٢٤\٣\٢٠١١
کورد و ئێران.
عارف مهعروف
ئێران ئەو وڵاتەی هەموو شتێکی هەیە بەڵام
هاوکات لە هەموو شتێک بێ بەشە، لەوانەیە
هەندێک کەس پێی
خۆش نەبێ کە بە هیچ شێوەیەک باسی لێوە بکەین، ئەو وڵاتەی کە شۆرشی
کوردی تاواندەوە بەس بە تەنها بەرژەوەندیی
خۆی لە سەرووی هەموو کاروبارێکەوە دانا بوو و لەبەر بەرژەوەندیی
خۆی و لە تێڕوانینی وڵاتانی ترەوە ناچار کرا
کە پەنای کورد بدا..
لە بارودۆخێکدا کە دەڵێن( دوژمنی دوژمنەکەم
دۆستە)، بەڵێ لە دوای ئەوەی کە گەلی کورد دژ
بە رژێمی دکتاتۆر دەجەنگا ئەوانیش - مەبەستم
ئێرانه - لە شەرێکی دۆڕاوەوە بەرامبەر
هەمان دکتاتۆر تازە دەرچوبوون بۆیە بە هەر شێوەیەک بێ دەیانەویست تۆڵە
لە دکتاتۆر بکەنەوە ئیتر بە چی شێوەیەک بێ گرنگ نەبوو لە لای ئەوان
گرنگ ئەوە بوو کە دەبێ دکتاتۆر شکست پێ بهێنن بۆیە لە ساڵی نەوەت
و یەک باوهشیان بۆ ئەو کۆچڕەوەی
کورد گرتەوە، لە هەمان بۆچوونەوە
وەک باسمان کرد نەک لەبەر چاوی کورد کە هەندێک
کەس تێگەیشتوون نموونەی ئەوەش زۆرن..
وابزانم خوێنەر دوای ئەو هەموو ساڵە لە کۆچڕەو
ئێستا درکی پێ کردووە، بۆیە من لێرەدا بە
پێویستی نازانم باسەکەمی پێوە درێژ بکەمەوە بەڵام هەر چۆنێ بێ دەبێ
ئاماژە بەوە بکەین کە گۆشەکەمان ئەمجارە لە چیەوە دەدوێ.
لە ساڵی نەوەت و یەک لە
راکردنەکەی کورد و هەڵهاتن لە دەست
رژێمی دکتاتۆری بۆگەن بۆ ئێران من خۆم بە
دوو منداڵەوە ئەو
رێگایەم گرتەبەر.. کە من خۆم لە چاو
کارەساتەکانی ئەو خەڵکە هیچ نەدەهاتە بەرچاو، هەر لە بەر ئەوەی
تڕە فارسییهکم
دەزانی، تەشقەڵەیەکی زۆریان پێ کردم لەوەی
کە تۆ کوردی ئێرانی و دەتەوێ هەڵبێی لە ئێران دەڵێی کوردی ئێراقیم.
