په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٥\٢٠١١

کورد و شیعه‌.


عارف مەعروف    

 

ئێمەی کورد دوای کۆششێکی زۆر توانیمان بگەینە ئەوەی ئێستا تێیداین. مەبەستم ئەو رۆڵە سیاسیەی بە دەستمان هێناوە ،ئەوەش بە قوربانییەکی زۆر بگەرە ئەگەر بێتو هەر نەتەوەیەکی تر بووایە لە بەرەتی ئەو شۆڕشە بێگومان زۆر لەمێژ بوو ورەی بەردابوو بگەرە ئێسک و پروسکیشی نەمابوو نەک باری نەتەوەیەیی.

زۆر لایەنیتر هەیە لە سەدا یەکی ئێمەی تێکۆشانی نەبووە و بگرە وەکو ئێمەش لە سەر تەختی گفتوگۆ دانیشتوون و بگرە لەم سات و وەختەدا قسەی ئەوان زیاتر دەیخوا وەک لە قسە کانی ئێمە. لە گەڵ رێزم بۆ برا شیعەکان من ناڵێم هەموویان لە کاری شۆرشگێڕانە بێ ئەزموونن بەڵکو هەندیکیان نیزامی (تەقییەی) بەکار دەهێنا وه‌ک ئەوەی گەر برادەرەکەت شتێکی لێ هات مەرج نییە تۆش خۆت بخیتە ناوەڕۆکی کارەکەوە ئەمە لە لایەکەوە لە لایەکی ترەوە چیان پێت گوت دەبێ جێبەجێی بکەی چونکە وەختەکە وەختی بەرپەرچدانەوە نییە. میللەتی بەو جۆرە بیر بکاتەوە و دواتر بێتو لە سەر کورسی حکوم بە یەکەوە دابنیشێ و بەرهەڵستکارت بێ لە وەرگرتنی مافەکانت ئەمە چۆن کارێکە و چۆن زیرەکییەکە لە قۆزتنەوەی ده‌رفه‌ت بۆ بەرقەرارکردنی کارەکانی خۆیان. ئینجا بە ناوی ئەوانەوە ئەوانەی بە قازانگی یاپراخ داوه‌ت دەکرین بلۆفی شۆرشگێران و کاری رێکخراوه‌یی نهێنی باس دەکەن کە خۆیان لەو کارە وەکو چۆن گورگ لە خوێنی یوسف بێبه‌رییه‌ ئەوانیش ئاوها لەو کارانە بێبه‌ریین و بگرە بە لاشیدا نەچوون.

خۆ لە ناو شیعه‌کانیشدا هەیە بە ئاشکرا بەرامبەر بە دەوڵەتی فیدراڵیەت دەوەستێ و بە ئاشکراحکومەتی ئێراقی فیدراڵ رەتدەکاتەوە و هیچ کاتێ ئامادە نییە کە بێتو لە ژێر ئەو ناونیشانە لە گەڵتدا کۆبێتەوە و بگرە بە خراپەش لە میدیا و ڕاگەیاندنەکاندا باسی لێوە دەکا کە هەر ئەوەش وای کردووە بەرهەڵستکاری نێودەوڵەتییمان لێ پەیدا بێ و کارەکان بەرەو خراپتر بڕۆن. کەچی ئێمەش خوانیان بۆ دەڕازێنینەوە و داوه‌تی شارە کوردستانییەکانمانیان دەکەین و بە تەنگیانەوە دێن زیاتر لەوەی بە تەنگی کوردێکی کەرکوکییەوە بێین، بۆچی.. نازانم؟ پرسیاریکەوە دەبێ لایەنە پەیوەندارەکان وەڵامیان بۆی هەبێ هەرچەندە خۆشمان وەڵامە سواوەکە دەزانیین و دەزانیین چۆنی هەڵخەڵەتاوین بەو بیرکردنەوانە.

ئەی ئێوە بەرپرسانی کورد، گەر یەکێکی کورد داوای ئەوەتان لێ بکا کە پلەکەی بەرز بکەنەوە لەوانەیە بە گژیدا بچن و وای تێبگەیەنن کە هێشتا ماویه‌تی بۆ ئەوەی بگاتە ئەو پلەیە و لە گەڵ جەنابتاندا لە سەر یەک مێز دابنیشێ بۆ گفتوگۆکردنی باری نەتەوەکەی کەچی خاوەنی شەهید و ئەنفال و کەس کوژراوی کیمیابارنە لەو لاشەوە بە ئاسانی پلەی حێزبێک نەدیو نەناس بەرز دەکەنەوە کە لە سەر یەک مێز دادەنیشن بۆ باسکردنی چاره‌نووسی ئەو کەسانەی دواتان کەوتوون هەر ئەوان خۆیانش رۆژێکیان بیریان نەک لە خزمەتکرنت نەکردووەتەوە بگرە ئێستاشی لە پاڵدا بێ وەک دوژمن تەماشات دەکا. کەچی تۆش رێزی لێ دەگری، بۆ.. نازانیین؟

بەڵێ بەرپرسانی کورد، ئێمەی کورد بەغدا و شارەکانی تری ئەوانمان لێ حەرام کراوە کەچی ئەوان بە ئارەزووی خۆیان لە ناو شارەکانماندا تەراتێن دەکەن و بگرە لە منی بەدبەخت و کڵۆڵ زیاتر رێزی هەیە. بڕوا بکەن ئەوانەی ئەمڕۆ ئێمە پشتیانمان ئەستوور کردووە گەر دەستیان دار بگرێ و ببنە خاوەن هێز ئەو کات ئێمە بە چیلکەش ناکڕن ئەوجا دەبێ بڵێین ئەم نانە بەو ڕۆنە. خۆ رژێمی رابردوو سەربازی هاورده‌ نەدەکرد ئەی هەر ئەو خەڵکە نەبوو کە کردییان بە دکتاتۆر و هەر ئەوانیش نەبوون شار و گوند و بنارەکانمانیان وێران دەکرد. چییە ئەمڕۆ سورەتەکان گۆڕا و ئەوانەی دەیخوێنێتەوە بە ئاوازێکی ترە مەگەر ئەوەت لى بیر چووە کە هەر شیعرێک بە چ ئاوازێک بخوێنرێتەوە ئەوا هەر ئەو واتایە دەدا بە دەستەوە کە نووسراوەتەوە ئیدی ئەوانیش بەو جۆرە نووسراونەتەوە کەڵکی نییە.. چییان لە گەڵدا بکەی هەر یەک حیسابە.. نازانم بەرپرسان خۆتان بە چییەوە ماندوو کردووە، ئاوڕێک لەو میللەتە کڵۆڵە بدەنەوە هەر ئەمانن بە کارتان دێنن نەک بێگانە و دونیا نەدیده‌.
 

ماڵپه‌ڕی عارف مه‌عروف

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک