری تازه به هۆی
پشكنینی ئاركیۆلۆژی بدۆزێته‌وه.
(٥) بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه (Moory: The Origien of
Civilization-Oxford).
(٦) هه‌رچه‌نده كه‌م وارێك كه‌وتووه ناوی نووسه‌ر یا داهێنه‌ره‌كه‌ی
به سه‌ره‌وه بێ- ته‌نها نووسه‌ره‌كان وه‌ك له تابلۆ قوڕیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ
به ته‌واوی خۆیان به تێكسته ئه‌سڵیه‌كه ده‌به‌سته‌وه.
(٧) هه‌ر بۆ نموونه ده‌بووایه فرمان وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی
زمانه سامییه‌كاندا له پێشه‌وه‌ی ڕسته‌دا بێت، سه‌یر ده‌كه‌ین له
زمانی ئه‌كه‌دیدا (كه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی زمانه سامییه‌كان)
فرمان له كۆتاییدا دێ.
(٨) زۆر تێكستی سۆمه‌ری كه بۆ زمانی ئه‌كه‌دی و شێوه سه‌ره‌كییه‌كانی
بابلی و ئاشووری وه‌رگێڕدراون دۆزراونه‌ته‌وه.
(٩) نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێره ده‌به‌ردایه ئه‌م داستانه (مه‌به‌ستم
داستانی گه‌لگامش)ـه ده‌كاته كوردی دوای ئه‌وه‌ی كه به‌راوردی
تێكسته وه‌رگیڕدراوه‌كان ته‌واو ده‌كا و به تایبه‌تیش تێكسته‌كه‌ی
مامۆستا ته‌ها باقر له‌گه‌ڵ تێكستی چـپایزه‌ر.
(ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه له‌كاتی خۆیدا لێره له په‌راوێزی(٩) نۆیه‌مدا
ئاماژه‌م پێ دابوو ، پاش ماوه‌یه‌ك له وه‌رگێڕانی داستانه‌كه بوومه‌وه
به په‌راوێزنووسی و ڕوونكردنه‌وه‌ی زۆری لایه‌نی داستانه‌كه كه
پشتم به‌ستبوو به كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ( به‌وی من خۆم
شوێنه‌وارناسی)م له زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردبوو ، كه‌م تا كورتێك
شاره‌زاییم له هه‌ڵبژاردنی سه‌رچاوه‌كانه‌وه هه‌بوو .. ، ئه‌و ده‌مه‌ش
چاپكردن ئاسان نه‌بوو ، مایه‌وه تا پاش (ڕاپه‌ڕین)، ڕاستی ئاماده‌م
كردبوو هه‌وڵی چاپكردنی بده‌م ، زۆر له براده‌رانیش سیایی داستانه‌كه‌یان
دیبوو، كه‌چی له پرۆسه‌یه‌كی باوه‌ڕنه‌كرده‌دا ، له شه‌ڕی(قاره‌مانانه)ی
برایاندا كۆمه‌ڵێك له‌و جه‌رده و ڕێـگر و داخ له دڵه جاهیلانه‌ی نه
له مێژوو گه‌یشتوون نه به‌ته‌مان تێی بگه‌ن له به‌ره‌به‌یانێكی
شوومدا (پاڵه‌وان)انه هه‌ڵیان كووتایه سه‌رماڵی دایك و خوشك و برام
له گه‌ڕه‌كی شۆڕش له هه‌ولێر كه ته‌نیا ژن و منداڵی لێ بوون (من ئه‌وسا
به‌هۆی بارودۆخی ماددی ماڵی سه‌ربه‌خۆم نه‌بوو به خێزانه‌وه له خزمه‌ت
دایكمدا بووم) ، كتێبخانه‌كه‌م كه هه‌موو براده‌رانم ئه‌وانه‌ی نمه‌كیان
كردووم ده‌زانن خۆی له زیاتر له هه‌شت هه‌زار٨٠٠٠ كتێب و دیكۆمێنتی
مێژوویی ده‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌سنووس له پێشه‌وه‌یان ئه‌م
داستانی(گه‌لگامش)ـه كه زۆری پێوه ماندوو بوو بووم ، كتێبه‌كان له
بازاڕی هه‌ولێر هه‌رزانفرۆش كرا بوون( به‌وه‌ی هه‌ندێ خزم چه‌ند دانه‌یه‌كیان
بۆ كڕیبوومه‌وه كه ناوی منیان به‌سه‌ره‌وه دیبوو) و ده‌سنووسه‌كانیشم
هه‌مووی تـیاچوون ، زۆر به داخه‌وه‌ش كه‌سێ ، كه‌من زیاتر ڕووم له‌و
براده‌رانه‌یه نان و نمه‌كمان له‌به‌ین بوو ورته‌یان لێوه نه‌هات.
