١٨\٧\٢٠٢٥
پەراوێزی
دوازدەمینی تێـكست.

نەژاد عەزیز سورمێ
خه‌ریكه دونیا له قه‌ڵه‌مڕه‌وی (جیهانایه‌تی)دا، به‌هه‌موو ڕووه
ئاكتیڤ و نێگه‌تیڤه‌كانی ڕاگیرده‌بێ.. پێشهات و گۆڕانكارییه خێراكان
ده‌مانبه‌نه‌وه ئه‌و ئاقارانه‌ی پرسی ناسنامه‌مان به‌بیر ده‌هێننه‌وه؛
كه ئایا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئێمه‌ی به‌كۆمه‌ڵێك یاده‌وه‌ری كاره‌ساتاویی
گرێ‌دراو چ ده‌توانین به‌و ئاست و باره‌ی خۆمان كه جێی به‌خیلی كه‌س
نییه، له‌ناو هه‌ڵڵای جیهانایه‌تیدا بۆ پاراستنی ناسنامه‌كه‌مان بكه‌ین؟
داخۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتووماندا، نه‌خشه‌ی چ ستراتیژیه‌تێكمان پێ
ده‌كێشرێ، بتوانین له ئاینده‌یه‌كی زۆر دوورنا؛ له جێوه‌ڕێیی (مراوحة)دا
ئازاد بین و له‌و چه‌قین و ته‌كئه‌نوایی بێینه ده‌رێ، له پێش هه‌موو
پێویستیانیش چمان له خه‌یاڵدایه بۆ لایەنه هه‌ره گرینگه‌كه‌ی هه‌ستانه‌وه
كه ئه‌ویش (په‌روه‌رده و خوێندنه) به ته‌واوی ئه‌و مانایانه‌ی
وڵاتێكی وه‌ك( ژاپۆن)ی پێ هه‌ستایه‌وه، كه لای ئێمه به داخه‌وه
به هۆی سپاردنی به‌وه‌ی ناو نراوه (كه‌رتی تایبه‌ت) یا قو‌تابخانه و
زانكۆی ئه‌هلی شیرازه‌ی تێكشێنراوه..
بڵێی كه‌شوهه‌وایه‌ك بۆ ده‌سبژێر و ڕووناكبیران هه‌ڵبكه‌وێ دوور له
ناچاربوونی هه‌ڵه‌گۆیی، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو كلیلی
ده‌رگا داخراوه‌كانمان نه‌داته ده‌ست، كاتێ به‌مۆدی كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ی
بریقه‌دار سه‌رخۆش كرابووین به‌ڕاده‌یه‌ك وای لێهاتبوو باسكردنی قه‌ومایه‌تی
و ناسنامه و تایبه‌تایه‌تی خاك و زێد، شتێك بوو وه‌ختێك نزیك بووه
له عه‌یبه!!
ئێستاش به‌هه‌مان پێودانگ، به‌ڵام ئه‌مجاره به ته‌وژمی بێ ئامانی، سه‌روبن
نادیاری جیهانایه‌تی
(له‌گه‌ڵ جیاوازی ئاراسته‌كان)، له نه‌داریمان بێ
یا له ڕوون نه‌بوونه‌وه‌ی، مه‌ودا و ڕه‌هه‌نده‌كانی خه‌ریكه بێ په‌روا
و بێ ئاوڕدانه‌وه له ڕابردوو و سه‌یركردنی ئاینده، وه‌ك له‌وه
خاترجه‌م بووبین بۆ كوێ ده‌چین، بێ ئه‌وه‌ی تێشوویه‌كمان پێ بێ له‌گه‌ڵیدا
كه‌وتووینه‌ڕێ..
ڕاستی پرسی ناسنامه له جیهانی ئه‌مڕۆدا كه هێشتا كه‌له‌به‌ره‌كانی
ڕووناك نه‌بوونه‌ته‌وه، ده‌خوازێ به‌له‌تركزه‌یی و به‌هه‌ستی به‌ژیان
و به‌ئاینده‌وه‌نووسان، به‌ڕه‌چاوكردنی مه‌ودا مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی
و جوگرافییه‌كانه‌وه ته‌ماشا بكرێ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و
له چه‌سپاندن و جێگیركردنیدا، به‌تایبه‌تی لای نه‌وه‌ی نوێی بۆ بڕه‌خسێنین،
وه‌ك خاڵی ده‌سپێك له بنیاتنانی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ، به چاوپۆشین له‌وه‌ی
ئه‌و قه‌واره‌یه وه‌كو شكڵ و شێوه له چ حاڵێكی سیاسی و یاساییدا ده‌بێ،
با گریمان ڕووخساری یه‌كگرتنێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یش بێ له‌گه‌ڵ گه‌لانی
ده‌رودراوسێ كه ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵماندا ده‌ژین..
ئه‌مه وا نابینرێت دژ به كراوه‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی شارستانی بێت، به‌قه‌د
ئه‌وه‌ی بوونی هه‌موولایه‌ك ده‌پارێزێ له ڕێگه‌ی پاراستنی ناسنامه و
به‌هه‌ندگرتنی تایبه‌تایه‌تی هه‌رلایه‌ك ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌و
باره‌دا دێته‌دی كه ئیتر وا به‌ئاسانی ڕێگایه‌ك نه‌گرینه‌به‌ر نه‌زانین
ده‌گاته كوێ، با ئه‌و ڕێگایه وای دابنێ قیرتاو بێ و ڕێبواری زۆریشی
له‌سه‌ربن..
ده‌خوازێ هه‌وڵ بده‌ین نه‌گاته ئه‌وه‌ی جیهانایه‌تیش وه‌ك مۆدێكی سه‌رده‌م
له‌دوورڕا سه‌یر بكرێ و چیتر نا!
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|