٦\١\٢٠١٨
پێنجی
یەکی
٢٠١٨.

سەردار رهزا
خەمی غوربەت
چەپکی خۆری ئاسمانی سەوزی ڕاماڵی
دەرگای ئەستێرەی کڵۆمدا
شیوەنی ھەوری ڕاگرت و
نوقمبوونی دەریای ئافاتی واڵا کرد
لە ژووری چۆڵی تەنھایی
نەھەنگ ئاسا بەر بووە وێزەی ئاوەزم
ژاوە ژاوی دۆراندۆرم
تەنھاییە دەمخواتەوە
لە پاکژی ھەستی پڕ ئاگایی تۆیا
لرفەی چەمێ ، شەپۆلی خۆی گوژم دەدا و
تا ببێتە ئاونگرێژێ دابارێتە
سەر دوا گەڵای دارستانێکی سەر سەوزم
خووڕەی چەمێ
ئاوێزانی جۆگەی خوێنمە
لە تەک بەردا
شەپۆل ھەناسەی خۆی دەکوژێ
لە چاوی تۆ
کەمانجەژەن
سروودی کڵافەی بەنی پڕ حەسرەتم
دەژەنێت و لوول لوول دەکا
بە نێو تەونی پەنجەکانتا راکشاوە و
دەستەمۆیە و تێدەکۆشێ
سارا ژەنگی خۆی لێم تەنی
لانەی ھەناسەی ھێمنیم
بووە ماکی ناخی تازەم
قورتاری دەمی گێژەنگم
حاڵگرتوویەکی ترۆپک و
پەستی کۆتەڵڕێژی ژەنگم
ئەستوونی قامەتی نوێیە
پێی بەخشیوم
تووڕەییم گەلێک کۆن بووە و
پەرێشان و خەیاڵبردووی لانەیەکم
تەنھا بە تۆ بارگاویم و
ھەرچەند بگریم
ناگا بە ساتی پاکژیت
جاڕی دەدا شەرابی شەوانی نەنگیم
ھۆ سەلواکەم
دەمی لێو و کەناری زەریای چاوانم
ئەوک ھیشکی پڕ تینوێتین
وەک تەنافێ زۆر بە نەرم و نیانی خۆت ،
شۆڕ بەرەوە
بە سەر پانتایی و بەرینی غوربەتیما
ھێندەیش سۆمام
لە تێڕوانینی ڕێی تۆیا
قوڵپی ھەنسکی گریانە
بزە دەبەخشێتە چرکەی کاتژمێر و
کۆڤانستانم تەڕ دەکا
تۆ دوا میلۆدی ژیانمی
دوا بڕ و گڵڕێژی بە سەر مەینەتیما.
sardarjaff44@yahoo.com
|