به‌م چه‌شنه داستانی گه‌لگامش ، باسی ڕۆحی به‌فرینی دایكم ناكه‌م كه
پاشان به ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئه‌وه‌ی به پێخواسه‌وه له بازگه به‌ڕێیان
كردبوو و له داخا به گه‌یشتنی به چه‌ند ڕۆژێك گیانی سپارد ، كه‌ل و
په‌لی ماڵێش له‌ولاوه بوه‌ستێ..
(سه‌یرایه‌تی - مفارقة)ـه‌كه له‌وه‌دایه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌رپرسه
گه‌وره‌كانی ئه‌م لا و ئه‌و لا هه‌بوو مڵك و ماڵه‌كانیان وه‌ك گوڵ
پارێزرابوون!!)..
(١٠) سۆمه‌ریه‌كان پێیان گووتوه (نینئه‌ننا) كه به زمانی سۆمه‌ری (شاژنی
ئاسمان) ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌م خوداوه‌نده خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی و شه‌ڕه
له یه‌ك كاتدا و كچی (مانگۆ)ی خواوه‌ندی ئاسمان و (سن)ی خواوه‌ندی
مانگه. ئه‌كه‌دیه‌كان پێیان گوتووه (عه‌شتار).
(١١) باقر، ته‌ها- مقدمه فی ادب العراق القدیم- به‌غدا ١٩٧٦ ل١١١.
(١٢) بێگومان لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه و شیعری سۆمه‌ری به گشتی و
تێگه‌یشتنی دونیای، لێكۆڵینه‌وه و له‌سه‌ر وه‌ستانێكی ده‌وێ كه ده‌شێ
بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بێ ئێمه لێره‌دا هه‌ر بۆ ئاشنا كردنی خوێنه‌ر به‌م
نووسینه كورته ئه‌م نموونانه‌مان هێنانه‌وه، شایه‌د ڕۆژێ به درێژی
بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری.
(١٣) به‌ردێكی به نرخه وه‌ك پیرۆزه وایه له هه‌موو دونیادا ته‌نیا
له (مه‌كسیك)و(ئه‌فغانستان)دا هه‌یه له جیهانی دێریندا بازرگانی
پێوه ده‌كراو
له به‌رامبه‌ر زێڕی بوو.
(١٤) لێره‌دا ماڵ و وڵات، مه‌به‌ستی له په‌رستگایه.
(١٥) ناوی په‌رستگای خواوه‌ندی مانگ(ننار)ـه كه خواوه‌ندی سه‌ره‌كی
شاری(ئوور) بوو.
(١٦) خواوه‌ندی ئاو و خاك و حیكمه‌ته لای سۆمه‌ریه‌كان و مه‌ڵبه‌ندی
په‌رستنیشی شاری (ئه‌ریدۆ) بووه.
(١٧) كرێمر، سموئێل-الواح سومر-وه‌رگێڕانی ته‌ها باقر و د.ئه‌حمه‌د فه‌خری
ل٠٧٢
(١٨) له سیفه‌ته‌كانی دموزی بووه و پێی وه‌سف كراوه.
(١٩) باقر، ته‌ها-مقدمه فی ادب العراق القدیم- به‌غدا-١٩٧٦ ل ٤١٢.
(٢٠) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل ٢٩١.
(٢١) ئه‌مه‌ش خواوه‌ند دموزی پێ وه‌سف كراوه، خۆیشی (Kuli) له زمانی
سۆمه‌ریدا به‌رامبه‌ر (Friend)ی ئینگلیزییه كه ده‌كاته براده‌ر، به‌ڵام
لێره‌دا به مانای (هاوڕێی ئان‌و) هاتووه.
(٢٢) ئوشوم، گاڵ -ئانا، واته (ئه‌ژدیهای ئاسمانی مه‌زن)، كه ئه‌مه‌ش
خواوه‌ند دموزی(ته‌موز) پێ وه‌سف كراوه.
(٢٣) باقر، ته‌ها، مقدمه فی ادب العراق القدیم- ل ١٩٦.
(٢٤) خواوه‌ندی مردنه.
سه‌رچاوه‌كان:
❊ كریمر،صموئیل -من الواح سومر -ترجمه:طه باقر
و د .احمد فخری. مؤسسه فرانكلین.
❊ باقر،طه- مقدمه فی ادب العراق القدیم: بغداد- ١٩٧٦.
❊ رشید، فوزی- السیاسه والدین فی العراق القدیم- بغداد ١٩٨٣.
❊ كریمر،صموئیل -السومریون- ترجمه فیصل الوائلی- وكاله المطبوعات-
الكویت.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|