هەر چۆنی بێ خۆم رزگار دەکرد بەڵام ئەمانە بەرامبەر ئەو
ئیتلاعاتەی ئێران هیچی نەدەدا بە دەستەوە بۆیە دواجار گیرام لە منداڵ و
خێزانەکەم دوورخرامهوه و بردمیان بۆ ئۆردوگایەکی
تر.. نەخێر بەوەش رازی
نەبوون سواری ئۆتۆ مارسەکان کراین لەگەڵ چەند کەسانێکی تر کە وەک خۆم
فارسیەکەیان لێ ببووه نیقمت نەک
نیعمهت بەرەو ئۆردگایەکی دوور بە
راستی نەمدەزانی کوێیە بەڵام ئەمجارەیان
ئەوەم لە لا ئاشکرا بوو کە ناوچە کوردییەکانی ئێران نییە چونکە
خەڵکەکەی بە زمانێکی تر دەئاخاوتن لەو ئۆردوگایە
فڕێدراین بێ ئەوەی کەس لێمان
بپرسێتەوە. هەموو برادەرەکانمان لەسەر ئەوە رێکهوتین
کە بە شەو و لە دەمەوبەیان هەڵبێین.. خۆ
هەموومان فارسی دەزانین دەچینە لادێیەکانەوە و
لهوێوه دهچینە ئۆردوگاکانی
خۆمان کە ماڵ و منداڵەکانمان لێ بە جێ
هێشتوە، هەر بە هەقیقەت هەمان کارمان ئەنجام دا لەم لادێوە بۆ ئەو لادێ
تا شەش لادێمان کرد و دواتر چووینە سەر شۆسته
گشتییهکە بەڵام هیندەی نەبرد پاسدار گەشتە
سەرمان و پێیانگوتین ئێوە ئێراقین و بە
تایبەت کوردی ئێراقین چی دەکەن لێرە، زۆرم لە لا سەیر بوو ئەمانە
چۆنیان زانی کە ئێمە کوردی ئێراقین مەگەر لە نێوچاوانمان
نووسراوە کە ئێمە کوردی ئێراقین خۆ لە نێوچاوانما
نەنووسراوە؟؟ ئیتر چۆنیان زانی، خۆم پێ نەگیرا و
بووه گرێ لەسهر دڵم..
هەر چۆنی بوو لە پاسدارەکەم پرسی کە ئێوە چۆنتان زانی کە ئێمە کوردی
ئێراقن بۆچی کوردی ئێرانی نەبین؟ یاخود هەر چی نەتەوەیەکی تر کە لە
ئێران دەژیێ ؟ بۆ
بە تایبەت کوردی ئێراقی؟؟
کابرای پاسدار بزەیەکی بۆ کرد و گوتی ئێَمە
بە زەڕەبین تەماشاتانمان دەکرد کە
بەڕێوەبوون هەر کە هاتنە سەر شۆستەکە هاتین بۆ گرتنتان لەبەر ئەوەی
تەنها ئێوە بەو جۆرە رێ دەگرنەبەر،
منیش گوتم مەبەستت لە
رێ گرتنەبەر چییە؟ گوتی
ئێوە کە رێتان دەکرد هەمووتان بە یەکەوە بە
پانیی رێتان دەکرد نەک وەک خەڵکەکەی لای
خۆمان کاتی بە لاڕێیهکدا
رێ دەکەن یەکێکیان دەبێ بە سەرۆکی قافڵەکە
و ئەوانەی تر دوای دەکەون وەک تەزبیحێک بە دوای یەکدا،
بەڵام ئێوە هەمووتان بە پانیی و بە یەکەوە ملی رێتان
گرتبوەبەر کەستان رازی نیین کە یەکێکتان
پێشکهوێ ئەوانەی تر بە دوایەوە بن هەمووتان
دەتانەوێ پێشەوا بن، کەستان قبووڵتان نییە
یەکێک ببێ بە براگەورەتان ئەوانەی تر دوای
کەوێ تەنانەت بۆ ماوەیەکی کاتیش بێ و لە میحنەتێکش رزگارتان کا.
ئێستا زانیت کە چۆنمان زانی ئێوە
ئێراقین و بە تایبەت کوردیش ...
بەڵێ بەرپرسانی کورد و بە تایبەتیش کورد .
ناههقیان نییە گەر بەو جۆرە بەرامبەرمان بیر بکەنەوە..
بەڵێ ئێوەمانان فێری ئەوتانمان کرد کە بە پانیی بڕۆین بیر لەوە
نەکەینەوە کە بۆ کوێً دەڕۆین گرنگ ئەوەیە کە من تۆم قبووڵ نییە ئیتر
هەر کەسێکی تر بێ گرنگ نییە. ئەی ئەوە نیە لە یەک بیر و یەک نەتەوەین
تەنانەت لە زاراوەکانیشدا پێشبڕکێمانە
نەوەکا یەکێکمان پێش ئەوەی ترمان بکەوێ. یەکێک دەڵێ قوتابی و ئەوەی
تریان دەڵێ خوێندکار. یەکێکیان دەڵێ ژنان و
ئەوەی تریان دەڵێ ئافرەتان، ئەمیان دەڵێ لاوان ئەوەی تریان دەڵێ گەنجان
تەنانەت ئەو ئۆتۆمۆبیلەی لە وڵاتێکی تر دروست کرا لە لای ئێمە لە سەر
ناوە سهرهکییهکهی کۆمپانییاکە
رێک نەکهوتین
لایەکمان پێی دەڵێ گامێش
ئەوەی تر پێی دەڵێ
مێشووله، بەڵێ کاکی بەرپرس من ئەو پرسیارەت لێ دەکەم بۆچی؟؟
ماوەی چەندها ساڵە تۆ دوو بەرەکی دروست دەکەی و بە پانیی دەڕۆی
کەچی ئەمڕۆ دەتەوێ بە وتارێکی سیاسی هەمووی
بسڕیتەوە و شتێکی تر بێنیتە جێگایەوە. کاتێک
دەمانەوێ بیرێکی
بۆگەنی دکتاتۆریی رابردوو
چاکبکەینەوە هەر خۆت دەڵێی ماوەی سی و پێنج
ساڵی بۆگەنیی بەم ماوە کەمە چاک نابێتەوە
کەچی لەو لاشەوە دەتەوێ بە یەک وتاری سیاسی ئەو هەموو کاولکاریەی
کردووتە کە لە دەستی خۆتەوە دەرچووە کۆتایی پێ بێ و
میللەتێکی تازە بابەتت بۆ بێتە کایەوە، ئەمە بانێک و دوو هەوا نییە..
ئەمە دووڕوویی نییە لە جۆری بیر کردنەوەت؟
بەڵێ بەرپرسانی کورد، زۆربەی
رەهەندی کورد بۆ دەرەوەی وڵات و خزمەتکردنی
ئایدیۆلۆژیهتی بێگانە
لەبەر پانڕەویەکەی ئێوەمانان بوو لەبەر ئەوە
بوو کە کەستان رازی نیین سەر بۆ
بهرامبهرهکانتان دابنوێنن تاوەکو
به یهکهوه کۆمهڵ بهڕێوه ببهن.
هەموو دامو دەزگا رۆشنبیرییهکان
کە بە ناو لە سێبهری
مهدهنییهت و دوور له دهستی سیاسەت کار دەکەن بەڵام لە
بنەڕەتدا کاکی بەرپرس پێشوەخت
(ۆرک شۆپ)ی ئەوەی
بۆ کردووەتەوە کە چۆن بە پانیی لە هاوشانی رێکخراوە
هاوچەشنەکەی بڕوا نموونەی ئەمهشمان
لە کەرکوکە حەیاتەکەدا زۆرە ئیتر هەر لە
پهیمانگاوە بیگرە تاوەکو دەگاتە ئەوپەڕی
هەموو دامودەزگاکان.
کاتێک یەکێکیان بۆ نموونە
چاپخانەیەک دێنێ کە لە بنەڕەتدا بایی ئەوە
نییە کە کارەکان بە تەواویی ئەنجام
بدا، لە باتی
ئەوەی کە هەر دوو لا کاری
لهسهر بکەن بۆ ئەوەی کارهکه
بەرەو چاکتر بڕوا و بەرهەمی زیاتر بێ کەچی
ئەو لاکەی تری لە رقی ئەمیان دەچێ چاپخانەیەک لەو خراپتر دێنێ بەس بە
تەنها بۆ ئەوەی بڵێین کە ئەمەش چاپخانەی لای فڵانییە،
بەم جۆرە میللەت لە ئەنجامی کاری هەردوو چاپخانەکە بێ بەشە و بە ناویش
خاوەنی دوو چاپخانەین بێ ئەوەی لە راستییدا
خاوەنی نیو چاپخانەش بین. ئەی ئیتر
ناههقمانه لەم پان رۆیشتنە
رەو بکەین و بچین
لە جێگایەکی تر و یەکێکی تر بهڕێوهمان ببا.
|