٧\٤\٢٠١١ کورد و یۆنان.
یۆنان ئەو ووڵاتەی هیندەی پێی کوردی پێ ئاشنا و پێ شارەزا بوو هیچی تری لە ئێمەی کوردەواری پێ ئاشنا نەبوو وەک لە داب و نەریت یاخود رۆشنبیری یاخود هەرچیەکی تربێ لەوەی کورد شانازیی پێوە بکا لە ناو وڵاتانی جیهاندا چونکە هەر خەریکی ئەوە بووینە ئاژاوە بۆ خۆمان دروست کەین نەپرژاوینتە سەر خۆمان کە بتوانین پێش ئەوەی هاووڵاتیمان روو لە جێگایەک بکا ئێمە وەکو قهواره شتێکمان لە وڵاتە بۆ هاووڵاتیەکانی خۆمان کردبێ دواتر هاوڵاتەکانمان بە چاوی رێزەوە لە ووڵاتە تەماشا بکرین چی بەرینە وڵاتەکانی تر؟ شەڕی براکوژیی کە لە ژێر فشاری نیودەوڵەییدا کۆتایی پێ هات نەک رێکەوتنی سەرکردە سیاسیەکانمان، هەر ئەوەش وای کرد کە زۆربەی رۆڵەکانمان بەو وڵاتانەی هاوشێوەی یۆنان ئاشنا بن، ئێمە تاوەکو ئێستاش هاوڵاتی پێش قهواره ووڵاتەکان دەناسێ و دواتر بە دەوڵەتی دەناسێنن، نەک بە پێچەوانەوە کە وڵات دەبێ پردی سەرەکی دروست بکا دواتر هاوڵاتی لەسەر ئەو بنهمای پردە ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری یاخود سیاسی یاخود گەشتیاریی و هەر چیەکی تر بێ بجووڵێتەوە یاخود هەنگاو بنێ، هەر بۆیە یۆنانیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە مرۆڤە کوردەکان بە وڵاتیان ناساند نەک لایەنە ئیداری و سیلسیەکانی کورد بۆ خزمەتکردنی گەڵ ئەو پردە لەگەڵ یۆناندا بکاتەوە.
یۆنان وەکو وڵاتێک زۆری خزمەتی نەوەی کوردی کرد بەڵام ئێستاشی لە پاڵدا بێ تەنانەت لە دوای پرۆسەی ئازادیش نەماتوانی باجی ئەو میللەتە بدەینەوە وەکو پێویست لەوەی زۆربەی ڕۆڵەکانمانی لە چنگی حکومەتی تورکیا لە لایەکەوە وەک ئەوەی راکردە بوون و هەرچۆنی بوایە دەیانویست خۆیان رزگار کەن.. چونکە ئەو وڵاتەش هەر وەک رژێمه ڕابردووەکەی خۆمان هیندەی خۆشی بە کورد نەدەهات تاوەکو پاڵپشتیان بێ و لەو میحنەتە مۆڵگایان بۆ دابین بکا و لە لایەکی ترەوە و رژیمی ڕابردوو کە بە هەر شێوەیەک بوایە ئەو تەنها ئەوەندی دەزانی کە کورد ڕاو بنێ بۆیە لە هەر کوێیەکی ئەم ووڵاتەوە بوایە ئەوا بەرەو یۆنان بە دزییەوە دەڕۆیشتن و لە کاتێکدا زۆربەی کوردەکانمان لە بەر بێ پارەیی ئەو وڵاتە ببووە مۆڵگای ئازادکردن و پەڕانەوە بەرەوە وڵاتی خەونەکان بە گوێرەی ئەو کەسانەی وڵاتی دایکیان بەجێدەهێشت بەرەو هەندەران کۆچیان دەکرد..
ئەو یۆنانیانە هێندەیان وڵاتەکەی خۆیان خۆشدەویست ئێمەیان سەرسام کردبوو مەگەر ئەوان وەکو ئێمەش ووڵاتیان نییە؟ ئەی بۆچی ئەوان بەو جۆرە خۆشیان دەوێ و ئێمەش لێی رادەکەین؟ مەگەر حیکمەتەکە لە چییە؟ قاچاغچیەکان ئەوانەی کوردەکانیان لە دۆزەخی کوردستانەوە بەرەو هەندەران دەبرد بەرامبەر بە گوژمهیهک پارە کە هەندێک کەس ئەو ماڵەشی دەفرۆشت کە تێدا دانیشتبوو بە مەرجی لەم دۆزەخە رزگاری بێ، فێر ببوون کە بە ناو یۆناندا بەرەو ئەسینا دەبوونەوە بە شەو دەکەوتنە ڕێگا و بە رۆژ پشوویان دهدا چونکە دەیانزانی کە شوانێکی یۆنانی لە پێناوی بهرژەوەندیی وڵاتەکەی ئامادەبوو هەموو شتێک بکا تەنانەت خۆبەختکردینش بێ. کۆمەڵێک لەو کوردانەی خۆمان ڕێگایان کەوتبووە لادێیەکی یۆنانی پێش ئەوەی ئەو شتانەیان بۆ دەرکەوێ لە لادێیەکە زۆر بە گەرمیی پێشوازییان لێ کرابوو و نانێکی چاکیشیان دابووە ئەو کەسانەی کە بەرەو ئەسینا بە ڕێگاوە بوون بەڵام لای شەو ئاسایشی یۆنانی هەموویانی دەستگیر کردبوون و کاتی خزمە راکردووەکانمان لێیان دەپرسن ئەمەتان لە چی و ئەوەتان لە چێ مەبەست ئەو بە خێرهاتن و خزمەتکرنەتان لە چی و ئەم ئاگادارکردنەوەی ئاسایشەتان لە چی؟ دەمڕاستی لادێیهکە پێیان دەڵێ ئەو نان و خزمەتکردنە ئەوە لە پێناو ئەوەی ئێوەش مرۆڤن و مرۆڤ لە هەر جێگایەکدا بێ دەبێ ڕێزی لێ بگیرێ و وابزانم ئێمەش ڕێزمان لێتان گرت بەڵام ئەمەیان واتا بەدەستەوەدانەکە ئەوە مافی وڵاتە بە سەرمانەوە کە لەهەموو گەوەرە و بچووکێکەوە بە تەنگیەوە بێن و نەیەڵین بە هیچ شێوەیەک بێ هەرەس بێنێ ئێمە بە چی بزانیین کە ئەوەی ئێوە دەیڵێن راستە کە هەڵهاتووی دەستی ڕژێمن، ئەوە لایەنی بەرپرس هەیە کاری خۆی دەکا و لێپرسینەوەی خۆی دەکا.. ئێمە لەو بوارە هێندە شارەزا نین بۆیە پێویستی دەکرد کە لایەنی بەرپرستان لێی ئاگادار بکەینەوە..
|