١٢\٣\٢٠١٢
پێنج
پارچه هۆنراوه.

حهیات مهجید
کاتێک ون
دەبم.
کاتێک ون دەبم
ھەموو شتەکان وەک خۆیانن
شک نابەم شتێک بگۆرێت
رۆژ ھەروەکو رۆژان ھەڵدێ
زەنگی قوتابخانەکانیش وەک جاران لێدەدرێت..
چەند سەختە ھیچ ناگۆڕێت
نە (زۆربا) تاڵێ
له زوڵفەکەم دەردەهێنێت
لە سەرینەکەی و بۆنی بکات
نە حەبیبە لێوەکانی کاڵ ئەکاتەوە
نە کۆترە کۆچەرییهکان لە گمەگم ئەکەون..
درەختێک لەرەیەک لە خۆی نایهنێت
چەند گەڵایەک بە ماتەمیی ھەڵوەرینێ..
ئاسمان لە ئامێزیدا
رام ناژەنێ
چەند فرمێسکێک بۆ
ونیی جوانێک ھەڵوەرینێ،
تۆش باوانم بۆم مەگەڕێ
کوێ ئەگەرێیت؟
پێم مەڵێ ون!
بۆ نازانی لە ناو
رۆحی تۆدا ون ونم..
غەرق بووم.
وەرە.
وەرە تێرم کە لە
نیگات با رەنگین بم بە
رەنگی تۆ
ئامێزم بۆ بکەرەوە
با قەندی لێوت لە لێومدا بتوێتهوە،
شیرینەکەم .....
بۆ مێژوومان شیرین نەبێت
تەنیا ئەم جارە وەرەوە
ھەموو شەوێک لە ناو دڵم ئەتخەوێنم
پرچم ئەکەم بە جۆلانە
پەنجەکانم ئەکەم بە مۆم
پڕ پڕت ئەکەم لە بۆنی نێرگز و
رێحانە
بە جۆرێک بە خۆت بڵێیت منم
بەختەوەرترین پیاوی ئەم جیھانە.
تۆ
ئەتوانی.
تۆ ئەتوانی زۆر
شتم لێ بسێنیت
ئەتوانیت ھەناسەم بوەستێنیت
نینۆکەکانم ھەڵوەرێنی
ئەتوانیت دڵم لە سینەمدا دەربھێنی
بەڵام ھەرگیز ناتوانیت
ئەو عەشقەی تێیدایەتی بیمرێنیت..
تۆ ئەتوانیت
لە بەھار بێبەشم کەی
نێرگزم لێ بتۆرینیت
بەڵام ھەرگیز ناتوانیت
وەرزەکانم لێ بشێوێنی..
تۆ ئەتوانیت زمانم ببڕیتەوە
وشە وشەم بەسەر یەکدا بشکێنی
بەڵام ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانیت
ئەو ئازادییهی لە قوڕگی
ژنێکدایە بیخنکینیت.
نیشتیمانم.
نیشتمانم بۆ
نەوەکانت بە ھەردوو دەست
بەرد ئەگرنە دڵی شووشەت
دڵی جوانت ئەشکێنن
کەسێک نییه
فرمێسکێکت بۆ بسرێت
نمە بارانی ناسۆریی لە
روخسارت
ئەبارێنن..
خۆزگە نیشتیمانەکەم جارنا جارێک
خۆت بکردایە بە گوڵە گەنم
منیش بە تەوقەی موحیبەت
لە سەر سەرم لە ناو نازی
تاڵ بە تاڵی زوڵفەکەمدا
ئەملاواندی
نەمئەیەشت کەس دەستت بۆ بەرێت
ئەوەی ویستی ئازارت با
با تاڵه تاڵەی زوڵفەکەم دەربھێنێ..
بە گیانی دایکم ئەم پاراستی
نەمئهیەشت ھەرگیز بتگرێنێت
غەرقت بکەن لە ئازار
جاریکی تر فرمێسک لە چاوانت بھێنن.
قۆزاخە.
ھەرچی
رەنگی دونیا
ھەیە
ئەیبێژمەوە
رەنگی خۆم نادۆزمەوە..
ئەوە منم پڕ پڕم لە
رەنگی تۆ
ئەوە تۆی خاڵی لە من
قۆزاخە نەکراوەکەی تەمەنم
بکرێوە.. بکرێوە
بزانم سپێتییت ئەوەندەیە
رەشیی دڵم رابماڵێت.
hayat.qader@gmail.com
|