په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٢\٢٠١٠

            پەپوولەی نوستووی بەر باران.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

1

دەمەوێت ببمە
پەپولەیەکی نوستوی بەرباران و
هێلانەیەک بۆخۆم جێکەم
هێلانەیەک نەدەستەمۆی
دەستی پیاو و ، نەپەلەپیتکەی
تفەنگێکی دەستی راوچی بیگاتێ.


2
زۆرکات بووە
گۆرانی بەنەشئەی خەیاڵی
دڵی خۆمدا دەڵێم
تاکوو ئاسوودەیی بداتە جەستەم و
دوورکەومەوە لەژاوەژاوی ئەم زەمەنە.


3
تەمەنی پەپوولە زۆرکورتە
تەمەنی ئێمەش پڕ لەدرۆ
بۆیە هەندێک جار بەدەم وەنەوزیی خەوەو
فرمێسک دەڕێژم بۆتەمەنێک کەنەمانتوانی
بەکامی دڵ بینوسینەوە.

 
4
چ عاشقێک هەیە جەستەی پاکی
بەووشەی ناحەزان بریندار نەکرابێ
چ عاشقێک هەیە سەربردەی خۆی
لەنێو دووتوێی
لاپەڕەکانی مێشکیدا
بەخەمەوە هەڵ نەگرتبێ.

 
5
کاتێک مەرگی پەپولەیەک دەبینم
لەسەر گەڵای درەختێک بێگوناه
کەوتووە
سبەینێ دەکەمە بێدەنگی و
بەرووی ئاوێنەیەکدا
رووگەی تەڵخی خۆم دەبینم.

 
6
زەمەنی ئێمە چەندەها بیرەوەری
کۆن و نوێی تێدایە
بیرەوەری شەری ناوخۆ
شەهیدکردنی چەندەها لاو
رژانی فرمێسکی دایکی
جەرگ هەڵقرچاو
سەفەرو فرمێسکی عاشق
جەستەی شەڵاڵ بووی کۆتر
هەموو ئەمانە
توێشووی سەفەرێکی سەختی
زەمەنی ئێمە.

 
7
لەنێو جەستەی شەتەک دراوی
ئەم زەمەنەدا پێدەکەنم
کاتێک دەبینم
تروسکایی تێدا نیە بۆبینین
کاتێکیش چیرۆکی ئێمەدەست پێدەکات
کە تفەنگ ببێتە دادوەر.


8
زەمەین ئێمە چواروەرزی ساڵ
بەخێرایی دێت و دەڕوا
دەڕوا تروسکایەکی تێدانیە
هەگبەیەکە پڕ لەخەم
وەرزێکی تێدا نیە بۆبارین
کەلێوی ووشکەبوومان تەڕکا
چەند ناشیرینە نەبینی
گوێت لەگمەی کۆترێک و
جریوەی بەیانیانی چۆلەکە بێ.


9
ئای زەمەنی بێ بەزەیی
چەند دڵرەقی
کاتێک دەبیتە مۆتەکەو
بیرناکەیتەوە لەئومێدوو
تریفەی مانگ و
مەرگی پەپولەو
وەرینی گەڵا.


10
ئێستا نیشتیمانی ئێمە
وەک خواردنەوەی پیاڵەیەک ژەهروایە
تاڵترە لەپێکێک مەی
ژەهری دووبەرەکی و کوشتنی یەکتر.


11
من دەزانم خەمی هەمیشەیم
مردنێکە پاک
وەک هاژەو خوڕەی روبارێک وایە
کەبمگەێنێتە
دەستی قەدەر
وەک مژینی شیلەی گوڵێک وایە
دورمانخاتەوە لەدۆزەخ و
بمانگەێنێتە دوامەنزڵ.


12
ئای نیشتمان چەندە جوان بووی
سەرەتا بەبەرگی سەوزو
ئێستا بەبەرگی زەردو
سبەی بەچەندەها بەرگ
رەنگ و رووت دەگۆڕن
بۆیە نیشتمانە شیرینەکەم
بەهەر کوێیەکدا دەگەڕێم
تۆیان لێکردوینەتە وەهم و
ئێمەشیان بەغەریبی بەخشی.

 

sannet01@yahoo.com