په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٥\٢٠١١

کورد و تورکمان.


عارف مەعروف   


هەندێک جار شت هەیە هەرچەند دەتەوی لێی دوور بی بەڵام زمانە هەر رێگای ئەوەت پێ دەگرێ کە دەبێ باسی لێوە بکەی کە باسیشت کرد ئەوە واتای ئەوەیە کە گرانیەکی لە لات درووست کردوە بۆیە تۆی هینایە گۆ، ئەگەر نا بە هیچ شێوەیک باسکردنی نیشانەی ئەوە نییە کە نیین بەڵکو بە پێچەوانەوە باسکردنی نیشانەی ورژاندنە..

جارێکیان وای پیًویست کرد کە لە گەڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کان لە ناو شاری کەرکوکدا کۆ ببینەوە باس لە رەوش بارودۆخی کەرکوک بکەین کە چی بۆ کراوە و چی بۆ نەکراوە لەو دانیشتنە زۆربەی بەر پرسی ڕاگەیاندنەکانی کەرکوکی لێ بوو چی کورد یاخود تورکمان یاخود عەرەب ئیتر کابرای ئەمریکی زۆری بە شان و باڵی راگەیاندنی تورکمانەکانی هەڵدا چی بە ڕاست یاخود هەڵبەستە گرنگ ئەوە بوو ئەو بە شان و باڵیاندا هەڵیدەدا، بە ڕاستیی تووڕەی کردم رووی دەمم لێ کرد و گوتم ئەی کورد ئەویش پێیگوتم بۆچی کورد لە کەرکوکدا هەیە بە وەڵامەکەی هێندەی تر پەست بووم و خۆم پێ نەگیرا ئەوەیش زۆر بە هێمنیی و لە سەرخۆ پێیگوتم هێمن بەرەوە با بە لێدوان کارەکان شی بکەینەوە. ئەوەندە پەستمی کرد هەر خۆی بوتڵێکی ئاوی ساردی دایە دەستمەوە بۆ ئەوەی هیمن ببمەوە و بێمەوە سەر خۆم. بڕێک وەستاوم خۆم بە خۆمم گوت چی تێدایە گەر گوێی لێ بگرم و بزانم دەڵێ چی بۆ ئەوەی لە هەمان ڕێچکەوە لە شەڕا بم نەک ئەو لە کێوێک منیش لە کێوێکی تر، بۆیە پێمگوت باشە تۆ لە سەر چی بنەمایک دەڵێی کورد نییە لە کەرکوک بەس دەمەوی ئەوەندەت پێ بڵێم ئەگەر برا تورکمانەکان ئەوەی تێتان گەیاندوە ئەوا هەڵەیان کردووە و ئەم شارە هەر هی کورد و وهەر بە کوردستانیش دەمێنێتەوە ئیتر ئەوان چۆنی دەڵێن با بۆ خۆیان بڵێن ئەوە هیچ گرنگ نییە بە لامانەوە، پێیگوتم باشە کاکە گیان ئێمە پێش ئەوەی رژیمی ڕابردوو برووخێنین ئەوە راگەیاندنەکانمان رۆڵێکی باڵای هەبوو لە گەیاندی ئەوەی ئەمه‌ریکا دەیوست بە جیهان بڵێ بۆیە ڕاگەیاندن رۆڵی خۆی بینی و دواتر ئێمەی سەرباز و ئەفسەر کەوتینە جەنگەوە کەواتە نیوەی جەنگەکەمان سەرەتا ڕاگەیاندن کردی و سەرکەوتنی بە دیهینا و ئەوجا نیوەکەی تری بە تۆپ و فڕۆکه‌ و و تەقەمەنی هاتە کایەوە .. ئەمە لە لایەکەوە لە لایەکی ترەوە ئەوا بۆ چەند ساڵ دەچی کەرکوک رزگاری بووە ئێوە مەبەستم خەڵکی کەرکوکە خۆتان بەستۆتەوە بە هەرێمی کوردستان و لە سەر بنچینەی ئەوەش هەر چ یارمەتییەک بێ ئەوا ئێمە نەیدەینە کوردەکە چونکە ئەوەمان لە لا دورست بووە کە ئێوە بەو بڕە پارەی دەدرێت بە هەریمەکەتان لە ئەمریکا خۆی دەوڵه‌مەندترن ئەگەر بەراوردەکەمان رێژه‌یی بێ کەچی لە بنەڕەتیشدا وا نییە و ئێوە خۆتانیش قبووڵتانە و ئێمە بڵێن چی؟


