٣\۴\٢٠١٠ پێنج خەونە چیرۆک.
- 1 - پڵنگێکم دروست کرد ، کەڵبەیم کێشاو چڕنووکیم قرتاند و بەڕەڵام کردە ناو دارستان ، پاشان کە بینیمەوە لەباتى ئەوەى لەپى لە بیناقاقاى گیر بکات، دەستى کردبووە ملى ئاسکێک و لەناو سەوزە گیایەکدا پیاسەیان ئەکرد .
هەموو گیانەوەرەکانم بێ زیان و بێ تاوان و یەکسان دروست کرد ، مەلائیکەتەکانم خانەنشین کرد و بەهەشت و دۆزەخیشم داخست ، خۆم لە سەرئێشەى (یوم الحساب) ڕزگار کرد .
مرۆڤم دەسکارى کرد ، عەقڵیم دەرهێنا ، زمانم لێى ستاندەوە و پشتیشیم چەماندەوە ، کردم بە ڕووەکخۆرێکى کێوى و بەڕەڵاى دەشت و دەرم کرد ، دواى ماوەیەک تەماشام کرد وەکو برا بێ جەنگ و بێ دەنگ و بێ قڕکردنى یەکتر ئەژیان .
خانە شەڕانگێزى و ئاژاوەگێڕییەکانى مێشکى شەیتانم لەکار خست ، هیچ گیانەوەرێک بیرى لەوە نەئەکردەوە پەلامارى ئەوى تر بدات ، کەزانیم شەیتانم بەهەڵە دروست کردووە بەیەکجارى مراندم .
ئیزرائیل هاتە سەرم و ووتى : تۆ خەونى خراپ
ئەبینى ! دەستى نایە گەرووم و خنکاندمى ، دوو مەلائیکەت دەستیان نایە
ژێر باڵم و بەرەو ئاسمان بردمیان .
Hewarash1@yahoo.com
|