٧\٤\٢٠١١
کورد و کورد.

عارف مەعروف
زۆر جار کە بابەت دەنووسی دەبێ بە خۆتدا بچیتەوە بۆ ئەوەی بە لایەنی
کەمەوە پشوویەکی هزری بە خۆت بدەی و بزانی بابەتەکان چۆن هەڵبژێری
تاوەکو بە جۆرێکی تەواو ئەوەی دەتەوێ بیپێکی، هەر بۆیە ئەمجارەیان هەر
وەک ناوبڕێک دەمەوێ بەراوردەکەمان لە نێوان کورد و کوردی خۆمان بێ،
چونکە هەر چۆنێ بێ خۆشمان بایی ئەوەمان تێدایە کە هزر و بیرکردنەوەمان
بەرەو تۆکمەتر و پتەوتر بەرێ. ئەوەی منی راگرت ئەمجارەیان دوو بابەت
بوو کە هەر یەک لەوانە بە جۆرێک دەڕوانێتە جۆرە گیرۆدەیەکی ژیان کە
جێگهی خۆیەتی بە تەواویی بە کوردی خۆمان بەراوردی بکەین ئەویش خۆزگهی
دەرویشێک لە دەروێشهکانی شێخ عهبدولکهریمی کەسنهزان و بۆچوونەکانی
مام هەژار کە سی و دوو ساڵ لەمەوبەر چۆنی دەڕوانیە گەلی کورد.
ماڵی ناسیاوێکم بەرامبەر بە تەکیەکەی شێخ عهبدولکهریمی کەسنهزان
بوو، هەر لەبەر ئەوەی پشتی لە رۆژ بوو ئیتر لە دوای کاتژمێر یازدهی
نیوەڕۆ بە دواوە بەرهەیوانەکە سێبەریکی چاکی لێ دروست دەبوو زۆربەی
دەروێشهکان دەهاتن و لەوێ لەبەر فێنکیی دادەنیشتن، وای لێ هات لەگەڵ
یەکێک لە دەروێشەکان بووین بە برادەر زۆر جار باسی خۆێ بۆ دەکردم بەڵام
ئەوەی منی راگرت ئەو رۆژە بوو کە مام دەروێش بە کەساسیەکەوو گوتی:
(کورە بە خوا ئەم شێخەی ئێمەش سەیرە، بیست ساڵە من خزمەتی دەکەم هەر
هام وە بەردەم کونای لووتیەوە بۆ هەموو جێگهیەک هام وەلیا بێژم چی لیل
خەلیفە ( ) شێخ داوای چی دەکا هیشتا تەواوی نەکردە خەلیفە ئەیداتێ.. رێ
نادا رۆژێک وەدڵ من تشتەکە بدەمە دەس شێخەوە ئەی قوڕ کوێ بکەم وە
سەرا).
ئەی ئێوە بەرپرسانی کورد بیست و چوار سەعات لە تەکیەی شێخ لە بەغدادا
لێی پاڵ کەوتوون چەندێک خزمەتی شێختان کرد بە نیازی ئەوەی بتانکا بە
خەلیفە بەڵام شێخی بەغدا بە ئێوەی رەوا نەبینی و یەکیتری کرده خەلیفەی
خۆی چونکە ئەم خەلیفەیەی ئەو شێخەی بەغدا هیشتا قەسەکانی تەواو
نەکردبوو ئەو تێدهگەیشت و بۆێ ئامادە دەکرد.. نەک وەک دەروێشییهکهی
ئێوە چەند ساڵە ئێستاشی لە پاڵدا بێ هەر دەروێشی تەریقهتی
خۆبردنەپێشەوەن بێ ئەوەی هیچتان پێ بکرێ.. کەچی میللەتیش چاوی بڕیوەتە
دەستی ئێوە لەوەی موویەک لە بەرازێک بکەنەوە کەچی بەرازەکە حاڵی حازر
بریندارە ئێوەمانان بوونەتە برینپێچی و نەوەکا برینەکەی ببێتە گانگرین،
واتا ئێوەمانان - مەبەستم ئەوانەی له بەغدا بوو - لە کاتی نووسینەوەی
دەستووردا نەدەکرا ئەوەتان بنووسیایەتەوە - بە تایبەتی دەربارەی مادەی
سەد و چلی دەستوور کە ئەمڕۆ گەلی کوردمان بە دەستیەوە دەناڵینێ - که
لە کاتی بەرجەستەنەکردنی ئەو مادەیە لە لایەن حکومەتی ناوهندیی
بەغداوە ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرجەستەی دەکا. یاخود لە شێخ
دەترسان لە لێسانەوەی پاشماوەکەتانیش بکا.
بە هەر حاڵ با بێینە سەر بۆچوونەکەی مام
هەژاریش کە ئەویش بەرامبەر ئەم گەلە چۆن بیری دەکردەوە؛ کۆمەڵێک
مامۆستای خەڵکی کەرکوک سەردانی مام هەژاریان کرد، بە راستی مام هەژار
زۆری پێخۆش بوو کەوا ئەو چەند مامۆستایە و لە کاتی شۆرشدا سەردانیان
کرد، دوای بەخێرهاتن لە لایەن مام هەژارەوە، مامۆستاکان داوایان لێکرد
کە بۆیان بدوێ بێگومان لێدوانی ئەو کاتەی شۆرشیش هیچی لە لێدوانەکانی
ئێستا کەمتر نەبووە.. هەر باس باسی ئەم کوردە حەیاتە بووە و ئەگەر کار
وا بڕوا ئەوا بۆ چەند پشتی تریش هەر هەمان باس دەبێ، مامۆستا هەژاریش
بەم جۆرە بۆیان دوا: (لە یەکێک لە لادێیهکانی ئەو ناوچەی موکریانە
ئاغایەکی لاو دەبێ ناوی ئاغا سیروان بووە.. ئەو ئاغا سیروانە
خزمەتکارێکی هەبوو لەمێژ بوو خزمەتی باوباپیری ئەم ئاغایەی کردبوو بگرە
ئاغا سیروان هێندەی لە کۆشی ئەودا گەوەرە بوو و دونیای ناسی بوو، باوکی
هێندە سۆزی نەدابووپێی، جا ئاغا سیروان یەکەم لەبەر دڵسۆزیی ئەو
خزمەتکارە و دووەم لەبەر پیربوونی و بەساڵداچوونی، پێیگوت تۆ گەر
میوانمان نەبوو لەگەڵ من لە دیوەخان نان بخۆ.. چیتر نابێ لەگەڵ
خزمەتکارەکانی تر نان بخۆێ، جارێک و دوو جار و سێ جار نەخێر مامەی
خزمەتکار رۆژێکێان تەقی کرد لە دڵی و بە ئاغا سیروانی گوت: ئاغا گیان
بە غولامت بم هیزەیەکی رۆنم هەیە بۆت دێنم بەس لە پاشماوە خواردنم
مەکە)... هەموو سەریان سوڕما که مام هەژار مەبەستی لەو قسەیە چییە؟؟
پێیانگوت مام هەژار روونی کەوە ئەویش گوتی: (چەندی سەیری کورد دەکەم
هەر وەک ئەو نۆکەرە دێتە پێش چاوم).
تەماشاکەن بەرپرسانی کورد.. گوایە ئێستا ئێوە قوسوورتان کردوە.. ئەوکات
ئەو نۆکەرە هیزەیەکی رۆنی دا ئێوە ئێستا هەموو نەوتی کەرکوک دەدەن بەس
لە کاسەلێسانەوە و خواردنی پاشماوەتان نەکەن.
بەڵێ ئەو ئاغایە دەیویست بڕێک لە ئاستی مەعنەوی ئەو خزمەتکارە
بەرزکاتەوە بەوەی لە پاداشتی خزمەتکردنەکەیدا لە ریزی خۆی رایگرێ هەرچی
ئەو بوو هەر چاو لە پاشماوەی خواردنەکە بوو.. وەکو ئێستای خۆتان هەموو
گێتی لە پاڵمان کار دەکەن بۆ ئەوەی ببین بە شت لە ناو ئەم کۆمەڵگهی
نیودەوڵەتیە.. کەچی ئێوە تا ئێستا هەر چاوتان لە پاشماوە خۆاردنەکەی
بەغدایە و ئێستاشی لە پاڵدا بێ بەو بایە دەژین کە لە لای بەغداوە دێ.
چیتان دەوێ لەوە زیاتر.. شۆڕش و هەموو جەماوەر لە گەڵتاندا بوو و
ئامادەن نەک جارێک سەد جار شەری مان و نەمان بکەن و بگرە ئێستا زۆربەی
وڵاتانی جیهانیش هاودەنگتانن.. ئیتر ئەم خۆ بەستنەوەیە بە بەغداوە
چییە؟؟ یاخود هێشتا گیرفانەکان زۆری ماوە بۆ پڕ بوون و لە بەغدا نەبێ
پرَ نابێ؟؟
له راستییدا راست دەکەی مام هەژار ئێستاشی لە پاڵدا بێ دەبێ چەند
نەوەی تر و جۆری تری ئاغاکان گەورە بکەین و خۆشمان هەر بە نۆکەریی
بمێنینەوە.
arifmaruf2007@yahoo.com
|