په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٥\٢٠١١

جارێکیتر کورد و کەرکوک.


عارف مەعروف      

 

کەرکوک هێندەی بە سەر هاتووە بەم گۆشەیەی من و ئاوا بە ئاساnyy کۆتایی نایه‌، گەر بمانەوەێ لە بارەی کەرکوکەوە بدوێین زۆرمان دەوێ بۆ ئەوەی هەقی خۆی بدەینە دەستی و لە پاڵ ئەو هەموو قوربانییە.. بڕوا بکەن بە هیچ شێوەیەک هەقی خۆی نادەینە دەستی، نەء بە هیچ شێوەیەک هەقی خۆی نادەینە دەستی.. لە چی روویەکەوە هەقی خۆی بده‌ینه‌ دەستی ئەگەر ئێستاشی لە پاڵدا بێ بە بیروبۆچوwنی هەفتاکان بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکەی بکەینەوە وەک ئەوەی بە هیچ شێوەیەک ئێمە لەگەڵ رەوەڕەوەی زەمەندا بەرەو پێش نەچووینە و ناشچین.. ئەی ئەوە نییە مادەی سەد و چل کە لە بنەڕەتدا کارەکە تەنیا بە کەرکوکەوە بەندە و لە سەر بنچینه‌ی ئەوەش برادەران دەستیان کردە دەرکردنی گۆڤارێک بەو ناونیشانە و ئێمەش لە لای خۆمانەوە بڕێک دڵمان ئاوی خواردەوە لەوەی کە گۆڤارێکە و چارەسەری کێشەکەمان دەکا بە تەواویی و پێمان خۆش بوو کە هەموو کەین و بەینێکی لە لای خۆمانە وەک ئەوەی خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر و ئەوانەی تێدا کار دەکەن هەر هەموو کەرکوکیین بەڵام بە داخەوە هەموو شتێکی چاکی ئەم شارە دەبێ کۆچ بکا و بچێ لە خزمەتی شارێکیتری کوردستانیی چۆک دادا و خزمەت بکا، بەڵێ هەر هەمان گۆڤار هێندەی نەبرد یەکێکیان کردە سەرنووسەری لەوانەیە لە ئیزگە و تەلەفزێون و رۆژنامەکان نەبێ نەتوانێ بە هیچ شێوەیەک خزمەتی ئەم شارە کڵۆڵە بکا، لەگەڵ رێز و پێزانینی خۆم بەرامبەر ئەو زاتە کە بلیمەتە لە بوارەکەی خۆیدا بەڵام نەدەبوو لە بنەڕەتی کارەکەدا بەو جۆرە بیر بکرێتەوە لەوەی لە دەرەوەی شاری کەرکوک سەرنووسەری بۆ دابین بکرێ.. ئەمە لە لایەک لە لایەکیترەوە هێندەمان گوێ لەو قسە و حیکایەتە بوو خەریکە سوایمان بێتەوە بۆ ئەوەی چمکی ڕاستی لە کارەکاندا بەدی بکەین..

باشە بەرپرسانی کورد کەی بە تەوایی بیر لەوە دەکەنەوە کە کەرکوک کوردستانییە؟؟
کەی ئێوە خۆتان بڕوا بەوە دەهێنن کە ئیتر قسەفرۆشتن بەسە و دەبێ بڕێک بە ساغڵه‌متر بیر لەم شارە بکەینەوە؟؟
کەی بە تەواویی بۆ خەڵکە کڵۆڵەکەی ناو شار و دەوروبەری کار دەکەن تاوەکو ئاستی رۆشنبیریی ئەمانیش بەرەو پلە و پایه‌ی بەرزتر بەرزبێتەوە؟؟
کەی لە بازرگانی وازدەهێنن و بڕێک بۆ عیرفان کار دەکەن؟؟
کەی بە تەواویی لە ناو خەڵکەکە سەقامگیر دەبن و چارەنووسی خۆتان دەبه‌ستن بە چارەنووسی کەرکوکەوە؟؟
خۆ ئەوەتا بە ئاشکرا هاوارمانە و دەڵێین گەر ئەمجارەیان مافمان وەرنەگرین شەڕی مان و نەمان دەکەین.. بەڵام ئایا کاکی بەرپرس تۆیەکی دوورەشار ئەم شەڕەت پێ دەکرێ یاخود شەری پارە باشتر دەزانی وەک لە شەری تفه‌نگ و قەڵەم؟؟