با بگەڕێنەوە سەر راگەیاندن کە ئێمەى لە سەر بنچینه‌ی ئەوە کۆبووینەتەوە باشە تاوەکو ئێستا تیپێکی کوردی کەرکوک رووی کردە دەرەوەی وڵات چی شانۆگەری بێ یاخود موسقایی بێ یاخود هەڵپەڕکێ کە ناسنامەی نەتەوەکان لە یەکتر نزیک دەکاتەوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆی بە جیهان بناسێنێ ئێمە چەند داوای تیپ یاخود چالاکی دەکەین ئەوا هەر تیپەکانی هەولێر و سلیمانی و دهوک روومان لێ دەکا تاوەکو ئیستا چالاکییەکی کەرکوکی رووی نەکردوەتە دەرەوەی وڵات ئیتر وڵاتانی تر بە چی بزانن کە لە کەرکوکدا کورد هەیە تەنها بە لێدوانە سیاسیەکان کە خۆت چاک دەزانی وەکو رۆژنامە نووسێک کە خەڵکی چەند بڕوای بە سیاسەت هەیە بگرە هەندێک کەس ئەو ئیشەی سیاسەتی تێکەوێ ئەوا نیوەی بە درۆ دەدا لە قەڵم بەڵێ کاکە گیان لیم مەگەرە گەر بڵێم کورد لە کەرکوکدا نییە ئەگەر بشلێم ئەوا لە سەر بنمای ئەوە پێت دەڵێم کە بۆم روون کردیەوە. باشە تا ئێستا ئێوە لە کەرکوکدا تەلەفزیۆنێکی فەزاییتان نییە کە بێ لە گه‌شتکردن بۆ دەرەوەی وڵات دەنگتان بگەیەنیتە گێتی ئیتر ئێوە چونیی لە کەرکوکدا هەن نازانم؟ هەرچی تورکمانەکانە بە کەمی دانیشتوانیانەوە وەک ئێوە دەڵێن بەڵام توانیویانە خۆیان بسه‌لمێنن و ڕای خەڵکی دەرەوەش بە لای خۆیاندا رابکێشن .ئیتر بۆ لێم دەگری گەر ستایشی کاری ڕاگەیاندیان بکەم و دەستخۆشیان لێ بکەم. کە بەو کەمییه‌ی خۆیانەوە هەر وەک ئێوە دەڵێن هەر لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە توانیان گەورەترین تەلەفزیۆن لە کەرکوکدا دابنێین و دەنگیان لەرێگه‌ی فەزاییەوە بگەیننە هەموو جیهان و کەله‌پووریان بە هەموو جیهان ئاشنا بکەن کەچی ئێوە لەگەڵ ئەو هەموو پارە زۆرییە و لایەنە سیاسیە زۆرییەوە ئەوەتانیش لە دەست نەهات ئیتر بۆ لێم دەگری کە بڵێم بۆچی کورد لە کەرکوکدا هەیە؟

بەڵێ بەرپرسانی کورد ئێوەش هەر بڵێن کوردەکانی کەرکوک و هاوکات خەڵکی هەولێر و سلیمانی بنێرنە دەرەوەی وڵات، بە راستیی ئەوان لە لای خەڵکی دەرەوە ده‌یسلمێنن کە کەرکوکیش کوردی تێدایە(وەی تەواو).. ئێوە گه‌شتێکی قاهیرە بوو ڕاتانگرت.. یەکێک دەڵێ پارەکە زۆرە و یەکێکیترنازانم چی بیانوویەک دەهێنێتەوە کەچی ئەوەی ده‌یگوت پارەکە زۆرە بایی خۆانێکی دەعوه‌ته‌کانی شەوانی نەبوو.. ئێوە خۆتان پێش دوژمنه‌کانمان ناسنامەکانمان دەسڕنەوە ئیتر ئەوان چی بڵێن؟
(بە راستیی کەرکوک کوردستانییه‌ !؟).
 

ماڵپه‌ڕی عارف مه‌عروف

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک