٥\٥\٢٠١١ کورد و سهدام.
کێ بێ لە ئێمە مانان نەزانی کە سەدام چەند دڕندە و دڵڕەق بوو. چەندهها شار و لادێی خاپوور کرد. چەندهها چەم و بناری دایە بەر گوللەتۆپ. چەندهها ماڵ و منداڵی بێوەری کرد لە کەسوکاری. چەندهها بەندی بێ ناونیشانی دروست کردبوو بۆ سەرگومکردنی ئەوانەی بەرهنگاری دەبوونەوە و ئەوانەی بەرهنگاریشی نەدەبوونەوە. بەڵێ ئەو لە یەک کاردا بەرامبەر هەموو یەکسان بوو چ بەرامبەر کورد یاخود خودی عەرەب یان تورکمان و کلد و ئاشوور ئەویش ئازاردان و چەوسانەوە بوو.
رۆژان هات و رۆژان رۆیشت سەدام بوو بە
حوکمڕانی ئێراق. ئەگەر بێتو هەرکێیەک لە ئێمەمانا ن ئەوەی نەبینیایە بە
چاوی خۆی دەبووایە بمانگوتایە بە گوێرەی ئەو دڵڕەقییەی سەدام هەیبوو
دەبووایە بانگی (محهمهد حدوشی) بکردایە و لە بە پای ئەوەی کاتی خۆی
محهمهد ئەوی سواری کەرە چاکەکە نەکردووە و وای کردووه هیلاک بێ بە
رەچ و رەچەڵەکیدا بچێتە خوارو تۆڵەی ئەو کاتەی لێ بکاتەوە و چەند هیلاک
بووە لە کونی لووتیەوە دەریبکا و بیکا بە پەندی زەمانە.. بەڵام بۆ تاکە
جار سەدام بە پێچەوانەوە رەفتار بکا ئەمجارەیان بەرامبەر ئەو پیاوە زۆر
بە ئەمەکانە رەفتاری کرد بگرە کردی بە دەوڵەمەندترین کەسی ئێراق و
سەروەت و سامانێکی زۆری پێ بەخشی و رێگهی ئەوەی پێ دابوو کە لە چی سات
و وەختیکدا بێ بۆی هەیە چاوی پێ بکەوی تەنات گەر لە کۆبوونەوەی (قیادەی
قوتری)ش بێ..لە یەکی لە چاوپێکەوتنەکانی سەدام لە گەڵ ئەو کەسانەی کە
لە ئێراقەوە بۆ سووریا دەربازیان کرد.. ئەویش یەکی بوو لەوانە بە
ئاشکرا دیار بوو کە (محهمهد) قسەی دەکرد سەدام وسکت دەبوو بە
پێچەوانەی هەموو چاوپێکەوتنەکانی سەدام گەر قسەی بکردایە کەس بۆی نەبوو
بیپچڕێ گەر بەندی جگەریشی بووایە بەڵام سەدام بەرامبەر کردەوە
رابردووەکانی ئەم کە چی بۆ کردووە رادەوەستا. هەر لەو چاوپێکەوتنە
سەدام پێیگوت حموودی وابزانم ئەو جەمەدانییەی دات پێم بۆ شەش رۆژ دەچوو
نەشۆرابێ ئەویش پێیگوت (دە بڵێ شەش مانگ) بە بێ ترس.. بەڵێ هەر ئەو
حەموودیە بوو دەیتوانی خەڵکی لە مردن رزگار بکا بەس بە تەنها
چاوپێکەوتنێکی سەدام لەو کاتەدا بەس بوو بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە..
من ناڵێم کەر و جاشکەکانیان بگرن لە زێڕ لە بەر ئەوەی ئەم دێ ئەو دێیان پێ دەکردن. من نالێم خواردنی ئاژەڵکانیان لە وڵاتانی دەرەوە بۆ بهێنن. من دەلێم باری گوزەرانی خاوەن ئاژەڵەکان چاک بکهن.
من دەڵێم خۆشگوزهرانییان بۆ دابین بکەن. من دەڵێم کارەبای بهردهوامیان ههبێ و با چی تر لە تاریکی نەژێن. من دەڵێم ئەوەندەی ئەو دکتاتۆرە دڵڕەقەشتان لە دەست نایە دوای ئەوەی لە سەر کورسیەکان دانیشتن.
دە چاکهی پێوە بکەن چونکە زەمانە هەر وا بووە و ههر واش دەڕوا ( گەر بۆ پێش خۆت بمابای تۆ پێی نەدەگەیشتی)..
|