بەڵێ خۆ هەموومان دەزانیین کە کەرکوک خاوەنی یەکەم تیپی شانۆیی کوردستانە و خاوەنی یەکەم تیپی مۆسیقایە لە کوردستان و ئێستاشی لە پاڵدا بێ هەر کەرکوکییەکانن لە شارەکانی تر کارە هونەریی و کارەکانی تر رادەپەڕێنن بەڵام هەروەک دۆخەکە بە بەردەوامیی دەڕوا ئیتر چی هاندەری هەبێ یاخود بە رێگه‌ی رێکەوت بێ دەبێ ئەوەی ئەم شارە دایدەهێنێ بڕوا لە شارێکی تر سەقامگیر بێ بۆ ئەوەی ئافەرین و رێزگرتنەکە بۆ ئەو شارە بێ نەوەک کەرکوکەکە. ئەوانەشی ئێستا دەیکەین و لە بارودۆخە ناسک و دڵ تەزینەکەی کەرکوک کاتێک روو دەکەینە یەکێک لە شارەکانی کوردستان بە چاوی سووکەوە تەماشا دەکرێین.. نموونەی ئەوەش دواین ڤیستڤالی منداڵان لە هەولیر هەر هیچ حیساب بۆ ئەو منداڵانە کەرکوکییانە نەکرا وەک ئەوە وابێ لە هەتیوخانەوە هاتبێتن نەک لە شارێکی کوردستانییەوە، ئەی ئەگەر وانییە ئەوا بۆ چەند ساڵ دەبێ کەرکوک رزگاری بووە تاوەکو ئێستا هێندەی تورکمانەکانمان لە دەست نەهات و نەمانتوانی ئێزگە و تەلەفزێونێکی ئاسمانیی تێدا دابنێین. تەنانەت ئەگەر بە رێژه‌ش وەریبگرین هەر بای ئەوەمان بۆ ده‌بوو کە تەلەفزێونێکی ئاسمانییمان بۆ بکرایەتەوە تاوەکو دەنگمان و ئەوەی خۆمان بە راستمان دەزانی بیگەیەنینە گێتی.. بەڵێ کاتێک دەڵێین بە رێژه‌ ئەوا رێژەی ئەو کوردانە وەربگرین کە لە دەرەوەی شاری کەرکوک دەژێن خۆی دەدا لە سێ ملیون کەس کەچی ئەوان خاوەن پێنج تەلەفزێونی ئاسمانیین یانی باشتر بڵێین هەر شەش سەد هه‌زار کەس تەلەفزێونێکی ئاسمانییان بەر دەکەوێ کەچی ئێمە لە کەرکوک و دەوروبەری نزیکەی دووملیون دەبین و خاوەنی تەلەفزێونێکی ئاسمانیی نیمان..

ئەمەیە کوردستانی کەرکوک وەک باسی لێوە دەکەن؟؟
ئەمەیە بە تەنگەووهاتنتان بۆ کەرکوک وەک لێی دەدوێن؟؟..

ئێمە ئێستاشی لە پاڵدا بێ دەبێ دەنگمان بە فلتەرەکانی لایەنی تردا بڕوا ئەوجا بگاتە گێتی نەوەکا شتێک بکەین لە سەرووی خۆمان ڕێکوپێکتر بێ ئه‌وکات هموو جیهان راستیی لە چەوتی جیابکەنەوە کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا مایەی شکستی ئەو نەفس نزمانەیە کە نایەڵن دەنگمان بگا و بە تاساویی بمێنێتەوە.. لە جیاتی من بن ئێوە چۆنی بیر دەکەنەوە ئەمەش ئەگەر شتێ بدا بە دەستەوە ئەوە تاقە لێکدانه‌وه‌ بۆ ئەو کارە ئەنجام نەدراوە لە ناو کەرکوکدا تەنها دوو بار بە خۆیەوە دەگرێ ئەویش یا ئەوەتا نایانەوێ جارێک دەنگی کەرکوک خەڵکیتری گێتی بێ لە کوردستان گوێی لێ بێ چونکە نیشانەی بێ فریایی و بە تەنگەوەنەهاتنی خۆیان بۆ گێتی روون دەکه‌نه‌وه‌، کەچی ئەمان لە بنەڕەتدا بازرگانی پێوە دەکەن ئەگەر روو بدا ئەوا بازرگانییەکانیان شکست دێنێ و مایە پووچ دەردەچن و یا ئەوەتا ئەوان هەر لە بنەڕەتدا نایانەوێ خەڵکی ئەم شارە شەقاوی پێشکەوتن بهاوێ و بگرە هەر دەیانەوێ بە نۆکەر و خزمەتگوازریی بۆ شارەکانی تر بمێننه‌وە..

بەڵێ بەرپرسانی کورد ئەوانەی دەنگمان پێتان دا بۆ ئەوەی مافەکانمان بە دەست بهێنن نەوەکا لە لاوە بیبەن بە دەمدا ئێمەش مایە پووچ بکەن.. خۆ جارێ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئەگەر ئاژاوەش نەبێ ئەوا خۆیان دروستی دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی پێیان بڵێین کار دەکەن، یانی ده‌تانەوی پێمان بڵێن ئەو ئاژاوەی ناو ئەنجوومەن بۆ ئەوەندە ساڵە نەبڕایەوە و چارەسەر نەکرا ئەی ئەگەر پێتان چارەسەر ناکرێ لەو جێگه‌یه‌ چی دەکەن و بۆ بە زۆر خۆتان بە کورسیەکانەوە لکاندوە؟؟ ئێ چۆڵی کەن بۆ خەڵکی کەرکوک بۆ ئەوەی چارەی بۆ بدۆزنه‌وه‌، بەس دەگەڕێمەوە شیعرەکەی مامۆستای گەورە هێمنتان بۆ دەڵێم:


(بە تۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونی پڕ لە ناسۆرم
دکتۆری زانا خەساری بۆ دەکەی مەرهمی برینێکی تر)
.


بەڵێ بەرپرسانی کورد بە ئێوە چارەسەر ناکرێ برینی پڕ لە ناسۆری کەرکوک خەساری بۆ دەکەن کاتتان و لە پشت کورسی دانیشتنتان!

 

ماڵپه‌ڕی عارف مه‌عروف

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک