٢١\٩\٢٠٢١
پێنووسی کامیل ژیر
و بەشیر موشیر.

هەڵۆ محەمەد
«ئوستاز ھەرگیز درۆی نەکردووە و قسەی
ڕاستیشی نییە». (کامیل ژیر).
لە
نێو گرووپی بەشیرستەکاندا، کەس ھێندە ی مامۆستا« کامیل ژیر »قەڵەمی
بەپیت و فرە بابەت و نووسینی نییە و ھێندە کۆڕ و سەمیناری نەگرتووە
گرتووە لەسەر حەزرەتی ئوستاز/ بەشیر موشیر.
مامۆستا ژیر.. ھەڵبەت جەمال نەبەز لە نزیکترین ئەوانە بووە، کە رۆحی
ئوستازیان تێدا تواوەتەوە- لە شوێنێکی تردا باسی دەکەین- بەڵام
بەداخەوە، بۆ خۆی چ بابەتێکی سەربەخۆی لەسەر ئوستازەکەی نییە.
عێزەدین .م. رەسوولیش بەرھەمێکی سەربەخۆی بەناوی ئوستاز ھەیە، بەڵام
گاڵتەجارانە و بۆ مەرامێکی تایبەت نووسیویەتی.
ئیمڕۆ بەرھەمێکی مامۆستا ژیرم بۆ جارێکی تر خوێندەوە، کە بریتییە لە ٤
شانۆنامە، دیاترینیان بەناوی گەورەپیاو Superman،
کە ناونیشانی کتێبەکەشە تەرخانە بە باسی «بەشیر موشیر».
ھەرکەسێ بیەوێ لە ژیان و کەسایەتی ئوستاز بکۆڵێتەوە پێویستە سەرنجی ئەم
تایبەتمەندی و خاڵە لای ژیر بدات و پێشموایە ئۆتۆماتیکی خۆی ڕووبەڕووی
ئەم ڕاستییە دەبێتەوە.
بەباوەڕی بەندە، ئەم دیاردەیە لای مامۆستا ژیر، جگە لە ئەمەک و ڕێزێک
بۆ ئوستاز، ھاوکات دەری دەخات، ئوستاز بە چ قەبارە و بارستاییەک
کاریگەرێتی لەسەری ھەیە لە لایەک و لە لایەکی دیکەوە، تا چەند ژیر لە
ئوستازناسیدا قوڵ بۆتەوە و شارەزایی ھەیە.
گەلێ ئازادیی لەیاد و بیر بێ
خاوەنی ڕۆڵەی وەکو بەشیر بێ
بەشیر موشیر بێ و کامڵ و ژیر بێ
بۆ کوردستانی قەڵغانی شیر بێ
ئەو گەلە ئەبێ بگا بە ئاوات
چەپڵە بۆ بەشیر موشیر لێ بدات!
بابەتەکە / شانۆنامەکە نزیکەی ٤٣ لاپەڕەیەی و بە فلاشباک گەڕاوەتەوە بۆ
بەغدای ١٩٤٨-١٩٦٣.
لەم بەرھەمەدا رۆحی زۆرینەی بەشیرستەکان «« جەمال نەبەز، عەلادین
سوجادی، ھەژار، مارف خەزنەدار، کەمال فوئاد و ئیحسان فوئاد، عیزەدینی
مستەفا » و زۆری تر بە رۆحی گەورەی ئوستازەوە ئامادەییان ھەیە.
دەستخۆشی لەم ئەمەک و خۆشەویستییەی مامۆستا ژیر دەکەم و خوایار بێت و
تەمەن لەبار بێت، جارێکی تر بە درێژی دێمەوە سەر ئەم باسە.
ھەزاران تاجە گوڵینە بۆ سەر گڵکۆی کەسایەتی ئەفسانەیی کورد: حەزرەتی
بەشیر موشیر/ ئوستاز ھیوادارم مامۆستا ژیریش ھەر بمێنێ بۆ خزمەت و
پێشکەشکردنی کاری ناوازەی دیکە.... دوا دێری ئەم باسە بەم پەرەگرافە
جوانەی مامۆستا ژیر،لە یادی ٥٧ ساڵەی مەرگی حەزرەتی ئوستاز و کردنەوەی
باخچەیەک بەناوێوە لە شاری سلێمانی کۆتایی پێ دێنم.
مامۆستا ژیر دەڵێ:" فەلسەفەی بەشیری، فەلسەفەی پێکەنینە. بەڵێ پێکەنین.
پێکەنین لایەنیکی گرنگە لەژیانی مروڤدا. پیکەنین زەردەخەنە ئەخاتە سەر
لێوان، خۆشی ئەباتە ناو دڵان، رەوینەری پەژارەیە، بۆنەخۆشی چارەیە،
پارێزەری دڵە، ئەندامەکانی لەش چالاکئەکا، ماسولکەکان بەھێزئەکا،
وزەبەخشە، ئامێری بیرکردنەوەو بیرکەوتنەوە ئەپارێزێ، دڵەڕاوکێو گرژی
ناھێڵێ، شآنەکانی بەرگری زیادئەکا، گەشبینی ئەبەخشێ، ھۆکاری داھێنانە،
خەمڕەوێنە، ئازارشکێنە، پەتاپەڕێنە، کەمکەرەوەی پاڵەپەستۆی خوێنەو گەلێ
سودیتر. بەشیر موشیر فەیلەسوفو پزیشکی ئەم لایەنە گرنگەی ژیانبو کە
تائێستاو تا ھەتاش راژەی نەتەوەکەی پێئەکا.
دو خەسڵەتی کەسێتی کە لەبنچینەدا دژ بەیەکن (ساویلکەیەتی و بلیمەتی)
لەپێکھاتەی بەشیر موشیردا ھاوتەریب و گونجاوبوون. بەشیر لەباری
ئاساییدا کەسێکی سادەو ساویلکەبو. لەکاتی خەوو خەیاڵدا: فەیلەسوف،
جەوامیر، ئازا، سیاسەتکار، ھۆنیار، سەرۆکبو. ئەو خەوو خەیاڵی لائەبو
بەراستی. گەلێجار کەسایەتییە بلیمەتییەکەی کە لەکاتی خەوو خەیاڵدا
ئەکەوتە کار، تاچەند رۆژیک یا چەند مانگیک بەرینەئەدا. ئەو کە ئەیوت
لەتارانەوە بەپاپۆڕ چوم بۆ ئەنکەرە! خۆی وایئەزانی ئەوە ڕاست بوو.
٢٥\١٠\٢٠٢٠
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|